(گووایه براین!)
سه‌ڵاو یابه، تۆ که‌ی هاتی!
ده پێم بڵێی بۆچی هاتی؟
ئه‌مڕۆ دیاره جه‌ژنی کورده
ڕاپه‌ڕین له دژی نامه‌رده!
خۆ تۆش یه‌کێکی له‌وانه
دڵمان له داخت پڕ ژانه!
^^^^
ئه‌هلا کاکه، دوێنێ هاتم
وه‌ک ئه‌زانیت من براتم
هاتوم بۆ جه‌ژنه پیرۆزه
چونکه ئه‌مرۆکه نه‌ورۆزه
هه‌تا منیش به‌شدار ببم
له‌به‌رهه‌مدا بێبه‌ش نه‌بم
خۆ هه‌مومان هه‌ر ئێراقین
له بێشه‌رمیدا بێ باکێن!
^^^^
یابه که‌ی من و تۆ براین
یان وه‌کو خزم و ئامۆزاین
منی کورد و کوردستانی
تۆی ئێراقی و بیابانی
چی ئێمه‌ی کردوه به برا
که‌هه‌رده‌م واین له‌سه‌نگه‌را
تۆ عاره‌بێکی پێ په‌تی
که هاتی به‌زگی ڕوتی
دوو بار حوشتر خوێت هێنابو
به‌بێ ده‌رپێ و لنگت ڕوت بو
ناچار بوم جێتم کرده‌وه
نه‌مزانی ئه‌بمه ته‌ڵه‌وه
به‌زۆر ئه‌مکه‌ی به‌برای خۆت
تا سامانم به‌ریت بۆ خۆت!
من نه عه‌لیم و نه عومه‌ر
کوردێکم ژیر خاوه‌ن هونه‌ر
قه‌ت به‌برای ئێوه نابم
ئه‌گه‌ر له‌دینیش بهریبم!
^^^^
کاکه ڕاسته من عه‌ره‌بم
به‌س ڕچه‌ڵه‌ک محه‌مه‌دم
ئه‌و ئیسلامی دا هێناوه
پێی وتوین بێن بۆئه‌م ناوه
چونکه هه‌مومان ئیسلامین
تێکه‌ڵاوی یه‌ک ژیانین!
نابێت دژی یه‌کتری بین
ئه‌بێت له‌دژ یه‌هۆدی بین
بڕوایان به ئیسلام نییه
بۆ عه‌ره‌ب شه‌رمه‌زارییه
ئێوه‌ش خۆ دیاره ئیسلامن
بۆیه ئه‌ڵێن برامانن!!
^^^^
یابه به‌ڕاستی فێڵ بازی
به‌زۆر خۆت ئه‌که‌ی به‌قازی
له‌کاتێکدا خوێن مژێکی
له‌به‌د ڕه‌وشتی بێباكی
جێ که‌ڵبه‌ی ژه‌هراویت دیاره
به‌سه‌دان ساڵ و ڕۆژگاره!
کوردی بێ تاوان ئه‌کوژن
داهات و سامانی ئه‌دزن
خاکمانتان داگیر کردووه
مافمانتان پێشێل کردووه
به‌ناوه‌ڕۆک سوره‌ی ئه‌نفال
هێرشتان هێنا وه‌ک ده‌جاڵ
فه‌رهود سه‌ر و ماڵتان کردین
هه‌رچی ڕامان کرد نه‌مردین
ئیستاکه‌ش باس له‌وه ده‌که‌ی
خۆت بهپیاوچاک ناوزهندهکهی
ئه‌وه‌ی ئێوه به کوردتان کرد
یه‌هۆدی به عه‌ره‌بی نه‌کرد!
له یه‌هودیش زۆر پیسترن
بۆکورد هه‌رده‌م جانه‌وه‌رن
بڕۆن لێمان دور که‌ونه‌وه
ملتان بشکێ نه‌گه‌ڕێنه‌وه
پیستان زۆره‌و چاکتان که‌مه
مرۆڤ نین بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه!
^^^^
کاکه چیبکه‌ین برسیمانه
پیشه‌ی باوک و باپیرمانه
فێربوینه به‌ته‌ڵه‌که بازی
خۆشمان ئه‌زانین ناڕازی
تۆ ڕاسته‌که‌ی مافی خۆته
پیشه‌ی ئێمه‌ش ڕاوهروته
بۆیه ناتوانین ته‌رکی که‌ین
خۆمانی بۆ به‌کوشت ئه‌ده‌ین
ئه‌گه‌ر که‌رکوک بۆ ئێمه بێ
ئه‌ڵێن نه‌ورۆزتان پیرۆز بێ!
^^^^
ئه‌ی گیان لهوخهێاڵ پهڵاوه
یابه نازانێت نه‌کوڵاوه
ئه‌وه شار باوه گوڕگوڕه
بۆ دوژمن کورد جگه‌ر بڕه
به‌په‌نجه چاوت ده‌رئه‌که‌م
تاکو حه‌مرین ڕاوت ئه‌که‌م
وه‌کو ده‌م گێڕه‌که‌ی عۆجه
خۆی کرده ناو ئهوکونه جرجه
چاره نوس عه‌ره‌ب هاورده
له‌وشاره جوانه‌ی هی کورده
زۆر له‌وه‌ش خه‌راپتر ئه‌بێ
گه‌ر به‌خۆشی ڕازی نه‌بێ
ملی کهچکاو جێی بهێڵێ
خۆی بۆ تێهه‌ڵدان نه‌هێڵی
چونکه بڕیار بارزانیه
پاشگه‌ز بونه‌وه‌ی بۆ نیه
که‌رکوک دڵی کوردستانه
دژ به سروشت بیابانه
به عهگول خۆر ئاشنا نیه
سروشتێکی یه‌زدانیه!
کورد گه‌لێکی خوا په‌رستین
خاوه‌ن بیر و هۆش و هه‌ستین
په‌ڕۆ و دار و به‌رد نا ناسین
ته‌نها خوا به‌هه‌ق ئه‌ناسین
خاکی خۆمان به‌که‌س ناده‌ین
به‌ناو ئاین ڕێگه ناده‌ین
بۆ فێڵ بمان که‌ن به برا
خوێنمان بمژن به ئاشکرا
ئه‌و ڕۆژه ڕۆیی به‌سه‌ر چوو
هه‌ر وه‌کو ئابهڕوتان چوو!
شه‌رمتان به‌خۆتان نیه!
ده‌یان هه‌زار گۆڕ دیارنیه!
که زینده بهچاڵتان کردون
له بیابان وونتان کردون!
هێشتا به‌وه‌ش ڕازی نابن!
شه‌رمه‌زار هه‌ردو دونیابن!
دوو نه‌ته‌وه‌ی له‌یه‌ک نه‌چوو
دوو خاکی جیا بۆهات و چوو
دوو زاراوه‌ی زور له‌یه‌ک دور
چیایه‌ک له نێوانمان سنور!
تۆ پیشه‌ت دزی و ڕێ گری
منیش خوا ناسی به‌رگری
ئیتر چۆن به برا ئه‌بین
له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رێ بێ‌دین!!.
٢٢- ٣- ٢٠١٤- سوید.