له‌گه‌ڵ ڕێزماندا بۆ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان، به‌داوای لێبوردنه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بین، ئه‌پرسین ئایه: له‌نامه سیاسیه‌کانی عه‌ره‌ب تێناگه‌ن، وه‌یان ڕزگار نه‌بونه له‌نه‌خۆشی خۆش باوڕی به‌رانبه‌ر به‌عه‌ره‌ب؟.
من وه‌ک تاکێکی کورد، شانازی به‌و هه‌سته‌وه ئه‌که‌م، که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌کاربونی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌ته عه‌ره‌بیه ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌که‌ی به‌غدا، ووتارێکم به‌ڵاوکرده‌وه لهناڕۆکیدا ئاماژه‌م به‌وه کرد، کهحهیدهر عه‌بادی و نوری مالیکی دراویکی دوو ڕون و هیچی تری، ئاماژه‌م به‌وه‌ش کردبو به‌دوری نازانم له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا، گه‌لی عێراق و کوردستان بڵێن: ساڵ به‌ساڵ خۆزگه به‌پار!.
بۆیه به‌لامه‌وه سه‌یره، که سه‌رکردایه‌تی سیاسی و ئیداری هه‌رێمی کوردستان، به‌ده‌ر له‌چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک، پێشوازی له‌و سه‌رکردانه ئه‌که‌ن و وه‌ک ده‌ری ئه‌خه‌ن گوێ لهووتهو به‌ڵێنه‌کانیان ئه‌گرن، له کاتێکدا ئاشکرا نیاز گهڵاویی و ته‌ڵه‌که بازیان له‌جاران زیاتر ده‌رکه‌وتووه، بۆ نمونه:
یه‌که‌م: له‌پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تازه پێگه‌یشتوو، به‌بێ ڕاوێژکاری و گوێدانه لایه‌نی کورد، کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ڕاگه‌یاند، که‌ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا بڕیاردانی یه‌ک پارچه‌یی عێراقه‌و، گه‌لی کوردی به به‌شێک له‌گه‌لی عیراق داناوه، به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی یاسا‌و ڕێسای ده‌ستوری و ئه‌زمونی فیدرالی.
دوهه‌م:دیاری کردنی چه‌ند وه‌زیر و پۆستێک به‌پێی ئاره‌زوی خۆی و به‌بێ ڕاوێژ کردن له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌یه کورد بونی نیه له‌عێراقدا وه‌ک هاوبه‌ش، ته‌نها که‌مینه‌یه وه‌ک لایه‌نێکی سیاسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌کرێت!.
سیهه‌م: هه‌روه‌ک له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌به‌وه، به‌ڵێنی درۆ و ته‌ڵه‌که‌بازی بۆڕازی کردنی لایه‌نی کورد، بۆۆته داب و نه‌ریت، له‌سه‌ره‌تای دروست بونی هه‌موو کابینه‌کاندا، به‌هه‌مان شێوه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادیش ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ی گرته‌به‌ر، دووای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌رکه‌وت لایه‌نی کوردی به‌مه‌رج نه‌بێت به‌شداری حکومه‌ت نابێت، به‌وه‌ش ناتوانێت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، تائهکهوێته سه‌ر پێی خۆی، بۆیه چه‌ندین به‌ڵێنی پێشه‌کیدا، که‌یه‌ک له‌وانه ناردنی مۆچه‌ی فهرمانبهرانبو، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی یه‌که‌می ده‌ست به‌کاربونیدا، به‌ڵام ئه‌وه له‌به‌ر چاوه پێویست ناکات من ئاماژه به‌ئه‌نجامه‌که‌ی بکه‌م!.
چواره‌م: هاتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران بۆ سلێمانی، به‌ناوی سه‌ردانی کردنی ڕێزدار، مام جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه، به‌واتای جوڵه‌ی ده‌ست پێکردنی نیاز گهڵاوییانه، به‌ڵگه‌ی دروستیش، کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕیز کاک نه‌وشیروان موسته‌فاو، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان بو، دیاره هه‌ر به‌و هۆکارهوهبو که زیاتر نیاز ناپاکیان ده‌رکه‌وت، له‌دووای ئه‌وه‌ی وه‌ک خۆی ئه‌یویست بارودۆخه‌که‌ی به‌ده‌س نه‌هێنا، خۆی پێ نه‌گیراو، بۆمبێکی ته‌قانده‌وه، گوایه بڕینی بودجه‌ی هه‌ریم، له‌سه‌ر داوای دوو ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تی بووه، به‌نیازی ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کان، به‌تایبه‌تیش پارتی، له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تیدا به‌ره‌نگاری یه‌ک ببنه‌وه‌و کوردستان ببێتن به‌گۆمی خوێن و خۆیان سهیرکهربن!.
ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی بێ هۆشیانه، تاکو ئێستاش ئاگاداری ئه‌وه نین، سیاسه‌تی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردستان زۆر زۆر له‌وه به‌رزتره که ئه‌وان لێی تێگه‌یشتون، چونکه ته‌نانه‌ت کادیرێکی سیاسی کورد، گریمان ئه‌وه‌ش ڕاست بێت. ئاماده نابێ له‌پێناو هه‌ڵه‌ی، وه‌یان خه‌یانه‌تکاری دوو ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیدا، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تی نیشتمانی هاوپه‌یمان و هاوخه‌باتی دێرینی خۆی به‌گشتی تاوانبار بکات، سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌ب و کورد، زۆر جیاوازن له‌یه‌ک، دیارن ته‌نها خودایان یه‌که، بۆیه هه‌میشه سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ کورده!.
