لێره‌دا مه‌به‌ستی من سوکایه‌تی پێکردن نیه به‌نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراقی به‌ناو فیدرال. به‌ڵکو دیاری کردنی پێناسه‌ی دروستی، سیاسی و ڕوناکبیرییهتی له‌بوواری به‌رپرسیاریه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا. له ڕوانگه‌ی بیرۆکه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و یاسای و بههرهداریدا، ئایه ڕاسته که‌سێکی گونجاوه بۆ ئه‌وپۆسته!.
پێشه‌کی ئه‌مه‌وێ زۆر به‌کورتی ئاوڕێ له‌مێژوی ڕابردوی فهرمانڕهواتیدا بده‌ینه‌وه، ئایه بۆچی پادشانشینی گرنگی خۆی هه‌بووه‌و ته‌مه‌نێکی مێژوویی زۆری بڕێوه، تاکو ئێستاش له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیرۆکه‌ی دیموکراسیه‌ت و عه‌لمانیه‌ت خه‌ریکه به‌ره‌و لوتکه ئه‌ڕوات له‌و ووڵاته پێشکه‌وتوانه‌دا، که‌چی تاکو ئێستاش سیستمی شانشینی تێدا پێڕه‌و ئه‌کرێت، به‌تایبه‌ت له‌ووڵاتانی ئه‌وروپاو ڕۆژ ئاوادا.
ناچمه ناو شرۆڤه کردنه‌وه، ته‌نها ئه‌ماژه به‌وه ئه‌که‌م، له‌کاتێکیدا فێلهسوفهکانی وه‌ک سوقرات و ئه‌رستۆ و هاوتایانی ئه‌وان سه‌ریان هه‌ڵدا له‌داهێنان و دروست کردنی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ووڵاتدا، پێیان وابو کۆمه‌ڵگا پێک هاتووه له‌دوو به‌ش، به‌شی کار و به‌شی سهربهرشتیکار، واته هٶشمهند و دانا‌و زانا، هه‌ربۆیه له سه‌ر ئه‌وبیرۆکه‌یه کاریان ئه‌کرد، ئه‌وه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌بو، شێوازی په‌روه‌رده‌یی له پێگه‌ی مرۆڤدا، تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و، که‌سانی ساده‌و ئاسایی، ناتوانن پێگه‌ی که‌سانی په‌روه‌رده کراوی خانه‌واده‌ی پایه‌دار بگرنه‌وه!
له‌م ڕۆژانه‌دا به‌ڕیز موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به‌خاڵێکی زۆر گرینگ کرد کهفهرموی: که‌سانی برسی و نه‌دارا، کاتێ ئه‌گه‌ن به‌ده‌سه‌ڵات، ڕابوردوی خۆیان له‌بیر ئه‌که‌ن. منیش هه‌ر بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بۆچونه، ڕاسته‌وخۆ هیتله‌ر و سه‌دام حوسین و نوری مالیکیم هاته‌وه به‌رچاو، که ١٠٠% له‌واندا هاتۆته‌دی!.
ئاشکرایه نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق، نه‌ک ته‌نها خۆی، به‌ڵکو بنه ماڵه‌که‌شی له بوواری پێگه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕوناکبیریه‌وه به‌جۆرێ دور بونه، ته‌نانه‌ت له‌ئاستی سه‌رۆک هۆزێکی پێشکه‌وتوشدا نه‌بونه. به‌ڵام نه‌بونی که‌سایه‌تی سیاسی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو، له‌ئاستی سیاسه‌تمه‌داران و سه‌رکرده دیاره‌کانی ئێستای عه‌ره‌ب له ئێراقداو، هۆکاری بیرۆکه‌ی ئاینی و مه‌زهه‌بی شیعه‌گه‌ری، بوواری بۆ ڕه‌خساند بگات به‌و پێگه‌یه، که نه‌ك هه‌ر ته‌نها شایسته‌ی نیه، به‌ڵکو شه‌رمیشه مه‌رجه‌عیه مه‌زهه‌بیه‌کان ڕێگه‌یان پییداوه، چونکه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌رکه‌ت، گه‌مژه‌و نه‌زانه‌و، ئامێری ده‌ستی ده‌ره‌کیه‌و ته‌نها ئه‌بێته هۆکاری نه‌دامه‌تی بۆ گه‌لی ئیراق به‌گشتی، هه‌ر وه‌ک بینیمان زۆر زوو، به‌ڕێز سه‌رۆکی کوردستان مه‌سعود بارزانی، که‌وته به‌رهه‌ڵستی لێکردنی و ویستی سنورێکی یاسایی بۆدیاری بکا، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندی لایه‌ن و که‌سایه‌تی کورد و لایه‌نی مه‌زهه‌بی شیعه‌گه‌ریه‌وه، پشت گیری له‌مالیکی کراو، سه‌رۆک بارزانیش سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا، دیاره جێگه‌ی دڵخۆشیه ئه‌وا خۆش به‌ختانه، ڕاستی و دروستی هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رۆک بارزانی هاته دیی و سه‌لماندی که‌سایه‌تیه‌کی تیژ بیر و دوربینه!!.
