له كاتی په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر كوردستان و داگیركردنی شنگال به ئاشكرا هه‌ست به‌وه ده‌كرا پیلانێك له‌سه‌ر پرسی كورد و ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌یه، بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پیلانه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان به گشتی و به تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی به ئامانج گیران، به‌ڵام هه‌رگیز بیر له‌وه نه‌ده‌كرایه‌وه حزبی كوردی به‌و شێوه‌یه ببێته پێشقه‌تاری ئه‌و پیلانگێڕیه.
كاتێ شنگال كه‌وته ده‌ست داعش ره‌وتی دژه كوردایه‌تی هه‌ندێ حزبی كوردی و میدیای به‌ناو سه‌ربه‌خۆی دژه پارتی كه‌وتنه موزایه‌ده‌ی سیاسی، به به‌رنامه و به شێوه‌یه‌كی ئاراسته‌كراو ده‌هۆڵی چه‌واشه‌كاریان ده‌كوتا و تۆمه‌تی ناڕه‌وایان بۆ پارتی هه‌ڵده‌به‌ست، ئه‌وه له كاتێكدابوو داعش له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی دیاریكراودا سێ پارێزگای عێراقی داگیركردن، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا هه‌ره‌شه‌ی داگیركردنی به‌غدای پایته‌ختیشی ده‌كرد، سوپایه‌كی ته‌یار و پۆشته به چه‌كی نوێ و ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌می لێكهه‌ڵوه‌شاند.
به داگیركردنی شنگال دوو غه‌در له كورد و شنگال و شنگالیه‌كان كرا، یه‌كه‌میان: داعش له كوشتنی نێرینه و به غه‌نیمه‌ت بردنی مێینه‌ی ئێزیدیه‌كان درێغی نه‌كرد، ئه‌وه عه‌ره‌به و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆنه‌خوازییه و له‌وه باشتری لێ چاوه‌ڕان ناكرێ، غه‌دری دووه‌میان: داگیركردنی شنگال و كوشتاری ئێزیدییه‌كان وه‌ك كاره‌ساتێكی نه‌ته‌وه‌یی موزایه‌ده‌ی سیاسی پێوه ده‌كرا، ئازاد كردنیشی دوو سوودی گه‌وره‌ی بۆ كورد و شنگال و شنگالیه‌كان هه‌یه، یه‌كه‌میان: تۆڵه كردنه‌وه له داعش و ئازاد كردنی به‌شێك له خاكی كوردستان: دووه‌میشیان: ده‌ركه‌وتن و ئاشكرا بوونی ئه‌و به‌ره پیلانگێڕیه‌ی كه تا ئازاد كردنی شنگال به شاراوه‌یی دژی كورد و ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له پیلانگێڕیدا بوون.
جه‌له‌ولا و سه‌عدیه له داعشی سوننه سه‌نرانه‌وه و درانه ده‌ست داعشی شیعه، ده‌نگ له به‌رد هاتبێ له‌و به‌ره پیلانگێڕیه نه‌هات، ئێستا داعشه‌كه‌ی شیعه له‌و دوو شاره‌دا حاكمی ره‌هایه‌و تاڵان و بڕۆی ماڵه كورده‌كان ده‌كات، رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر زێدی خۆیان و چاو له پێشمه‌رگه‌ش سوور ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی ئێستا قسه له‌سه‌ر ئازاد كردنی شنگال و دواڕۆژی ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێ شنگالیش به ده‌ردی سه‌عدیه و جه‌له‌ولا به‌رن، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كه تا ئێستاش به كوردییه‌كی سه‌قه‌ت و پڕ هه‌ڵه و په‌ڵه‌ی رێزمانی قسه ده‌كات ده‌ڵێ: شنگال شارێكی عێراقیه‌و پێویسته نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كوردستان و ئیداره‌یه‌كی خۆ به‌ڕێوه‌بردنی تایبه‌تیان هه‌بێ، ئه‌م فه‌رمایشته نامه‌عقووله‌ی ده‌میرتاش له‌و هه‌نگاوه نانه‌ته‌وه‌ییانه‌یه كه هه‌ر چوار وڵاتی داگیركاری كوردستان فه‌رشی سووری بۆ راده‌خه‌ن، به دوای ئه‌ودا باڵی عه‌له‌وی ناو (په‌كه‌كه) له قه‌ندیله‌وه وه‌ك لایه‌نێكی ناو پیلانگێڕیه‌كه ده‌نگی نانه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵبڕی.
ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كورد گوته‌نی به‌ڕه له‌سه‌ر هه‌تیوان هه‌ڵده‌مه‌وه و به راشكاوی به‌ره پیلانگێڕیه‌كه‌و ئامانجه‌كه‌یان بخه‌مه روو، به‌ره‌كه پێكهاتووه له رژێمی ئاخوندگه‌ری ئێران، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، میلیشیای به‌در و خوراسان و ئه‌وانیتر، جه‌میل بایه‌ك و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و باڵی ده‌ستڕۆیشتووی ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئامانجیشیان به‌گژداچوونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه كه باس له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات، بۆ ئه‌وانه‌ش كه نایانه‌وێ بڕوا بكه‌ن ئه‌و به‌ڵگانه‌یان ده‌خه‌مه پێش چاو.
له كه‌س شاراوه نییه كه ئێران و سوریا و میلیشیاكانی شیعه‌ی عێراق دژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردین، چونكه به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووریان لاواز ده‌بێ، به‌وه‌ش شه‌ڕه مه‌زهه‌بیه‌كه ده‌دۆڕێنن و له به‌رامبه‌ر سوننه تێكده‌شكێن، باڵه عه‌له‌ویه‌كه‌ی ناو په‌كه‌كه و ده‌میرتاشیش وه‌ك كلكی ئه‌و باڵه بڕوایان به ده‌وڵه‌تی كوردی نییه و خۆیان به دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، باڵه ده‌ستڕۆیشتووه‌كه‌ی ناو یه‌كێتیش بۆ ئه‌وه چۆته ناو پیلانگێڕیه‌كه تا په‌نایه‌ك بۆ به‌گژداچوونه‌وه و ترساندنی نه‌یاره ناوخۆییه‌كانی درووست بكات و له ململانێكاندا به سه‌ریاندا زاڵبێ، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌و باڵه ده‌ستڕۆیشتووه له لایه‌ن هه‌ڵسووڕێنه‌ری به‌ره‌ی پیلانگێڕیه‌كه به هێڵی سوور ناو ببرێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.