شانشی دڵ ... دڵشاد تاقانە

 

ساقی بۆم تێکه‌ جامێ پڕ له‌باده

بێدار‌م ‌وێرانه‌ ماڵی دڵ به‌رباده‌

‌ساقی ده‌ی ‌وه‌ره‌ بۆم بێنه‌ قوربان

خه‌نده‌ی لێوی ته‌ڕ ‌پێکێکی ساده

ساقی ئه‌و پێکه‌ به‌لای مندا ڕاده‌

ئازارم شه‌وانه‌ ده‌مگرێ بێ ڕاده‌

ساقی ڕۆحپه‌ره‌ سه‌رتۆپی جوانان

به‌‌نۆشی‌ گیانه‌ کۆی خه‌مانم ڕاده

‌ساقی ده‌سپێکه‌‌ وانه ‌‌مه‌ستی داده

هه‌نیسکم ‌گریانه‌ که‌ی ڕه‌وای داده

ساقی وه‌ره‌وه‌‌ ، هه‌ر وه‌کو جاران

‌چرکه‌ نۆشی‌ لێوان به‌لێوانم داده

ساقی دواپێکه‌‌ لێوم به‌مه‌ی شاده‌

‌هاوارم ناڵانه‌ گه‌رده‌نه‌ت ئازاده‌‌‌

ساقی دڵبه‌ره‌ی ئاهه‌نگی مه‌ستان

له‌د‌رزی مه‌ماندا دیده‌که‌م په‌ناده

ساقی ده‌مێکه‌ چاوه‌ڕێی تۆم لاده

‌به‌ختم ‌‌سوتانه‌ ده‌ی‌ مافم به‌لاده‌

ساقی هه‌رئه‌تۆی چرای شه‌وستان

شانشی دڵه‌م به‌ تاریکیم وه‌لاده‌

  

 This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

Related Articles