پرسی كورد وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌گه‌ر له رابردوودا گیرۆده‌ی دڕنده‌یی داگیركاران و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان بووبێ، له ئێستادا زیاتر گیرۆده‌ی سه‌ره‌ڕۆیی سیاسی و تاكڕه‌وی حزبییه، كێشه و قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هێرش و په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر باشوور و رۆژئاوای كوردستان به‌ڵگه‌یه‌كی بیانووبڕی ئه‌و راستییه‌ن.
چاره‌سه‌ر و روانینی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كێشه و قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا زۆر پرسیار به دوای خۆیدا دێنێ، به شه‌خسه‌نه كردنی گێچه‌ڵ و تاكڕه‌ویه‌كانی نوری مالیكی وه‌ك خۆدزینه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن له به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی، بڕینی موچه و میزانیه‌ی هه‌رێم و بێده‌نگی ئه‌و لایه‌نانه وه‌ك مه‌رایی سیاسی و ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی بێلایه‌نی، هاتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ناوی هه‌واڵپرسین و سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی گوماناوی كه كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته ژێر پرسیار، راوكردنی مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی به گرتنه‌به‌ری گه‌مه‌ی سیاسی له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا، هێنانی هادی عامری و میلیشیای به‌در بۆ كه‌ركوك وه‌ك هه‌ره‌شه له لایه‌نێكی دیاریكراو و سوكایه‌تی كردن به ره‌مزی قوربانیدان و به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی كه پێشمه‌رگه‌یه، جووڵاندنی شه‌قام و شه‌ڕی پارێزگاری سلێمانی له‌و سه‌ره‌ڕۆیی و تاكڕه‌ویه سیاسیانه‌ن كه پرسی كوردیان گیرۆده‌ی مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی كردووه.
رووداوه‌كانی سوریا و هه‌ژموونی به‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و هێرش و په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر باشوور، ده‌رفه‌تی بۆ (په‌كه‌كه) ره‌خساند به دوای دۆزینه‌وه‌ی شوێنپێی حزبیدا بگه‌ڕێ، چاوچنۆكی سیاسی په‌كه‌كه وایكرد پرسی كورد ئه‌وه‌نده‌ی تر گیرۆده‌ی سه‌ره‌ڕۆیی و تاكڕه‌وی حزبی ببێت، (په‌یه‌ده) وه‌ك باڵی په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا گرێبه‌ستی موخابه‌راتی هه‌یه و له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانی تری هه‌مان پارچه‌ی كوردستان ئاماده‌یی بۆ خه‌باتی هاوبه‌ش و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی نییه، له‌گه‌ڵ هێرش و په‌لاماری داعش‌یش بۆ سه‌ر باشووری كوردستان خۆی خزانده ناو رووداوه‌كان و بۆ به حزبی كردنی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بانگه‌شه‌ی به كانتۆن كردنی شنگالی ده‌كرد.
سه‌ره‌ڕۆیی و تاكڕه‌وی په‌كه‌كه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك هێزی هه‌بێ ئاساییه، چونكه په‌روه‌رده‌ی سیاسی و سه‌ربازی په‌كه‌كه پشتی له نه‌ته‌وه‌یی بوون كردووه و به خه‌یاڵی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك مه‌ست بووه، له‌وه‌ش ئاسایی تر نزیك بوونه‌وه‌ی لایه‌نێكی باشووری كوردستانه له‌و خۆشخه‌یاڵیه‌ی په‌كه‌كه، چونكه ئه‌ویش به درێژایی مێژوو به‌دوای باڵاده‌ستی حزبیدا گه‌ڕاوه، له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو ڕێگاكانی تاقی كردووه‌نه‌وه و سه‌ری به زۆر كوونی مه‌ترسیداردا كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه ئه‌و موزایه‌ده نه‌ته‌وه‌ییه‌یه كه بۆ خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵك و چه‌واشه‌كردنی شه‌قام و رای گشتی ده‌یكه‌ن، هه‌ڵوێست و رابردووی په‌كه‌كه و ئه‌و لایه‌نه‌ی باشووری كوردستان ده‌ریخستووه كه حزبیان پێ گه‌وره‌تره له نه‌ته‌وه، ئامانجه حزبییه‌كان به پیرۆزتر ده‌زانن له ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، یه‌ك سه‌ده ژێرده‌سته‌یی نه‌ته‌وه‌یی به یه‌ك مانگ باڵاده‌ستی حزبی ده‌گۆڕنه‌وه، ئه‌وه‌ش رێك ناحاڵی بوونی ئه‌و موسڵمانه له دین نه‌گه‌یشتووه‌م بیر ده‌خاته‌وه كه پێنج فه‌رزه و له‌سه‌ر به‌رماڵ له‌به‌ر خوا ده‌پاڕایه‌وه و ده‌گوت: خوایه بیكه به‌خاتری گه‌وره‌یی شێخ ئه‌حمه‌د له گوناهه‌كانی پێغه‌مبه‌ر خۆشبه و به به‌هه‌شتی خۆتی شادكه، په‌كه‌كه و ئه‌و لایه‌نه‌ی باشووری كوردستانیش وه‌ك ئه‌و موسڵمانه له دین نه‌گه‌یشتووه له خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی و كۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی گه‌یشتوون، هه‌ر بۆیه‌ش پێیان وایه ئه‌گه‌ر به سه‌ره‌ڕۆیی سیاسی و تاكڕه‌وی حزبی ئه‌وان نه‌خشه‌ڕێژی بۆ كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی نه‌كرێ، ئه‌وا كورد له خه‌بات و به‌رخودان ده‌شۆرێ و له نزا و پاڕانه‌وه‌ی شێخ ئه‌حمه‌د بێبه‌ش ده‌بێ و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی پێنادرێنه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.