من وه‌ک ئاگادارم سێ جۆره شرۆڤه کردن هه‌یه ده‌رباره‌ی ووشه‌ی" شۆڕش"، هه‌ر چه‌نده له‌ناوه‌رۆکدا یه‌ک مه‌به‌ست پێک ئه‌هێنن، به‌ڵام له شێوازی به‌کار هێنانی ووشه‌دا جیاوازییان هه‌یه، بۆ نمونه:
کورد فه‌رمویانه: شۆڕش که‌ر ئه‌یکا و گا ئه‌یخوا. ناپلیۆن ئه‌ڵیت: شۆڕش، ژێره‌کان نه‌خشه‌و پیلان دائه‌ڕێژن، نه‌زانه‌کان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن و بێبه‌ر و پشته‌کان(إنتهازی) ئه‌یخۆن. غاندیش ئه‌ڵێت: شۆڕش، نه‌زان ئهیاکات ترسنۆک ئه‌یخوات!.
جا له‌م ڕۆژانه‌دا، ئه‌گه‌ر به‌راوردی هه‌ڵوێسته خه‌یانه‌ت کاریه‌کانی، پارێزگاری که‌رکوک، دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم، به‌داخه‌وه‌م که‌ئه‌ڵێم ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، بکه‌ین، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مام حه‌یده‌ر دیبه‌گه‌یی جوتیاردا، زۆر به‌ڕونی ئه‌و بۆچونه فه‌لسه‌فیانه‌ی پێشینان به‌دی ئه‌کرێن. بۆ نمونه:
که‌سایه‌تی و ژیانی دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم: لێره‌دا مه‌به‌ستی من، گه‌ڕان نیه به‌دوای پێگه‌و پله‌ی بنه‌ماڵه بهڕیزهکهیدا چییه‌و چۆن بووه، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که ئه‌زانین کوڕی به‌ڕێز، مامۆستا مه‌لا عومه‌ر، پێشنوێژ و ووتار خوینی مزگه‌وتی حاجی ساڵحه، له‌گه‌ڕه‌کی ڕه‌حیم ئاوای که‌رکوک، دیاره له‌دووای ته‌واو کردنی زانکۆ، ڕووی کردۆته ئه‌مریکاو، سه‌رقاڵی خوێندن بووه، له‌ڕۆژگاره سه‌خته‌کانی به‌سه‌ر باشوری کوردستاندا هات و ڕۆیی، که مێژووش له‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌سه‌ر هاتانهی گه‌له‌که‌مان له‌وسه‌رده‌مانه‌دا، بێزاره‌و ناتوانێتن، وه‌کو خۆی بیگێڕێته‌وه، که دووا کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال کردنی بهدناوبو، بۆ پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زی، به‌ڵام ئاشکرایه به‌ڕێز دوکتۆر نه‌جمه‌دین، نه‌ک ئازاری تێدا نه‌بینیوه، به‌ڵکو مه‌گه‌م به‌وێنه له‌سه‌ر شاشه‌کانی ته‌له‌فیزیۆندا بینی بێتی. هه‌تاکو ماوه‌یه‌کیش دووای ڕاپه‌ڕین، ئه‌مجار گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان، له‌لایه‌ن پارتێکی شۆڕشگێڕ وه‌ک یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، به‌شێوه‌ی که‌وا بخۆ، به‌هۆی نازناوی دوکتۆریهوه، پیرۆزی ئه‌ندامیه‌تی مه‌کته‌بی سیاسی پێ به‌خشراوه، چونکه پارته سیاسیه‌کانی کوردستان، له‌وه گه‌یشتون که‌جه‌ماوه‌ری کورد، ٩٥% ی، نازناوی مرۆڤ ئه‌خوێنێته‌وه، نه‌ک ناخ و هه‌ست و مێشکی!.