هه‌روه‌ک ئاشکرایه نوری مالیکی که‌سایه‌تیه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بووه که‌شایسته‌ی باسکردن بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که به قودره‌تی قادر گه‌یشته ئه‌و پایه‌و پله به‌رزه‌ی، که به‌هیچ جۆرێ ئه‌و شایسته‌ی ئه‌وه نیه، ئیتر بۆ چی خۆی دوچاری ئه‌و سه‌رلێشێواوی و ئاژاوه گێڕیانهدا ئه‌کات. دیاره ئه‌مه پرسیارێکه‌و جێگه‌ی خۆیه‌تی بیری لێ بکرێته‌وه به‌شێوازێکی ڕامیارانهو ورد بینیه‌وه، جا منیش به‌پێوستم زانی بۆچونی خۆمی له‌سه‌ر ده‌رببڕم وه‌ک تاکێکی کورد، هه‌رچه‌نده هه‌ڵه‌شی تێدا بکه‌م:
که‌سانی لاواز که‌بڕوای به توواناداری خۆی نه‌بێت، له‌هه‌ر ئاستێک‌دا بیت هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌دا پشت بهکهسان و لایه‌نێک ببه‌ستی بۆ دڵنیابونی خۆی، به‌نیازی ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت. گومان له‌وه‌شدا نیه ئه‌گه‌ر بڵێن تاکو ئه‌م سه‌رده‌مه، له‌نوری مالیکی لاوازتر له‌بوواری سیاسی و ڕۆشنبیری و دیبلۆماسیه‌ته‌وه له‌ئێراقدا نه‌گه‌یشتۆته ئهوپله ئیداریه. بۆیه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵیدا له‌کورد نزیک بووه‌وه، هه‌تاکو گه‌یشت به‌و کورسیه. به‌ڵام بێ باوڕبون و ناخی گه‌ڵاوی به‌رانبه‌ر به‌کورد، پشتی کرد و ویستی له‌ئه‌مریکا نزیک بێته‌وه‌و بتوانیت پێگه‌که‌ی سه‌دام حوسێن بگرێته باوش، دووای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌رکه‌وت که‌ناتوانێ ئه‌و زلهێزه به‌جۆرێ ڕابێنی پشتی پێببه‌ستن و بیگه‌یه‌نن به‌و مه‌رامه‌ی خۆی ئه‌یه‌وێ، له‌پشتی په‌رده‌وه خۆی فڕێدایه‌وه باوشی ئێرانه‌وه له‌ڕێگه‌ی بیرۆکه‌ی مه‌زهه‌بی شیعه‌گه‌ریه‌وه، بهههموجۆرێ ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆیان، ملکه‌چی بڕیار و داخوازیه‌کانیان بێت وه‌ک ئامێرێک، نه‌ک به‌رپرس، هه‌روه‌ک به‌کرداریش ئه‌وه سه‌لمێنراوه‌و له‌به‌رچاوه!.
لێره‌دا ئه‌وخه‌ونه‌ی ئاخۆنده‌کانی ئێران ساڵه‌های ساڵه خه‌ونیان پێوه ئه‌بینی، بهنیمچهکوڵاوی هاته‌وه به‌ر چاویان، که به‌هه‌ر نرخێک بێت، ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ئه‌وبه‌شه گرینگه‌ی خلیج و سامانه سروشتیه‌کانیدا، که بێجگه له‌وه‌ی له‌بوواری ئابوری و جوگرافی و سیاسی و سه‌ربازیدا سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره به‌ده‌ست ئه‌هێنن، له‌بواری مه‌زهه‌بیشه‌وه ئاواتی گه‌وره‌یانه، بۆیه نه‌یانتوانی ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌نهێنی بهێڵنه‌وه‌و، خستیانه بوواری پراکتیکیه‌وه، که هه‌رده‌م گه‌وره به‌رپرسانی خاوه‌ند بڕیار و نه‌خشه داڕێژه‌ر، له په‌یوه‌ندی کردن و هاتوچۆدان بۆ جولاندنی نوری مالیکی وه‌ک ماشه‌ی به‌رده‌ست!.
