له مێژوو فێر بووم هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی سۆز و به‌زه‌یی له داگیركاران و دوژمنانی كورد نه‌كه‌م، چونكه ئه‌وان هه‌ڵگری هه‌ر فكره‌و ئایدۆلۆژیا و بیروبۆچوونێكی سیاسی بووبن، خه‌ونیان به شكست و له‌ناوبردنی كورد و وێران كردنی وڵاته‌كه‌یه‌وه بینیوه، فارس له پاشاكانی سه‌فه‌وی و حه‌مه‌ره‌زا شاوه تا ده‌گاته نه‌ژاد و حه‌سه‌ن روحانی، تورك له سوڵتانه‌كانی عوسمانی و ئه‌تاتورك و چیله‌ره‌وه تا ده‌گاته ئه‌ردۆغانی ئێستا، عه‌ره‌ب له عێراق له (فه‌یسه‌ڵ) و (قاسم) ه‌وه تا ده‌گاته عارفه‌كان و به‌كر و سه‌ددام و مالیكی و عه‌بادی و، له سوریاش باوك و كوڕ و پێش ئه‌وانیش، پێشبڕكێیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی كورد و زه‌وتكردنی خاكه‌كه‌ی و به تاڵان بردنی سه‌روه‌ته‌كه‌ی كردووه، بۆیه گه‌مژه‌ییه ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین كه رۆژێك له‌ناو تورك و فارس و عه‌ره‌ب كه‌سێك له‌سه‌ر شانۆی سیاسی ده‌رده‌كه‌وێ و چاوی به ئازادی و پێشكه‌وتنی كورد هه‌ڵدێ، له‌وه‌ش گه‌مژه‌تر ئه‌وه‌یه پێمان وابێ به گله‌یی كردن سۆز و به‌زه‌ییان ده‌جووڵێنین.
تورك و فارس و عه‌ره‌ب بۆ له‌ناوبردنی كورد هیچ فكره‌و ئایدۆلۆژی و بیر و بۆچوونێكی سیاسی نه‌ماوه تاقی نه‌كه‌نه‌وه، جوانی و پیرۆزی هه‌ر فكر و ئایدۆلۆژی و بیر و بۆچوونێكی سیاسیشیان له‌وه‌دا بینیوه، كامیان له قڕكردنی كورددا بڕشتی زیاتری هه‌یه، بۆیه ناكرێ نه ئیسلامیه‌كان و نه دیموكراته‌كان و نه ماركسیه‌كانی كورد دڵی خۆیان به‌وه خۆش بكه‌ن، كه رۆژێك له‌ناو تورك و فارس و عه‌ره‌ب موسڵمانێك، دیموكراتخوازێك، ماركسییه‌ك له دێوه‌زمه‌ی مه‌رگه‌وه ده‌بێته فریشته و ژیان و ئازادی به كورد ره‌وا ده‌بینێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ رهشپۆشهكانی داعش فتوای مه‌رگ بۆ (كۆبانێ) ی كوردان ده‌ده‌ن، دوێنێ له ئامه‌د و دێرسیم به ره‌نگی تر و به هه‌مان فتوا كوردیان مهرگباران ده‌كرد، له مه‌هاباد و سنه و بانه و كامیاران سێداره‌ی گه‌ڕۆك به كوچه و كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕا و ئێستاش هه‌ر ده‌گه‌ڕێ، له هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و بارزان دهستكهنهی ژیان ده‌كرا و بۆنی خه‌رده‌ل و مۆته‌كه‌ی ئه‌نفال به دوای ژیاندا ده‌گه‌ڕا و ده‌رگا به ده‌رگا سه‌ری به ماڵان‌دا ده‌كرد.