بۆیه چونکه هیچ ئازارێکی سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تی نهچێشتووهو، له‌ناخیشدا په‌روه‌رده‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بووه‌و له‌ووڵاتێکی دیموکراسی و بێ وه‌ی گه‌شه‌ی کردووه، که‌زیاتر په‌رۆشی پێگه‌یاندنی پایه‌و پێگه‌ی خۆی بووه، هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌پۆستی ئیداری چه‌ور به‌بێ ماندوبونێک، هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گرته‌به‌ر، هه‌ر له‌یه‌که‌م هه‌نگاویدا بۆده‌رخستنی کاسایه‌تی خۆی، هه‌ولێ بۆ لێکترازاندنی یه‌کڕێزی و یه‌ک هه‌ڵویستی جه‌ماوه‌ر و لایه‌نه سیاسیه کوردستانیه‌کان بو، به‌تایبه‌تیش پارتی، چۆنکه ئه‌یزانی تهنهاپارتی ئه‌توانێت ڕێگری لێ بکات و هێڵی سوری هه‌یه، بۆ به‌زاندنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تی!.
بۆسه‌رکه‌وتن له‌ومه‌به‌سته، پارێزگاری پێش‌و، به‌ڕێز عه‌بدوڕه‌حمان موسته‌فای کرده نێچیر و پهلاماریئهویدا، دیاره به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و توواناداراییهی به‌ڕه‌نج و ماندوبونی کاک عبدوڕه‌حمان هاته کایه‌وه‌و، که‌وته گیرفانی ئه‌وه‌وه، که به‌ووته‌ی خۆی" دوکتۆر نه‌جمه‌دین" بریتیبو له(2١) ملیۆن دۆلار، ئه‌وه‌ش بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی، که چه‌ند کادیرێکی ژێر، ڕازی بکات بۆ چاوبه‌ست کردنی جه‌ماوه‌ر، به دروست کردن و ته‌واوکردنی چه‌ند پڕٶژهیهکی ئاسایی، که پێش هاتنی ئه‌و، به‌هۆی نه‌بونی داراییه‌وه ڕاگیرابو، وایان له‌خه‌ڵکی که‌رکوک کرد، وه‌ک ئه‌وه‌ی کاک دوکتۆرلهگیرفانی خۆی ئه‌وخزمه‌ت گوزاریانه‌ی ئه‌نجام دابێ، که‌س به‌بیریدا ناهات، ئه‌وه(عشرة لکم ولی عشرون) بێت، واته(١٠) هه‌زارێک خه‌رج کراوه(٢٠)هه‌زاریش لادراوه هیچ که‌سێ نایوێرا بڵێتن ئه‌ی جه‌نابی دوکتۆر، ملیاره‌ها دۆلار چی به‌سه‌رهاتوه، ئه‌وه‌ی کراوه‌و له‌به‌رچاوه، خه‌رجه‌که‌ی نیوه‌ی ئه‌و داهاته‌که‌ی تێ نه‌چووه، که هاتۆته ناو قاسهکهتانهوه؟!.
به‌هه‌ر حال، به‌ڕیز دوکتۆر نه‌جمه‌دین له‌هه‌نگاوی یه‌که‌میدا، سه‌رکه‌وتنێ به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا له‌تێکدانی یه‌ک ڕێزی و یه‌ک هه‌ڵویستی ناوماڵی کورد، که‌تاکو ئێستاش کاریگه‌ری به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری که‌رکوکه‌وه ماوه، به‌ڵام وه‌ک ووتویانه: ئه‌گه‌ر خودا غه‌زه‌ب لهمێروله بگریت، باڵی لێ ئه‌ڕوێنێت!.