ئه‌بێت ئێران چی له‌مالیکی بوێت؟!.
به‌بۆچونی من، کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئاسته‌مه بتوانێت له‌ڕیگای فیشاری ئابڵۆقه‌ی ئابورییه‌وه، مل به‌ئێران که‌ج کات و له‌هه‌ڵویستی به‌رفراوان بونه‌وه‌ی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی له‌ناوچه‌که‌دا ڕایبگرێت و دوری بخاته‌وه، ووتراوه ده‌وڵه‌ت که‌روێشک به‌عه‌ره‌بانه ئه‌گرێت، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا، ئێران ئه‌و که‌روێشکه نیه به‌عه‌ره‌بانه بگیرێ، به‌پیی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی تاکو ئێستا گرتۆتیانه به‌ر، وه‌ک پێویست زۆر دورن بگه‌ن به‌و ئامانجه‌ی ئه‌یانه‌وێت پێی بگه‌ن!.
ئه‌و قیتاره‌ی له‌جانتاکه‌ی ئێراندایه‌و، ئه‌یه‌وێت سکه‌که‌ی به‌ره‌و ناوچه‌رگه‌ی که‌نداوی عه‌ره‌بی ڕاکێشی، زور ڕونه، تاکو ئێراق یه‌ک پارچه بێت، خه‌ونی چۆلهکهیهو مه‌حاڵه بێته دی، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای قۆستنه‌وه‌ی نوری مالیکی بهخۆیو جانتاکه‌یه‌وه، نه‌خشه‌و پیلانی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ئیتنی و تائیفی بۆ دائه‌ڕێژن و هانی ئه‌ده‌ن بوێرانه هه‌نگاو بنێت، تاکو کورد و سونه ناچار بکات داوای جیابونه‌وه بکه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌و پیلانه‌ی هه‌یه‌تی، له‌ڕێگه‌ی شیعهگهریهتیهوه، ناوه‌راست و باشوری ئێراق، بخاته ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه!.
هه‌روه‌ک له‌به‌ر چاوه، نوری مالیکی وه‌ک تیخی دوو سه‌ره که‌وته کار، به‌رانبه‌ر به‌کورد و سونه، ده‌رباره‌ی لایه‌نی سونی، یه‌که‌م گورزی خۆی زۆر سه‌رکه‌تووانه وه‌شاند، ئه‌وه‌ی که‌مێ توانای به‌رگری کردنی تێدا هه‌بو تارق هاشمی بو، له‌سه‌ر شانۆی سیاسی توڕی هه‌ڵدایه ده‌ره‌وه، لیستی ئێراقیهی دژبه‌ری هێنایه شه‌ڵه‌ژان و لێکترازان، وه‌ک ماری سڕ بوی لێکردن. په‌یتا په‌یتا له‌هه‌وڵی لێدانی که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانیاندا به‌رده‌وامه به‌هه‌مو شێوازێک که بۆی بلوێ!.
به‌رانبه‌ر به‌کوردستان:له‌سه‌ره‌تادا پشتی کرده ده‌ستور، ماده‌و بڕگه سه‌ره‌کیه‌کانی که‌هاوبه‌شی کوردی پێوه دیاربو، هه‌موی سڕ کرد و خستیه لاوه، له سه‌روی هه‌موشیانه‌وه ماده‌ی(١٤٠) سه‌ره‌ڕای سه‌رپێچی کردنیشی له باره‌ی کێشه‌ی نه‌وت و غاز و پێشمه‌رگه‌و بودجه‌وه، هه‌نگاوی نا به‌ره‌و جولاندنی هێزی سه‌ربازی، به‌ره‌و که‌رکوک و ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، به‌پێچه‌وانه‌ی ناوهرٶکی ده‌ستوره‌وه!.
