دیموكراسی وه‌ك چه‌مكێكی سیاسی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و دیاریكردنی سیسته‌می ده‌وڵه‌ت، ته‌نیا خۆی له هه‌ڵبژاردندا نابینێته‌وه، وه‌ك له پێناسه باوهكهیدا خه‌ڵكی لێی تێگه‌یشتوون، به‌ڵكو رێزگرتن له كه‌مینه‌و سه‌روه‌ری یاسا‌و پێشێل نه‌كردنی مافی بهرانبهرو ئاڵۆگۆڕی ده‌سه‌ڵات به‌هۆی بڕیاری جه‌ماوه‌ره‌وه‌و ئازادی قسه‌كردن و چاپه‌مه‌نی و بوونی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و هه‌روه‌ها سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان و . . . ، ئه‌مانه له بنه‌ماكانی دیموكراسین و له‌ناو ئه‌وانه‌شدا هه‌ڵبژاردن گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه پرسه پێوه‌ندداره‌كانی ده‌وڵه‌ت له رێگه‌ی بڕیاری تاكه‌كانییه‌وه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، به‌و مانایه‌ی گه‌ل خۆی حكومی خۆی ده‌كات، چونكه نوێنه‌ری متمانه پێكراوی خۆی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌ست نیشانكراوه، ئه‌وكات ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌شی هه‌بێت ره‌خنه‌كانی ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نه ده‌كات كه ده‌نگی بۆی داوه‌و كۆی كۆمه‌ڵگه‌و رێكخراوه سیاسییه‌كان تۆمه‌تبار ناكرێن.
ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش واته چوونه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه، شكست و سه‌ركه‌وتنی تێدایه، هه‌م بۆی هه‌یه براوه بیت هه‌میش ده‌بێت چاوه‌ڕێی متمانه پێنه‌به‌خشینی جه‌ماوه‌ر بكه‌یت كه ئه‌مه‌شیان به مانای شكست نایه‌ت، به‌ڵكو به‌مانای ئه‌وه دێت كه هێز و رێكخراوی سیاسی تر هه‌ن كاری باشتریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه له چوارده‌وری به‌رنامه ستراتیژییه‌كان بۆ به‌رێوه‌بردن و ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه كۆبكه‌نه‌وه، كه‌واته قه‌بوڵكردنی ئه‌نجامه‌كان رێزگرتنه له مافی ده‌نگده‌ر كه ئازادانه ده‌نگ به‌و كاندیده یاخود ئه‌و لیست و حیزبه ده‌دات و پێیوایه خه‌ونه‌كانی به‌دی ده‌هێنێت یاخۆ متمانه‌ی پێی هه‌یه، ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ناشیرین ده‌كات، ناڕه‌زایی ئه‌وانه‌یه براوه‌ی پرۆسه‌كه نابن، ئه‌وكات كۆی پرۆسه‌كه ده‌ده‌نه به‌ر نه‌شته‌ری ره‌خنه‌و ته‌نانه‌ت بیریان ده‌چێته‌وه جه‌ماوه‌ر خاوه‌نی بڕیاره نه‌ك ئاره‌زووی بردنه‌وه‌ی ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب، چونكه ئاره‌زووی برده‌نه‌وه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا لای هه‌موو لایه‌نه‌كان له ترۆپكدایه، به‌ڵام خۆ ناكرێت هه‌مووان هه‌ر براوه‌ی زۆرینه‌بن، بۆیه‌ش رێزگرتن و پیرۆزبایی كردن له لیستی براوه به‌یه‌كێك له خاڵه هه‌ره گرنگه‌كانی پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌گه‌رچی دیموكراسی له بنه‌ڕه‌تدا به‌ر له‌وه‌ی چه‌مكێكی سیاسی تازه بێت، كولتووری هه‌ندێ له كۆمه‌ڵگه‌كانی به‌شه‌ریه‌ته، واته ئه‌گه‌ر دیموكراسی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا له بنه‌ڕه‌تدا كولتووری یه‌كتر قه‌بوڵكردنی تاكه‌كان نه‌بێت، زه‌حمه‌ته پرۆسه‌كه به‌بێ ئارێشه بچێته پێشه‌وه، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئه‌و كولتووره له باشووری كوردستاندا‌و به‌گشتیش له‌ناو كورددا به‌هۆی له‌بارنه‌بوونی هه‌لومه‌رجه مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و نه‌بوونی كیانی سه‌ربه‌خۆ غیابه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌وه‌ته‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌یاره‌كانی دووچاری كێشه‌ی جۆراوجۆر بۆته‌وه‌و ئه‌مه‌ش هۆكار بووه دیموكراسی له كوردستان تازه بێت و هێشتاكه نه‌بووبێته كولتووری تاكه‌كان، كه‌واته قه‌بوڵكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن خاڵی به‌هێزی پرۆسه‌كه ده‌بێت و هۆكاری پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له تێڕوانین و بۆچوون و ئینتیمای سیاسی تاكه‌كان ده‌بێت و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات نموونه‌یه‌كی جوان به نه‌یاره‌كانمان بده‌ین و بڵێین ئێمه ده‌مانه‌وێت به ئاشتیانه بژین.
