هێرش و په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ و گه‌مارۆدانی ئه‌و شاره و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، مێژووی كۆمه‌ڵكوژی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و بارزانیه‌كانی بیر ده‌خستینه‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌ی كوردپه‌روه‌ر و دڵسۆزانی كوردایه‌تی گه‌شبین و خۆشحاڵ ده‌كرد، جیا له به‌رگری بێ وێنه‌ی كۆبانیه‌كان، له باكوور و باشوور و خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیش هاوسۆزی نه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له كۆبانێ و خه‌ڵكی خۆرئاوای كوردستان جووڵه‌ی تێكه‌وت و شه‌قامی كوردایه‌تی به‌ده‌نگ هێنا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی بوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشتیوانی له كۆبانێ به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌ی جیاوازدا دابه‌ش بوون، ئاراسته‌ی یه‌كه‌م ئاراسته‌یه‌كی حزبی بوو، پشتیوانی له كۆبانێی زیاتر له بازنه‌ی وتار و موزایه‌ده‌ی سیاسی و هاتوهاواری میدیاییدا ده‌خولانده‌وه، ئاراسته‌ی دووه‌میش ئاراسته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بوو، بێ موزایه‌ده‌ی سیاسی و دوور له هاتوهاواری میدیایی له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی كۆبانێ ده‌ژیا، به كردار نه‌ك هه‌ر پشتیوانی له كۆبانیه‌كان ده‌كرد، به‌ڵكو پشتیوانی له كۆی خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردانی خۆرئاوا ده‌كرد.
نامه‌وێ له‌سه‌ر موزایه‌ده و هاتوهاواری میدیایی ئاراسته‌ی یه‌كه‌م هیچ بنووسم، چونكه ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێستی ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌بینرا پێچه‌وانه‌ی هه‌نگاوه‌كانی رێكخستنی ناو ماڵی كورد گه‌مه‌ی حزبی ده‌كرد، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستی شكاندن و ناشیرین كردنی ئاراسته‌ی دووه‌م بوو، كه‌متر په‌رشی بوو بۆ خه‌ڵكی كۆبانێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه بیخه‌مه روو هه‌ڵوێست و په‌رۆشی ئاراسته‌ی دووه‌مه بۆ خه‌ڵكی كۆبانێ و پرسی كورد له خۆرئاوای كوردستان، كه ده‌كرێ له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا چڕیان بكه‌مه‌وه.
1ــ باشترین هاوكاری و زۆرترین په‌رۆشی نه‌ك هه‌ر بۆ كۆبانێ و خه‌باتی رزگاریخوازی خۆرئاوای كوردستان، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كۆبانێكان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، چڕ كردنه‌وه و به ده‌نگه‌وه چوونی هه‌وڵه‌كانه بۆ یه‌كخستنی ناوماڵی كورد، چونكه هیچ هاوكاری و پشتیوانییه‌ك له یه‌كخستنی ناوماڵی كورد باشتر و كاریگه‌رتر نییه، ئه‌وه‌ی لای هه‌موومان روون و ئاشكرایه سه‌رۆك بارزانی بۆ پشتیوانی له كۆبانێ له‌و ده‌روازه‌یه‌وه هه‌نگاوی ده‌نا، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ خستنه رووی راستییه‌كان، زنجیره كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ولێر یه‌ك و هه‌ولێر دوو و كۆبوونه‌وه‌ی دهۆكه، كه هیوادارم كۆبوونه‌وه‌ی دهۆك كۆبوونه‌وه‌ی پێكه‌وه كاركردنی لایه‌نه‌كان و وه‌لانانی ناكۆكیه‌كان بێ و كۆبوونه‌وه‌ی دهۆك دووی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت.
2ــ ناردنی كۆمه‌كی مرۆیی له رێگای رێكخراوی خێرخوازی بارزانی نه‌مره‌وه بۆ منداڵانی گه‌مارۆدراوی كۆبانێ، به رای من زۆر باشتره له‌وه‌ی بۆ مه‌رامی حزبی و به درووشمی بریقه‌دار و موزایه‌ده‌ی سیاسی و هاتوهاواری میدیایی بڵێی: كۆبانێ ته‌نیا نییه، له‌گه‌ڵتاین كۆبانێ.