دوکتۆر نه‌جمه‌دین به‌جۆرێک له‌خۆی بایی بو، له‌هه‌نگاوی دوههمیدا، ته‌نها به‌که‌رکوکیشه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵکو به‌ره‌و به‌غداو تاران هه‌ڵفڕی، به‌نیاز ئه‌وه‌ی، له پارێزگاری که‌رکوکه‌وه، ببێت به‌سه‌رۆکی هه‌رێمی که‌رکوک، هیچ ئاگای لهوهنهما، که جه‌ماوه‌ری خۆ ڕاگری باوه‌گوڕگوڕ و، دڵسۆزانی به‌تایبه‌تی پارتی و ڕێكخستنه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، مه‌حاڵه ڕێگه بده‌ن هیچ هێز و لایه‌ن و که‌سایه‌تیه‌ک، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیدا، یاری به‌چاره‌نوسی گه‌لی کوردستان بکات، ئه‌وه هێڵی سوره، خاکی کوردستان، موڵکی گه‌له، نه‌ک ته‌که که‌س و کۆمه‌ڵ.
بۆیه له‌ئه‌نجامدا پارێزگاری که‌رکوک، دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم، به‌هێنانی پاسدارانی ئێران به‌سه‌رۆکایه‌تی قاسم سلێمانی بهردفهڕ و، میلێشیای ڕێکخراوی به‌دری مه‌زهه‌بی، به‌سه‌رۆکایه‌تی هادی عامری بوتڵهغاز، نمه‌ک به‌حه‌رامی دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورد و، هه‌روه‌ها گوێنه‌دان به‌هه‌ڵویستی پیرۆزی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، که خۆیشی ئهندامێکیهتی، به‌ته‌واوه‌تی په‌رده‌ی له‌سه‌ر ڕووی ڕاسته قینه‌ی خۆی هه‌ڵماڵی و، سه‌لماندی که ته‌نها ئاوێته‌ی پایه‌و پله‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیه‌تی، نایزانێت ئاگری باوه‌گوڕگوڕ، هێنده به‌هێزه بهفڕینیش ڕزگاری نابێ و په‌ڕ و باڵی له‌ئه‌نجامدا ئه‌سوتێنێت!ئه‌وه ئه‌نجامی خزمه‌ت کردن و دڵسۆزی دوکتۆره به‌ڕیزه‌که‌ی که‌رکوکه. ده‌با بزانین ئه‌ی مام حه‌یده‌ری دێبه‌گه‌یی جوتیار، کێیه‌و چ کاره‌یه؟.
دیاره نه‌له‌نزیک و نهلهدورهوه من به‌ڕیز، مام حه‌یده‌ر دیبه‌گه‌یی ناناسم، ته‌نها ئه‌وه‌ی هانیدام هه‌ڵویستی ئه‌و به‌ڕیزه به‌راورد بکه‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕیز، دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریمه‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێسته خۆ ڕاگرییه ده‌گمه‌نه‌ی بو، که به‌هۆی ئه‌وڕوداوه خه‌مناکه ده‌گمه‌نه‌ی، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا له‌به‌ره‌کانی چه‌نگ، له‌گه‌ڵ داعشدا ڕویدا‌و، چووار ڕۆڵه‌ی قاره‌مانی مام حه‌یده‌ری، له‌یه‌ک کاتدا کرده قوربانی ڕێبازی کوردایه‌تی، که بریتیبون له‌دوو شه‌هێد به‌ناوه‌کانی: کاکه سه‌نگه‌ر حه‌یده‌ر، تهمهن٣٤ساڵ و خێزاندار و پێنج ڕۆڵه‌ی چاوگه‌شی هه‌یه. کاکه عه‌لی حه‌یده‌ر: خێزان دار و پهپوڵهیهکی چاو گه‌شی هه‌یه‌و خیزانه به‌ڕیزه‌که‌ی دوگیانه‌و کاکه عه‌لی چاوه‌ڕوانی پهپوڵهی دوهه‌می ئه‌کرد.
قاره‌مانی سێهه‌می مام حه‌یده‌ر: کاکه ئهسکهندهری٣٧ساڵانهو، خێزانداره‌و خاوه‌ن ٩جگهر گۆشهیهو، هه‌ردوو پای له‌ده‌ست داوه‌و له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه له‌ژێر تیمار کردن و چاودێریدایه، ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر پایه‌کانم بۆ بگڕێته‌وه، ئه‌چمه‌وه شه‌ڕ له‌دژی داعش ئه‌که‌م. به‌ڵام له‌سایه‌ی خوداوه، کوڕی چوواره‌می برینه‌که‌ی سوکه.