30/4ی ئه‌مساڵ له سه‌رجه‌م عێراقدا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و باشووری كوردستانیش ده‌چێته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه، ئێمه له‌وه ده‌گه‌ین له‌ناو عه‌ره‌به‌كاندا به‌هۆی هه‌ستی تایه‌فی و عه‌شیره‌تگه‌رایی و ململانێی سوننه‌و شیعه ده‌رئه‌نجامه‌كان وه‌ك پێویست قه‌بوڵ ناكرێن و ره‌خنه‌بارانی یه‌كتری ده‌كه‌ن به‌مه‌سه‌له‌ی تهزویركردن و داننه‌نان به براوه نه‌بوون له پرۆسه‌كه‌دا، خۆ ئه‌گه‌ریش بزانن لایه‌نێك براوه‌ی بێ تهزویریشه هێشتاكه رێز له براوهییهكهی ناگرێت، وه‌ك چۆن مالیكی شكستی هێنا له هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام پێداگری زۆری كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌هۆیه‌وه عێراقی دووچاری ده‌یان قه‌یرانی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی كرد، به‌ڵام له دواییدا به‌هۆی ره‌چاوكردنی دۆخه مه‌ترسیداره‌كه، عه‌لاوی كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو ته‌نازولی بۆ مالیكی كرد‌و مالیكیش وه‌ك سه‌رۆك حكومه‌ت ده‌ست نیشانكراو به‌مه‌ش زه‌ربه‌یه‌كی گه‌وره به‌ر هه‌یكه‌لی دیموكراسی كه‌وت له عێراقداو ئه‌وه‌تا مالیكی ده‌ركه‌وته دیكتاتۆرییه‌كانی به‌ده‌ركه‌وتوون، لهرێزنهگرتن له‌سوننه‌كان و زیندووكردنه‌وه‌ی ململانێ تایه‌فی و دروستكردنی كێشه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زۆربه‌ی دامه‌زراوه گرنگه‌كانی وڵات و رێزنه‌گرتن له لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری عێراق و بیركردنه‌وه‌ی تاكڕه‌وانه له فهرمانڕهواییكردنی ده‌وڵه‌تدا. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه دۆخه‌كه ره‌نگه له باشووری كوردستاندا جیاوازتر بێت، چونكه ئێمه كێشه‌ی عه‌شیره‌ت و مه‌زهه‌بگه‌رایی و تایهفیمان نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ململانێی سیاسی حیزبه‌كانه، كه‌واته گرنگترین شت ئه‌وه‌یه حیزبه‌كان له‌كاتی راگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كاندا پیرۆزبایی له لیست و كاندیدی براوه بكه‌ن جا ئه‌و لیست و كاندیده هه‌ر لایه‌ن و كه‌سێك بێت، ئه‌وكات پرۆسه‌كه بۆ كورد سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌توانین نموونه‌ی جوان پێشكه‌ش بكه‌ین له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوای راگه‌یاندنی پرۆسه‌كه یه‌كتریمان به تهزویركردن و پێشێڵكاری تۆمه‌تبار كرد له‌كاتێكدا ئه‌و تۆمه‌تباركردنه یاسایی و لۆژیكی نه‌بوو، ئه‌وكات پرۆسه‌كه ناشیرین ده‌كه‌ین و ناتوانین به شه‌قامی جیهانی بڵێین ئێمه‌ش خاوه‌نی كولتووری دیموكراسین و ده‌توانین هاوشانی وڵاته دیموكراسییه‌كان بڕۆینه پێشه‌وه‌و به‌شداربین له شارستانێتی جیهانیدا له‌رووه پۆزهتیڤهكهیهوه، چونكه جیهان