عالیه نسیف، داوای ماره‌یی دایکی ئه‌کات له‌هه‌رێم!. نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی - سوید

ئه‌مڕۆ که‌ڕێکه‌وتی 10-4- 2014 یه، له‌سه‌ر تٶڕی میدیای ڕوداونێت، ئه‌م مانشێته‌مان بینی (په‌ڕله‌مانتارێکی ئێراقی داوا ئه‌کات پاره‌ی (10) ساڵی ڕابردو، له‌هه‌ولێر وه‌ربگیرێته‌وه) !!.

خانم عالیه نێیف، پاڕله‌مانتاری ئێراقیه‌ی ئازاد، که ‌ئێستا له‌سه‌ر لیسته‌که‌ی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیکیبۆ پاڕله‌مانی ئێراق خۆی کاندید کردووه، ئاماژه‌ی به‌وه کردووه" جیابونه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان بۆته جدی، پێویسته ته‌واوی پاره‌ی10 ساڵی ڕبردو، که‌ به‌ناوی17% دراوه‌ته هه‌رێمی کوردستان، لێیان وه‌ربگرینه‌وه، چونکه ئه‌مه قه‌رزێکه ده‌بێ هه‌رێم کوردستان بیداته‌وه" من لێره‌دا به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامێکی کورتی خانم عالیه نێیف بده‌مه‌وه، ئاماژه به‌پرسیارێ ئه‌که‌م:ئایه به‌کام پێوه‌ر وه‌یان بۆچون و هه‌ڵسه‌نگاندن، کورد ئه‌توانێت بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا وه‌ک هاوبه‌ش له‌ئێراقدا؟.

له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا بینیمان، ته‌له‌فیزیۆنی ڕوداو له‌په‌یوه‌ندیه‌کدا له‌گه‌ڵ دوو که‌سایه‌تی به‌ڕیزی کوتله‌ی هاوپه‌یمانی که‌رامه‌‌دا، چه‌ند پرسیارێکی لێکردن له‌‌بوواری هه‌ڵوێستیان چیه به‌رانبه‌ر داخوازیه‌کانی گه‌لی کوردستان، که بریتیبون له‌به‌ڕێزان:خمیس خنجه‌ر، عبدالڕزاق شه‌مه‌ری. که ئه‌مانه که‌سایه‌تیه‌ به‌ڕێزه‌کانی عه‌ره‌بن، که‌دیارن له‌سه‌ر ئاستی ئێراق!.

دیاره لێره‌دا بابه‌ته‌که‌م ده‌باره‌ی شرۆڤه کردن نیه له‌سه‌ر ئه‌وبه‌ڕیزانه، ته‌نها وه‌ک ده‌رخستنێکی دروستی هه‌ڵوێستی عه‌ره‌ب له‌ناخیاندا، به‌رانبه‌ر به‌مافه نه‌ته‌وایه‌تیه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد. له‌وه‌‌ڵامی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردیدا، له ‌لاژه‌لاژی بێبنه‌مای ده‌یان ساڵه‌ی ئه‌نفالی لێ له‌دایک بوو زیاتر نه‌بو. هه‌ر وه‌ها له‌وه‌ڵامی پرسیاری ڕوداودا له‌سه‌ر که‌رکوک، که‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی، بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بو، به‌هه‌مان شیوه، باس له‌ هه‌ستیاری و پێکه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌کان و بارودۆخی تایبه‌تی ئه‌که‌ن و خۆیان به‌لای ئه‌وه‌دا نابه‌ن که‌خاکی کوردستانه‌ وه‌ک هه‌ولیر و سلێمانی و دهۆک، که ‌ئه‌وه‌ش له‌‌هه‌ستی داگیرکاری زیاتر ناگه‌یه‌نێت وه‌هه‌ڵوێستێکی ڕه‌گه‌ز په‌رستی ناڕه‌واو قێزه‌وه‌ن زیاتر نیه، بۆ نمونه:خۆ شاری موسڵ ڕێک وه‌ک پێکهاته‌ی شاری که‌رکوکه، کورد دووه‌م زۆرینه‌یه، ئایه قه‌بوڵ ئه‌که‌ن داوای بکه‌ێن، له‌کاتێکیشدا له‌سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیدا، وه‌ک شارێکی کوردستانی ناسراوه‌، هه‌رێمی کوردستانیان، ناوبردووه به‌ ‌ویلایه‌تی موسڵ، که ‌ئێراق بریتیبووه له‌دوو ویلایه‌ت وه‌ک، ‌ویلایه‌تی به‌غداو ویلایه‌تی به‌سره!.