3ــ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای كۆبانێ رێگر بووه له‌وه‌ی كۆمه‌كی سه‌ربازی و ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بگه‌یه‌نرێته كۆبانێ، به‌ڵام درێغی نه‌كراوه و هاوكاری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش كراون، كاك نێچیرڤان بارزانی به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه ئه‌و راستییه‌ی راگه‌یاند و نه‌یارانی پارتیش نه‌یانتوانی له ئاست ئه‌و راستییه به ده‌نگ بێن، به‌ڵام كه موزایه‌ده‌ی سیاسی و هاتوهاواری میدیایی پێوه نه‌كراوه زیاتر له هۆكارێك هه‌بووه، به رای من یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه بووه، كه پارتی له مێژوودا ئه‌وه‌نده ده‌وه‌ڵه‌مه‌نده پێویستی به‌وه نییه موزایه‌ده‌ی سیاسی به پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ستیاری وه‌ك كۆبانێوه بكات، بۆ هاتوهاواری میدیاییش به‌لای سه‌رۆك (بارزانی) یه‌وه گرنگ هاوكاری كردن بووه، نه‌ك وروژاندن و هاتوهاواری میدیایی و نه‌گه‌یشتنی هاوكاری.
4ــ له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك بارزانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ لێدانی داعش له كۆبانێ هاتنه سه‌ر خه‌ت، ته‌نانه‌ت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان ئێمه و (په‌یه‌ده) دا نییه تا هاوكاری سه‌ربازی كۆبانێ بكه‌ین، ئه‌وه له‌سه‌ر داوای (سه‌رۆك بارزانی) یه فرۆكه جه‌نگییه‌كانمان له كۆبانێ بۆردوومانی چه‌كدارانی ده‌عش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش باشترین هاوكاری سه‌ربازی و به ده‌نگه‌وه چوونه بۆ كۆبانێ و رێگرییه له دووباره بوونه‌وه‌ی كۆبانێی تر.
ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی كه دوور له موزایه‌ده‌ی سیاسی و هاتوهاواری میدیایی وه‌ك به‌ڵگه ئاماژه‌یان بۆ كرا، به‌شێكن له‌و هاوكاری و پشتیوانیه‌ی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك ئاڵا هه‌ڵگری ئاراسته‌ی دووه‌م، كه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی خۆرئاوای كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێ، پێشكه‌شی كۆبانێ و خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی و جووڵانه‌وه‌ی كوردایه‌تی كردووه له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا، پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه: ئاراسته‌ی یه‌كه‌م جگه له موزایه‌ده‌كردنی سیاسی به كۆبانێ و هاتوهاواری میدیایی چی‌یان بۆ كۆبانێ كردووه؟ ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئه‌و موزایه‌ده سیاسی و هاتوهاواره میدیاییه له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له زۆر حاڵه‌تدا زیانی به كۆبانێ و رابوونی نه‌ته‌وه‌یی له خۆرئاوای كوردستان گه‌یاندووه، لێره‌دا جیاوازی نێوان ئاراسته‌ی یه‌كه‌م و ئاراسته‌ی دووه‌م زۆر به روونی ده‌رده‌كه‌ون، هه‌رچی ئاراسته‌ی یه‌كه‌مه بۆ سوودی خۆی هه‌وڵیداوه رووداوه‌كانی خۆرئاوای كوردستان به حزبی بكا و كۆبانێش بكاته خاڵی به‌هێزی ململانێ حزبی و په‌رده‌پۆشی شكسته‌كانی پێبكات، هه‌رچی ئاراسته‌ی دووه‌میشه شۆڕشی خۆرئاوای كوردستانی به به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد و شكستی كۆبانێی به شكستی هه‌ولێر و ئامه‌د و مهاباد زانیوه، وه‌ك سالح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده گوتی: هه‌ڵوێستی بارزانی بۆ هه‌ولێر و كۆبانێ وه‌ك یه‌ك بووه، كه‌واته له دیدگای ئه‌و ئاراسته‌یه‌وه كه به هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی ده‌ناسرێته‌وه، شكست و سه‌ركه‌وتن له هه‌ر شار و ناوچه‌یه‌ك شكست و سه‌ركه‌وتنی هه‌موو كورده له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.