هه‌نووكه چاوی بڕیوه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، به‌تایبه‌ت وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان كه له‌رووی مافی مرۆڤ و دیموكراسی و مه‌ده‌نییه‌وه له ژێر سفردان و گرنگه بۆ جیهان له‌ناو ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژه‌یه‌دا میلله‌تێك دیموكراسیانه بیر بكاته‌وه‌و به‌شداری بكات له بونیادنانی شارستانێتی جیهانیدا به‌لایه‌نه باشهكهیدا، ئه‌وكات ئێمه ئیشی بۆ بكه‌ین و نه‌كه‌ین پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنین، پشتگیری نێوده‌وڵه‌تیش نموونه‌كه‌ی ئیسرائیله كه هه‌رچی وڵاته ئیسلامییه‌كانه به‌تایبه‌ت ئێران و عه‌ره‌به‌كان دژایه‌تی ئه‌زموونی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، به‌ڵام چونكه پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، ناتوانن چۆكی پێدابده‌ن و ئه‌ویش رۆژ دوای رۆژ پێشده‌كه‌وێت، خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می كۆماری مه‌هاباد كورد پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوایه ئێستاكه كوردیش له ناوچه‌كه‌دا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی ده‌بوو، هیچ گومانیش له‌وه‌دانییه زیاتر له عه‌ره‌ب و فارسه‌كان پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه ده‌دی، ئه‌وه‌تا باشوور له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵام له‌رووی دیموكراسی و ئازادی چاپه‌مه‌نی و یاساوه زۆر له ئیران و به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی باشتره، هیچ نه‌بێت له هه‌رێمدا رۆژانه خه‌ڵكی له سێداره نادرێن، وه‌ك له ئێران‌دا ده‌بینرێت كه ئه‌مه‌ش ره‌خنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
پیرۆزبایی كردن له لایه‌نی براوه‌و قه‌بوڵكردنی ئه‌نجامه‌كان، به‌قه‌د خودی پرۆسه‌كه گرنگه، ئه‌گه‌ر هه‌موو ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانه‌وه دان به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه نه‌نرا، ئه‌وه هیچ نه‌بووه، بگره دروستكردنی دۆخێكی مه‌ترسیداریش دێنێته كایه‌وه‌و باری سایكۆلۆژی تاكه‌كانیش به ئاڕاسته‌ی دژایه‌تی و ناكۆكیدا ده‌بات له‌وه‌ی تاكه‌كان ناتوانن به ئاسانی بینینی یه‌كتر له سه‌رشه‌قام و له‌ناو فه‌رمانگه‌و له كۆڵان و له‌ناو ماركێت و له سه‌یرانگه‌كان و شوێنه گشتییه‌كاندا قه‌بوڵ بكه‌ن، هه‌مووانیش ده‌زانین ئه‌مه سوود به پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه ناگه‌یه‌نێت، كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوو، ئه‌و كۆمهڵگانهن كه تاكه‌كانی یه‌كتری قه‌بوڵ ده‌كه‌ن و رێز له بۆچوونه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكرییه‌كانی یه‌كدی ده‌گرن و به یه‌كه‌وه ده‌ژین.