جا له‌هه‌موی سه‌ێرترئه‌وه‌یه، کاتێ که ئه‌د‌وێن له‌بواری پێکه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی نه‌ته‌وه‌کان، هه‌ست به‌وه‌ش ناکه‌ن وه‌ک بێهۆشیک که‌ئاگاداری بوواری ژیان نه‌بن له‌هه‌رێمی کوردستاندا، که‌زۆر له‌ژماره‌ی دانیشتووانی نه‌ته‌وه‌کانی تورکمان و عه‌ره‌ب و مه‌سیحی له‌که‌رکوکدا، له‌وی به‌وپه‌ڕی کامه‌رانی و سه‌ربه‌رزیه‌وه ئه‌ژێن، جگه له‌وه‌ی که‌ئه‌بینن له‌م ‌کاته‌دا که‌ململانێی نه‌ته‌وایه‌تی له‌نێوانی کورد و عه‌ره‌بدا هه‌یه، که‌چی ‌هه‌زران عه‌ره‌بی ناوه‌ڕاست و باشوری ئێراق، ڕوو له‌هه‌ریمی کوردستان ئه‌که‌ن بۆ مانه‌وه‌ی ژیان به‌سه‌ر بردن، هه‌مو مافێکی خه‌ڵکی کوردستانیشیان هه‌یه له‌‌بوواره‌کانی ژیاندا، ته‌نانه‌ت کڕینی زه‌وی و زار و خانو و به‌ره‌ش!.

بۆیه ئه‌ڵین، به‌راستی عه‌ره‌ب له‌ئێراقدا، له‌سه‌ر عه‌قلیه‌تێکی جاهیلی زۆر کۆن ئه‌ژین، ئێستاكه‌ش وائه‌زانن هه‌ر سه‌رده‌می په‌یدابونی ئیسلامیه‌ته‌و، مافی خۆیانه ده‌ست به‌سه‌ر خاکی گه‌لانی تریدا بگرن، بۆیه مه‌حاڵه کورد بتوانێت له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا به‌هیچ پاساویک بژێیت! سه‌یره ئاگاداری ئه‌وه‌ش نین، که باس له ‌هه‌ستیاری پاڕێزگای که‌رکوک ئه‌که‌ن، ئه‌وه مافی ئه‌وان نیه، به‌ڵکو مافی کورده به‌وان ئه‌ڵێن: ئاگاداربن سازش له‌سه‌ر خاکی نیشتمان ناکرێت!.

لێره‌دا ئه‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خانمی به‌ڕێز، عالیه نێیف. پیشه‌کیش لیی ئه‌پرسم ئایه ئاگاداری مێژووی دروست بونی ئه‌م ده‌وڵه‌تی ئێراقه هه‌یه، زۆر سه‌یره که‌ئه‌بینین سیاسیه‌کان و به‌رپرسانی شێوه‌ی دزه گه‌وره‌‌که‌ی به‌غدا (مشعان الجبوری) که‌ڕایکرد و له‌سه‌ر‌داوای هاوبه‌شه‌که‌ی، که نوری مالیکیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه باس له‌داگیرکاری کورد ئه‌کا و پێی وایه سه‌تان ساڵه ده‌وڵه‌تی ئێراق هه‌یه، هێنده گێژ و نه‌زانن، ئاگاداری ئه‌وه نین، که ‌هێشتا سه‌ت ساڵێشی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیوه، ئه‌مجار هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه، چونکه به‌ناڕه‌وایه‌تی و زوڵم لێکردن له‌گه‌لی کورد پێکهێنرا، کورد ده‌ست به‌رداری به‌ر‌خۆدان و شۆڕشگێڕی نه‌بووه!.

به‌عالیه خان ئه‌ڵێم، داواکه‌ت به‌جێ ئه‌گه‌یه‌نین، هه‌رچه‌نده نه‌ک هه‌ر نابه‌جێیه، به‌ڵکو جێی گاڵته‌جاریشه ئه‌ندام پاڕله‌مانێک ئه‌مه هه‌ست و هۆشی بێت، شه‌رمه‌زاریشه بۆ گه‌لی عه‌ره‌بی به‌ڕیز، که‌که‌سانی وه‌ک ئه‌و خانمه نوینه‌رایه‌تیان بکات، له‌داڕشتنی نه‌خشه‌و پلانی یاسای و ده‌ستوری ووڵات!.