كۆبانێ پێچه‌وانه‌ی ناوچه عه‌ره‌بیه‌كانی تری سوریا ته‌نها له‌به‌ر كورد بوون له‌شكری مه‌رگ گه‌مارۆی داوه و شمشێری ئه‌نفال خراوه‌ته سه‌ر گه‌ردنی ژن و پیاو و گه‌وره و بچوكی، له ئالۆزیه‌كانی سوریادا ده‌گونجێ عه‌ره‌ب بوون به گۆڕانی مه‌یلی سیاسی هۆكاری رزگار بوون بێ له‌مردن، به‌ڵام (كۆبانێ) یه‌كان له كۆبانێ به‌س له‌به‌ر كورد بوون ده‌كوژرێن، كه‌چی سه‌ره‌رۆیی و هه‌ڵوێستی حزبیانه‌ی (په‌كه‌كه) و (په‌یه‌ده) ش له رۆژئاوای كوردستان وه‌ك پاشكۆی سیاسه‌تی په‌كه‌كه، روویان له‌و راستییه وه‌رگێڕاوه‌و ده‌سترازه‌ی شیعهگهراییان خستۆته سه‌ر سینگی كوردایه‌تی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردوودا هیچ رووی نه‌دابێ له بێشكه‌ی داگیركاریدا گۆرانی بۆ ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌چڕن، له‌ولاشه‌وه سه‌رانی ده‌ست رۆیشتووی ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان (یه‌نه‌كه)، موزایه‌ده‌ی سیاسی به (كۆبانێ) وه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ به‌و موزایه‌ده‌یه ناڕازیه‌كانی ناوخۆیان بێده‌نگ بكه‌ن و كێشه كه‌ڵه‌كه بووه‌كانی ناو یه‌كێتیش هه‌ڵده‌نه ناوماڵی كوردایه‌تی.
له‌كه‌س شاراوه نییه كه پرسی كۆبانێ پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه، هه‌ر شكستێكی به‌سه‌ربێ ئازارێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌دوای خۆیدا دێنێ، سه‌ركه‌وتنیشی ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌ییه، بۆیه ئه‌وه‌ی (په‌كه‌كه) و (په‌یه‌ده) و (یه‌نه‌كه) ده‌خاته ژێر پرسیاری نه‌ته‌وه‌یی بوون، وه‌ك ده‌بینین ئه‌و مژومۆره حزبییهیه كه ئه‌و سێ لایه‌نه له‌ناو پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی وا گرنگ و هه‌ستیاردا پێی هه‌ڵده‌ستن.
هه‌رچی سیاسه‌تی (جه‌میل بایه‌ك) ه ده‌یه‌وێ به ئێران بڵێ: تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتم هه‌بێ و شمشێرم بڕكات، (په‌كه‌كه) له خولگه‌ی شیعه‌گه‌راییدا دهسووڕێنمهوه، پرسی كوردیش وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی به مه‌رقه‌دی دوازده ئیمامه‌كه‌ی ئێوه ده‌سپێرم.
هه‌رچی (سالح موسلیم) یشه ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر حه‌سابی كۆبانێ و خوێنی (كۆبانێ) یه‌كان به رژێمی سوریا و به‌شار ئه‌سه‌د بڵێ: قسه‌ی پیاوان هه‌ر یه‌كه‌و پابه‌ندم به‌و به‌ڵێنه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئاڵۆزیه‌كانی سوریا به تۆ و ده‌زگا ههواڵگریهكهتم داوه، ئه‌گه‌ر وانییه! بۆچی له قامیشلو شه‌ڕڤانانی په‌یه‌ده و سه‌ربازانی سوریا له‌سه‌ر یه‌ك سفره‌ن و بۆ به‌رگری له (كۆبانێ) ش رێگری له چوونی چه‌ند هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌كانی تری خۆرئاوای كوردستان ده‌كات.
