نوری مالیكی له سه‌روبه‌ندی بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا وتی: بۆیه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نانێرین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك لێیان راپه‌ڕێ، واتا خه‌ڵك حكومه‌تی هه‌رێم بڕووخێنێ و كوردستان بكه‌وێته‌وه ژێر غه‌زه‌بی شۆڤێنیزم و جه‌هاله‌تی عه‌ره‌بی، سۆران عومه‌ری خاوه‌ن پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتاریش ده‌ڵێ: با فه‌رمانبه‌ران نه‌چنه ده‌وام و كاره‌كانیان جێبهێڵن، داواكه‌ی په‌رله‌مانتاره تیرۆریسته‌كه‌ی كورد و چاوه‌ڕوانی سه‌رۆك وه‌زیره دیكتاتۆره‌كه‌ی عه‌ره‌ب له خاڵی دژیه‌تی كردنی خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به‌گژداچوونه‌وه‌ی به‌ری ره‌نجی خوێن و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی كورد یه‌كده‌گرنه‌وه، له راستیشدا دیكتاتۆر و تیرۆریست بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی و زه‌وتكردنی ئازادیه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵ روانینێكی هاوبه‌شیان هه‌یه‌و یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن.
ناسنامه‌ی تیرۆریزم لای به‌شێك له خه‌ڵكی ئه‌وه‌یه تیرۆریستێك سه‌یاره‌یه‌كی بۆمبڕێژ كرا‌و له شه‌قامێك بته‌قێنێته‌وه، یان كه‌سێكی خۆكوژ به پشتێنێكی (TNT) خۆی له‌ناو ئاپۆرای خه‌ڵكدا بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كرده تیرۆریستیه‌ی سۆران عومه‌ر بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات كرده‌یه‌كی گشتگیره‌و تا ئێستا تیرۆریزمی جیهانی یان نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی په‌ی پێبه‌رێت، یان ئه‌وه‌تا هێشتا ئومێدی تێكهڵبوونهوهیان به كۆمه‌ڵگا ماوه.
سۆران عومه‌ری تیرۆریستخواز به‌و ئه‌زموونه تیرۆریستیه‌ی هه‌یه‌تی ده‌یه‌وێ گره‌وی باڵاده‌ستی له پێشخستنی كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگی تیرۆریزمیدا له (ئوسامه) و (ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری) ش بباته‌وه، ئه‌و مۆدێله تیرۆریستیه‌ی ئه‌و گه‌ره‌كیه‌تی له كوردستان نمایشی بكات، تا ئێستا له بیری تیرۆریستخوازی (قاعیده) و (داعش) و (به‌ره‌ی نوسه‌ره) ش جێگای نه‌بۆته‌وه، ئه‌وه‌ی داوای ده‌كات ئه‌گه‌ر بۆی سه‌ربگرێ ئه‌وا به‌یه‌كجار خه‌ونی نه‌ته‌وه‌یی، سه‌روه‌ریه‌كانی مێژوو، خۆزگه‌ی دواڕۆژ و بڕیاری پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان، ئاواتی شه‌هیدان و خۆڕاگری پێشمه‌رگه و شۆڕشگێڕان، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی له گۆڕخانه‌ی تیرۆریزمی خۆیدا زینده‌به‌چاڵ ده‌كات.
چیرۆكه‌كه لێره كۆتایی نایه‌ت، (سۆران عومه‌ر) ێك كه پێشینه‌یه‌كی تیرۆریستی هه‌یه و ئێستا به پارێزبه‌ندی پهلهمانتاریهوه له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤیشه! ترسناكی چیرۆكه‌كه له‌وه‌دایه كه به چه‌كی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتاری دنه‌ی هه‌ستیارترین توێژی كۆمه‌ڵگا ده‌دات بۆ تیرۆركردنی ژیان و وه‌ستاندنی ره‌وتی پێشكه‌وتن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پزیشك و كارمه‌ندانی سلكی ته‌ندرووستی وه‌ك سۆران عومه‌ر ده‌خوازێ مان بگرن و نه‌چه‌نه سه‌ركار، ئایا ئه‌وه تیرۆركردنی ژیان نییه؟!
ده‌بێ كێ و كام ده‌سته‌ی په‌رله‌مانی به‌رگری له مافی كه‌سانی نه‌خۆش بكات؟!
یان ئه‌گه‌ر هاتوو مامۆستا و كارمه‌ندانی سلكی په‌روه‌رده مانیان گرت و نه‌چوونه سه‌ركار، وه‌ك ئه‌وه‌ی سۆران عومه‌ر حه‌سره‌تی بۆ هه‌ڵده‌كێشێ، ئایا ئه‌وه تیرۆركردنی ره‌وتی پێشكه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه نییه بۆ ئه‌و ره‌وته تاكڕهویهی كه په‌رپاكردنی شه‌ڕی له‌ناوبردنی ئازادیه‌كانی له ناخی خۆیدا هه‌ڵگرتووه؟!
لێره‌دا روو له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م و ده‌ڵێم: ئایا په‌رله‌مانتار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی هه‌یه، ده‌كرێ بانگه‌شه بۆ تیرۆركردنی رابردوو و ئێستا و داهاتووی نه‌ته‌وه‌یه‌كی زوڵم لێكراوی وه‌ك كورد بكات؟!
ئه‌گه‌ر پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتاری، تیرۆریستێكی وه‌ك سۆران عومه‌ر بپارێزێ، ئه‌وا په‌رله‌مان له ئاینده‌دا ده‌بێته كولانه‌ی تیرۆریزم و خۆزگه‌م به‌و كه‌سه‌ی كه به میوانیش رێی به‌ناو په‌رله‌مان ناكه‌وێ، له كۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌دا داوا له سه‌رۆكی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم و ته‌واوی وه‌زیره‌كانی ده‌كه‌م، له‌باتی ئه‌وه‌ی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان و له‌به‌رده‌م تیرۆریستێكی وه‌ك سۆران عومه‌ر سوێندی یاسایی بخۆن، باشتره بچن له‌سه‌ر گۆڕی تیرۆركراوێك سوێندی راگه‌یاندنی شه‌ڕی تیرۆریزم بخۆن.