دیاره نوری مالیکی له‌وه‌دا به‌هه‌ڵه‌دا چوبو، کهپیی وابو لایه‌نی سونی و به‌تایبه‌تیش سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان، وه‌ک خۆی پشو کورت و هه‌ناسه سووارن، به‌وکاره قێزه‌وه‌نانه‌ی، دان به‌خۆیاندا ناگرن و په‌نا بۆ هه‌ڵگیرسانی په‌لاماردانی چه‌کداری ئه‌به‌ن و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌ناچاری ئێراق دابه‌ش ئه‌کات، به‌ڵام له‌ئاکامدا بۆی ده‌رکه‌وت، ئارامی و له‌سه‌رخۆیی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان، به‌تایبه‌تی خودی سهرۆکمهسعود بارزانی، زۆر زۆر له‌وه به‌هێزتره، ئه‌و بتوانی بیجوڵێنێت!.
جا کاتێک بیری له‌وه‌ش کرده‌وه، که‌هه‌ڵبژاردنی گشتی لهدهرگایهو چاو تروکانێکی ماوه‌و، ١٠٠% سه‌ری ئه‌و ئه‌خوات و ئه‌یخاته زبڵدانی مێژوه‌وه. له‌لایه‌ک شه‌ڕی به‌رانبه‌ر به‌لایه‌نی سونه زیاتر گه‌رم و فراوانتر کرد، له به‌رانبه‌ر کوردیش‌دا ویستی ئه‌وڕوداوه نه‌خوازراوه‌ی، ڕۆژنامه‌نوس محه‌مه‌د بدێوی بقوزێته‌وه، بۆ گه‌ێشتن به‌و مه‌ڕامه گهڵاوهی، هه‌ر وه‌کو بینرا به‌شێوازیکی هێنده قیزه‌وه‌ن و لاوازانه، که به‌هیچ پێوه‌رێک ناگونجێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسێکدا له‌و ئاسته‌بێت، مه‌به‌سته‌که‌شی ئه‌وه‌بو، به‌ڵکو له‌لایه‌ن هێزی پاسه‌وانانی به‌ڕیز سه‌رۆک کۆمار، مام جه‌لال تاڵه‌بانی، هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ری وه‌ربگیرێ و ببێته هۆکاری هه‌ڵگیرسانی ئاگری شه‌ڕێک، نهتووانرێت پێشی لێ بگیرێت، بارودۆخی ئێراق به جۆرێک له‌بار بچێت، ته‌ڕ وووشک له‌ناوبه‌رێت و بتوانێ بهملیارههای دۆلاری دزیه‌وه، ده‌رباز بیت و په‌راگه‌نده‌ی هه‌نده‌ران بێتن بۆ هه‌تاهه‌تایی خۆی بشارێته‌وه‌و، له‌مه‌ترسیه‌کانی لێپرسینهوهیدووای له ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، له‌سه‌ر تاوان و گه‌نده‌ڵیه‌کانی، ڕزگاری بێت، به‌ڵام ژیری و دڵگه‌وره‌یی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد، نه‌یهێشت ئه‌و ئاواته‌شی بێته‌دی!.
من چه‌ند جاڕی له‌نوسینه‌کانی ڕابوردومدا ئاماژه‌م به‌وه کردوه، ده‌عوه‌و به‌عس له‌به‌رانبه‌ر گه‌لی کوردا، دوو جمکانه‌ی یه‌ک دایکن له‌دوو پیاودا، له‌شه‌سته‌کان و هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردودا، له‌کونجی زیندانی سیاسی له زیندانه‌کانی که‌رکوک و شوعبه‌ی پێنجی موخابه‌راتی ئێراقی له‌گه‌ڵیاندا بومه، هه‌ر ئه‌وکات بۆم ڕونبوه که ئه‌گه‌ر له‌به‌عس پیستر نه‌بن، له‌وان چاکتر نین!بۆیه هیوادارین سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان، به‌وردی له‌نزیکه‌وه چاودێری بخاته سه‌ر نوری مالیکی له‌م ڕۆژانه‌دا، که ئێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ئه‌چێت و ئاشکرایه نوری مالیکیش سه‌ره‌ڕای لاوازی و گه‌مژه‌یی و سه‌رلێشێواویه‌وه، ئه‌و ژه‌هره‌ی له‌ناخیدا پیی ئاوس بوه له‌دژی گه‌لی کورد، هه‌رچی تووانای هه‌یه ئه‌یخاته گڕ، ئاگری شه‌ڕێک هه‌ڵگیرسێنێت، ئه‌مجاره‌یان نه‌ک له‌به‌ر خاتر ئێران، به‌ڵکو بۆ ده‌ربازکردنی خۆی له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی تێی که‌وتووه، که مه‌گه‌م ته‌نها ڕاکردن و خۆشاردنه‌وه تا ئاستێک ڕزگاری بکات، که‌من دڵنیام ئه‌وه بۆچونی خۆشیه‌تی!!.