ئه‌وه‌ی زیاد له‌پێویست سرنجی ڕاکێشام و سه‌رسامی کردم ده‌رباره‌ی دڵسۆزی به‌ڕیز مام حه‌یده‌ر دیبه‌گه‌یی ئه‌وه‌بو، له‌پێشوازی کردنی جه‌ماوه‌ر له‌گه‌رمی پرسه‌ی هه‌ردو شه‌هیده قارهمانهکهیدا، زۆر به‌گه‌رمی ئه‌یوت: ئه‌مڕٶ شانازی به‌خۆمه‌وه ئه‌که‌م، ئه‌و شه‌هیدانه‌م داوه له‌پێناوی پاڕێزگاری کردن له‌نه‌ته‌وه‌و خاکه‌که‌م، زۆر سه‌ربه‌رزم ئه‌مڕۆ، ئاماده‌م چووار کوڕه‌که‌ی تریشم بکه‌م به‌پێشمه‌رگه‌و بیان نێرم بۆ به‌ره‌کانی جه‌نگ!.
جا ئهڵێرهدا هه‌مو که‌سێک زۆر باش ئاگاداری ئه‌وه هه‌یه، گوند نشینه‌کان له‌هه‌مو شۆڕشه‌کاندا. ماڵه‌کانیان بنکه‌و باره‌گای پێشمه‌رگه‌ی شۆڕش بووه، له‌دووای ڕاپه‌ڕین و دروست بونی ئه‌وده‌سه‌ڵاته پیرۆزه‌ی که‌هاتۆته ئاراوه، به‌هه‌زارانی وه‌ک دوکتۆر نه‌جمه‌دین و بگره له‌ویش بێ که‌ڵکتر له‌بوواری کوردایه‌تیه‌وه له‌ڕابردودا، کرده ملیار دێر و، خاوه‌ند ده‌سه‌ڵاتی یاسایی، که‌له خه‌ویشدا به‌خۆیه‌وه نه ئه‌بینی، که‌چی مام حه‌یده‌ر و هاو شێوه‌کانی وه‌ک گوند نشینان، ئه‌بێ به‌چه‌ندین کاتژمێر و یارمه‌تیدانی دۆست و ناسراویان بتوانن چاویان به‌جێگره‌که‌ی، وه‌یان یه‌کێ له‌پاسه‌وانه‌کانی جه‌نابی دوکتۆر بکه‌ویت!!.
له‌کۆتاییشدا ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگایه‌تیان کردبێت، به‌جل و به‌رگ و خه‌رجی خۆیانه‌وه، خودا شانسیان پێ بدات بۆ وه‌رگرتنی خانه نشینی، که ئه‌ڵێن له‌٦٠ هه‌زاره‌وه بۆته٣٥٠ هه‌زار دینار عێراقی، که‌ناکاته نیوه‌ی موچه‌ی پاسه‌وانێکی کاک دوکتۆر نه‌جمه‌دین و هه‌ر پاسه‌وانێکی تری به‌رپرسه ترسنۆکه‌کانی، له‌دووای ڕاپه‌ڕینه‌وه لێمان بونه به‌شێره کوله‌ی مه‌شکه‌دڕه!.
بۆیه له‌کۆتاییدا ئه‌ڵێن: هه‌زاران ڕه‌حمه‌ت له‌پێشینانی کورد و، نه‌مران غاندی و ناپلیۆن، که له‌ڕاستیدا هیچ گومانێک له‌ڕاستی و دروستی ووته‌کانیاندا به‌دی ناکرێت، ١٠٠% له‌جێگه‌ی خۆیانن، مام حه‌یده‌ری قارهمانو بووێر کردی و دووکتۆر نه‌جمه‌دینی ترسنوک و هاوشێوه‌کانی ئه‌و خوواردیان!!!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.