پێنج: هاتنی دۆسته دێرین و خۆشه‌ویسته‌که‌ی کورد، به‌ڕیز عه‌مار ئه‌لحه‌کیم، بۆ هه‌ولیر و سلێمانی به‌جیاو، له‌ناوه‌خنی زنجیره سه‌ردانیه‌کانی به‌رپرسانی ئیداری حکومهتهسهرلێشێواوهکهی به‌غدا، نامه‌یه‌کی ئاگادر کردنه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێم بو، که حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ک نوری مالیکی به‌ته‌نها نیه، له‌ئێستا به‌دوواوه، کێشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ هاوپه‌ێمانی نیشتیمانی شیعه دایه، هه‌روه‌ک ڕاگه‌یاندنه‌کانی زۆر سه‌رسور هێنه‌ر تربو له‌عه‌بادی و ئه‌وانی تریش جیاواز تر نه‌بو، له‌کاتێکدا سه‌رجه‌م گه‌لی کورد، بنه‌ماڵه‌ی ئهلحهکیمیان به‌نزیک ترین و پاکترین دۆست و دڵسۆزی گه‌لی کورد ئه‌زانی، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه، که‌ناخی ئه‌ویشمان بۆ ده‌رکه‌وت، ئێستا ئه‌توانین بڵێن زۆر ڕاسته: ئه‌وه‌ی له مشک بێت، له‌ئه‌نجامدا جه‌واڵ دڕ ئه‌بێت!.
پێویست ناکات شرۆڤه بکه‌ین له‌سه‌ر هاتنی سه‌رکرده‌کانی تری وه‌ک: جه‌عفه‌ری و نوجێفی و عادل مه‌هدی، چونکه ئاشکرایه له‌ناخدا یه‌ک لۆژیکیان هه‌یه له‌بوواری سیاسی و مه‌زهه‌بی و ڕه‌گه‌ز په‌رستیه‌وه، ئاشکرایه ته‌نها له‌ڕه‌نگ و ڕوو و خۆ دهرخستنهکاندا جیاوازییان هه‌یه، ئه‌وه‌ش بۆ کورد، زۆر مه‌ترسیدارتره!.
ئه‌وه‌ی ئێستا که ڕوو ئه‌دات، داوا له‌هه‌ر تاکێکی نیشتمان په‌روه‌ری کوردستان ئه‌کات، هه‌رچی جیوازی بیرۆ بۆچونی سیاسی و ئیداری هه‌یه بیخه‌نه لاوه، بایه‌خ به‌هه‌ڵویستی یه‌کڕێزی و یه‌ک ده‌نگی و خۆئاماده کردن بده‌ن، بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، گومان له‌وه‌دا نیه، ئه‌وانه‌ی وابیر ئه‌که‌نه‌وه له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی به‌غدایا ئه‌توانن بگه‌نه ئه‌نجامی پێکه‌وه ژیانی هاوبه‌ش و یه‌ک سانی، یان ئه‌وه‌تا دوواکهتو ترین که‌سانی سیاسی و ناڕوناک بیرن، وه‌یان ئه‌وه‌تا خۆ فرۆشن و له‌خشته براون، کهماوهتنهوه له‌ڕێزه‌کانی گه‌ل و لایه‌نه سیاسیه ڕه‌سه‌نه‌کانی کوردستان، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌جندای دوژمنانی کورد، خۆیان مه‌ڵاسداوه!.
جا من وه‌ك تاکێکی کورد له‌کۆتاییدا ئه‌ڵێم: هاتنی ئه‌و به‌رپرس و سه‌رکردانه‌ی عه‌ره‌ب بۆ کوردستان، ته‌نها بۆههڵسهنگاندن و شاره‌زایی په‌یدا کردنه، که‌چۆن بتوانن، ئارامی کوردستان بشێوینن و له‌باری به‌رن، هه‌تا بتوانن به‌سود وه‌رگرتن له‌لایه‌نی سونه، حکومه‌تێکی ناوه‌ندی به‌هێزی شیعه‌گه‌ری، بخه‌نه سه‌ر پێ!.
بۆیه هیوادارین سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان، هه‌ڵوێستی مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراقدا بسڕێته‌وه‌و، به‌دووای نه‌خشه‌و پلان دانانی گونجاو‌دا بگه‌رێ، له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی مۆڵه‌ته سێ مانگیه‌که‌دا، کهدڵنییاین به‌غدا هیچ خاڵێک له‌مه‌رجه‌کان ئه‌نجام نادات، هه‌مان ڕێچکه‌ی مالیکی ئه‌گرێته‌به‌ر بۆ به‌ده‌ست هێنانی کات و به‌هێزکردنی پێگه‌ی خۆی، سه‌رکدایه‌تی به‌ڕیزی کوردستان، بڕیاری جیابونه‌وه له‌عێراق ڕابگه‌یه‌نێت!.
29-9-2014.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.