هه‌رچی (یه‌نه‌كه) شه ده‌یه‌وێ به‌و بیانوه كات به‌سه‌ر به‌رێ و پرسی پارێزگاری سلێمانی دوابخا و ئیداره‌ی كێشه ناوخۆییهكانیشی بدات، هه‌ر بۆ به‌ڵگه: كاك مه‌لا به‌ختیاری به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (یه‌نه‌كه) له رۆژی (8 ــ 10 ــ 2014) بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی موزایه‌ده‌ی سیاسی رێپێوان سازده‌كات، پێش خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌وێ و بانگه‌شه‌ی ناردنی هێزی دژه تیرۆر ده‌كات بۆ كۆبانێ، بیست و چوار كاتژمێر دوای ئه‌وه و له بادانه‌وه‌یه‌كی برووسك ئاسا و له (9) ی مانگ له دیدارێكی كه‌ناڵی رووداو ده‌ڵێ: هیچ رێگا و ده‌روازه‌یه‌ك نییه هێزی پێدا بنێرین بۆ كۆبانی، ئا لێره‌وه كاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی حزبی و چه‌واشه‌كاری سیاسی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، (په‌كه‌كه) و (په‌یه‌ده) وه‌ك دوو حزبی كوردی، پرسی كورد ده‌خه‌نه دۆزه‌خی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و ململانێی باڵاده‌ستی دوژمنانی كورد و داگیركارانی كوردستان، (یه‌نه‌كه) ش كه به‌دوای بیانوویه‌كی له‌و جۆره‌دا ده‌گه‌ڕا، پرسی كورد له پارچه‌یه‌كی تری كوردستان ده‌كاته كاڵای موزایه‌ده‌ی سیاسی و بیانووی دواخستنی چه‌ند مانگێكی تری پارێزگاری شارێك و ئیداره‌دانی كێشه ناوخۆییه‌كانی حزب.
یه‌نه‌كه و په‌كه‌كه و په‌یه‌ده له به حزبی كردنی خۆپیشاندانه‌كان بۆ پشتیوانی له كۆبانێ جیا له‌وه‌ی مه‌به‌ستیانه ئارامی هه‌ندێ ناوچه‌ی دیاریكراو تێكبده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ولێر روویدا و به فیتی لایه‌نێكی دیاریكراو داعش ئاسا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر پۆلیس و كارمه‌ندانی كه‌ناڵی رووداو، مه‌به‌ستێكی تریش له پشت به حزبی كردنی خۆپیشندانه‌كان ئه‌وه‌یه: كه ئه‌و سێ لایه‌نه له رووی هه‌ڵوێست و خواست و ئامانجی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه دۆڕاون، بۆ داپۆشینی ئه‌و دۆڕانه‌ش كه‌وتوونه‌ته چه‌واشه‌كاری و موزایه‌ده‌ی سیاسی، په‌كه‌كه و په‌یه‌ده به ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بوون و كه‌وتوونه‌ته دوای هه‌ڵڵای خه‌یاڵی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك، ئه‌وه‌ی كه لێره و له‌وێ ده‌یكه‌ن بۆ مانه‌وه و پاراستنی هێزیانه، ئه‌گه‌رنا كوردایه‌تی و ماف و ئازادی نه‌ته‌وه‌یی لای ئه‌وان كۆتایی پێهاتووه و تا دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك له پێخه‌فی پاوانكاری و هه‌ڵچوونی شیعه‌گه‌راییدا خه‌وێنراوه.
یه‌نه‌كه‌ش به هۆی كه‌رتبوون و جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ململانێ و زه‌قبوونه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناپڕژێته سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه لاوازه و رێگرتن له ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌كان و دووباره كهرتبوونهوه و ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه رێكخراوه‌ییه‌ی تێیكه‌وتووه، شه‌رم له مێژوو ناكا و موزایه‌ده‌ی سیاسی به پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیهكانیشهوه ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ش له دیدگای حزبییه‌وه بۆ رووداو و گۆڕانكاریه خێراكانی ناوچه‌كه ده‌ڕوانێ، ئه‌وه‌ش وایكردووه له واقعی سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رچێ و وه‌ك په‌كه‌كه و په‌یه‌ده پرسی كورد و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بخاته ژێر هه‌یمه‌نه‌ی شیعه‌گه‌رایی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.