به‌ڵام ئه‌بێت پێشه‌کی حکومه‌ته‌که‌ی عالیه نێیف خانم، قه‌ربوی ئه‌وده‌یان ساڵه‌ی که‌نزیکه‌ی یه‌ک سه‌ده‌یه، سامانی هه‌رێمی کوردستان، چ له‌ڕێگه‌ی فه‌رهوده‌وه وه‌ک، له‌پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌نفاله به‌دناوه‌که‌یاندا به‌چاوی خۆی بینی و چ له‌سه‌رده‌می هێرشه‌کانی سه‌عد و قه‌عقاع به‌ناوی ئیسلامیه‌ته‌وه، که ئێستاش بونی نیه له‌نێو خۆیاندا به‌پراکتیکی، هه‌روه‌ها شۆڕشه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کا‌ن، وه‌کو مه‌لیک مه‌حمود. شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی، موسته‌فا بارزانی هه‌میشه زیندو، شۆڕشی گوڵان و شۆڕشی نوێ، قه‌ربو بکه‌نه‌وه!.

هه‌روه‌ها کورد، له ‌ئیراق جیابێته‌وه‌و ‌سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنێت، بێگومان له‌ خوێنی (182) هه‌زار مرۆڤی بێتاوان، له‌منداڵی ساوای شێره‌خۆره‌وه تائه‌گاته کچان و کوڕانی لاو و ئافره‌تان و پیاوانی ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ، (٨) هه‌زار بارزانی و (٥) هه‌زار په‌پوله‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ڵکڕوزاو و به‌‌هه‌زران شه‌‌هیدی سه‌نگه‌ر و زیندانیانی سیاسی خۆش نابێت، عالیه‌خان ئه‌بێ چۆن وه‌ڵام بداته‌وه، ئایه وه‌ک کاندیدی لیسته‌که‌ی ده‌عوه‌ی ئیسلامیه، ئه‌توانێت به‌پێی ناوه‌ڕۆکی قوریانی پیرۆز، ئایه‌تی (العین بالعین والسن بالسن) کار بکات، ئه‌و مافه ڕه‌وایه بۆ گه‌لی کورد بگێڕێته‌وه، یان ته‌نها بڕوای به‌ناره‌وایه‌تیه‌و، وه‌ک سه‌رکرده‌ی لیسته‌که‌ی، له گێڕی و چه‌وتی و چه‌واشه کاری هیچی تری نازانێت!!.

جا لێره‌دا من وه‌ک تاکێکی کورد، به‌خانمی به‌ڕیز، عالیه نێیف ئه‌ڵێم:ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت پێشه‌کی به‌خشینه‌ به‌لیستی یاسای نوری مالیکی تاکو، ده‌نگ به‌ده‌ست بێنیت، ئه‌وه هیچ له‌هیچ، لێت ئه‌بورین و ئه‌ڵێن هه‌ڵه‌ی کوردووه، به‌ڵام، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ناخدا ئه‌وه‌ت به‌لاوه ڕاسته‌و نکۆڵی لێناکه‌ی، ئێمه‌ش ئه‌ڵێن مافی خۆته، چونکه ئافره‌تێکی ئێراقیت، ووڵاتی نیشتمانیشدایکه بۆ مفرۆڤ، ئافره‌تیش ته‌ڵاق بدرێ، به‌پێی شه‌ریعه‌ت و یاساو هه‌مو دابو نه‌ریتێک، ماره‌یی ئه‌که‌وێت، جابۆیه پێویسته پاره‌ی داهاتی ئه‌وچه‌ندین ساڵه‌ی ڕابردوی، سنوری پارێزگای که‌رکوک و خانه‌قین، دیاری بکرێ و به‌شه ماره‌ییه‌که‌ی نیشتمانی دایکتی لێده‌رکه‌ن و زیاده‌که‌شی بۆ گه‌لی کورد بگێڕنه‌وه، چونکه ئیسلام نابێت حه‌رام بخوات!.

له‌کۆتییشدا، داوا له‌ دڵسۆزانی گه‌لی کورد ئه‌که‌ین، زۆر به‌گه‌رمیه‌وه ڕوو بکه‌نه سندوقه‌کانی ده‌نگدان، ده‌نگ به‌ لیستی (213) ی پارتی بده‌ن، به‌ڵکو بتوانێت ئه‌و کێشانه له‌گه‌ڵ به‌غدایا چاره‌سه‌ر بکات!!!!!.

 11-4-2014.

 

Related Articles