له‌کۆتاییدا به‌بۆچونی من، نوری مالیکی، نه‌ک ته‌نها که‌سێکی سیاسی و نیشتمانپه‌روه‌ر و پابه‌ند بۆی شیعه گه‌ریش نیه، به‌ڵکو که‌سێکی لاوز و ته‌ڵه‌که باز و به‌رژه‌وه‌ند په‌رست و درۆزن و بێبهروپشت و خودا ناسیش نیه. به‌ڵگه‌ی زیندوش ئه‌مانه‌ن:
ئه‌گه‌ر سیاسی بوایه، کورد و سونه‌و دوو به‌شی شیعه مه‌زهه‌بی وه‌ک، به‌ڕێزان موقته‌دا سه‌در، عه‌مار الحکیم، له‌خۆی دڵگران نه ئه‌کرد هاوکاتیش پێکه‌وه!.
نیشتمانپهروهربووایه:له‌ماوه‌ی ده‌س به‌کاربونیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و توواناداریه ئابوریه‌دا، ئێستا ئێراق ئه‌بو زۆر له‌هه‌ریمی کوردستانیش له‌پێشتر بووایه!.
پابه‌ندبوی پێگه‌ی شیعه‌گه‌ری بووایه، ئه‌بو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی مه‌زهه‌بیدا، به‌هیچ جۆرێک دژایه‌تی سیاسی نه‌خستایه‌ته نێوان خۆی‌و لایه‌نه مهرجهعیهکانهوه!.
لاواز نه‌بوایه، پشتی بهتهڵهکهبازیهوه نه‌ئه‌به‌ست، به‌جۆرێک پێگه‌ی خۆی قایم ئه‌کرد، گه‌ل ڕێزی لێ ئه‌ناو له ڕێپیوانێکی جه‌ماوه‌ری عهرهبیداو، له‌ناو جه‌رگه‌ی پایته‌خته‌که‌یدا، دروشمی( که‌ره نوری مالیکی که‌ره) نهئهوترایهوهو که‌س نه‌ی ئه‌بیست!.
به‌رژه‌وه‌ند په‌رست نه‌بوایه، ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی قورخ ناکرد بۆ خۆی، له‌پێناو دزینی ملیاره‌ها دۆلاردا!.
درۆزنیه‌که‌ی، به‌جۆرێ هێڵی سوری تێپه‌ڕاندووه، مه‌گه‌م ته‌نها بڵێن( لعنةالله علیالقوم الکاذبین) نه‌فره‌تی خودا له‌درۆزن!.
بێبه‌ر و پشتی، لهئاسێکدایه، هیچ لایه‌نێ متمانه‌ی پێی نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت خۆشی بڕوای به‌خۆی نه‌ماوه بۆیه دوچاری ئه‌و سه‌ر لێشێواویه بووه!.
خودا ناسیش بووایه، مه‌حاڵه به‌و جۆره به‌د ڕه‌وشت و ناخ بۆگه‌ن بووایه!.
جا له‌کۆتاییدا ئێمه‌ش ئه‌ڵێن: به‌نه‌فره‌ت بن ئه‌وانه‌ی دژی هه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تین، به‌نه‌فره‌ت بن ئه‌وانه‌ی دژی گه‌لی کورد و کوردستانن. به‌نه‌فره‌ت ئه‌وانه‌ی به‌هۆی هۆکاری سیاسیه‌وه باس له‌خوێن به‌خوێن ئه‌که‌ن، له‌کاتێکدا خوێنی نه‌ک ته‌نها بۆگه‌نێکی ته‌سبیح فرۆشی وه‌ک نوری مالیکی به‌ته‌نها، به‌ڵکو خوێنی سه‌رجه‌م هۆزه‌که‌ی به‌گشتی، هێشتا ناگاته ئاستی ئه‌و خوێنه‌ی کورد ڕێژتویهتی، به‌ده‌ستی عه‌ره‌به‌وه!!!!.
٢٦- ٣- ٢٠١٤.