كه له پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی وه‌ر گیران به قوتابی له‌و كاته وه تا ساڵی 1950قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی یه‌كه‌می هه‌ڵه‌بجه، له پێده‌شتێكی به‌رفراوانی خوار پیر محه‌مه‌ده‌وه بوو، له خۆرئاوای هه‌ڵه‌بجه، كه شاعیر ئه‌حمه‌د موختار جاف به خه‌ڵات زه‌ویه‌كه‌ی بهخشیویبوو وه بهپیتاك كرابوو به قوتابخانه (له به‌شی یه‌كه‌می هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌سایه‌تیه كانیا به‌درێژی روونم كردۆته‌وه) . . له‌سه‌ره‌تای ئه‌و كاتانه‌دا به ته‌لبه‌ندێكی ڕێك‌و پێك چوارده‌وره درابوو، كه به‌دره‌ختی ژاڵه و پێمان ده‌ووت ژاڵه ماسی و سه‌وزاییه‌كی باشی دڵگیری تێدا بوو. . قوتابخانه كه شه‌ش پۆلی بوو،
له‌و كاته‌دا به‌ڕێز{تاهیر یحی به‌گ } به‌رێوه‌به‌رمان بوو. . له پاش ئه‌و به‌ڕێز {نوری حه‌مه‌دئه‌مین ئاغا }بووه‌به به‌ڕێوه به‌ر. . هه‌تا پۆلی پێنجه‌م له‌وێ ماینه‌وه، له سه‌ره‌تای به‌هاردا مامۆستا شێخ حه‌مه ئه‌مین شێخ ئه‌وڵا له‌سه‌ر داوای قوتابیاندا مۆڵه‌تی وه‌رگرت پۆله‌كه‌مان به سه‌ردانی زانیاری بباته ئه‌حمه‌د ئاوا. . به پاسه‌كه‌ی (ره‌ئوف ده‌روێش فه‌ره‌ج) به‌یانیه‌كی زوو كه‌وتینه‌رێ. . كه تا گه‌شتینه ئه‌حمه‌د ئاوا، چه‌ند جارێك ماشینهگه له‌ناو قووڕدا چه‌قی. . . به خۆشیه‌كی زۆر و ماندووبوونه‌وه گه‌شتینه سه‌ر چاوه كه، له هاتنه خواره‌وه‌دا ده‌ستم خسته سه‌ر تاشه به‌ردێكی گه‌وره بۆ پاڵپشتی دابهزینهكهم و به‌رده‌كه ترازاو به‌رو خوار بوویه‌وه، هاوارمان كرده هاو پۆله‌كانمان خۆیان لاده‌ن. . هه‌موو فریای خۆلادان كه‌ووتن یادی به‌خێر كۆچكردوو (كه‌مالی مه‌لاقادر) نه‌بێت، خۆیی دایه په‌نای بنه ده‌وه‌نێك و به‌رده‌كه به‌سه‌ریدا رۆیشت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئازارێكی پێ بگات. . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵی بوو پاش لێپرسینه‌وه، مامۆستا لێم بووراو به‌ڵام به‌درێژایه‌تی ژیانم بووه گرێهكی ده‌روونی بۆم كه هه‌رگیز بیرم نه‌چووه‌وه. . . له پاشدا بۆ پۆلی شه‌شه‌م قوتابخانه كه‌مان گوێزرایه‌وه بینایه‌كی تازه له‌پشت سه‌راوه وه ناوی لێنرابوو (اڵانتێار) سه‌ركه‌ووتن. . وه به‌ڕێز مامۆستا {عه‌زیز شاڵی } بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری. . . ، تاقیكردنه‌وه‌ی (بهكهلۆر) شه‌شمان بۆ یه‌كه‌م جار له‌ناو هۆڵه‌كه‌یدا ئه‌نجامدا. .
بۆ پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندی هاتینه قوتابخانه‌ی (ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه)، كه‌وتبووه سه‌رو سه‌را به‌رانبه‌ری ماڵی قائمقام وته‌نیشت خه‌سته‌خانه‌كه. . بهڕێوهكهی مامۆستا (حه‌مید) ی ناوبوو. . بۆ پۆلی دووه‌ممان ئه‌و به‌ڕێزه گوێزرایه‌وه. . . مامۆستا بابا عه‌لی شێخ له‌تیف، كه‌مامۆستای زانست و زینده‌وه‌ر ناسی و كیمیا بوو بوه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر. . ، ئه‌وه‌ی شایانی باس بێت له‌و كاتانه‌دا جموجۆڵی سیاسی سه‌ری هه‌ڵدا و یه‌كیتی خوێند كاران كه‌ووتنه چالاكی. . . زۆر ڕۆژ به‌پێی ویستی خوێند كاران، له وانه‌كان ده‌چوینه ده‌ره‌وه‌ی پۆله‌كان. . بۆ نمونه یه‌كێك له هۆكاری نه‌چوونه ناپۆلهوه ئه‌وه بو كه‌ئه‌بێت مامۆستای ئینگلیزی (قاسم) وانه‌كه‌ی هه‌ر به روونكردنه‌وه‌ی ئینگلیزی نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌بێت به‌عه‌ره‌بی وانه‌كه‌ی روونبكاته‌وه. . پاش چه‌ند ڕۆژێك له‌گه‌ڵ جێگری به‌رێوه‌به‌ردا ڕێككهووتن كه به‌زمانی عه‌ره‌بی وانه‌كه ڕوونده‌كرێته‌وه. . وه خویندكاران به‌ومه‌رجه هاتنه‌وه ناو پۆل. . به‌ڵام له‌وانه‌ی ئینگلیزی مامۆستا قاسم هه‌روه‌كو جاران به ئینگلیزی وانه‌كه‌ی ووته‌وه. . . كه‌پێمان ووت، له‌وه‌لامداووتی ناتووانم. . . به هۆیه‌وه هه‌موو قووتابیان له پۆله‌كان هاتنه ده‌ره‌وه. . . بۆ به‌یانی ئیداره گفتی دایه‌وه كه‌وانی ئینگلیزی به ویستی خوێندكاران ده‌بێت. . . . . زۆری نه‌برد ده‌نگۆیی ئه‌وه بڵاو بووه وه كه به‌ڕێوه‌به‌رێكی زۆر تووند دانراوه. . پاش چه‌ند ڕۆژێك هات. مامۆستایه‌كه گه‌نج و قژ پڕی ره‌ش. به‌ناوی مامۆستا {سه‌عده‌دین ئیبراهیم }. یه‌كه‌م هه‌نگاوی پاكردنه‌وه‌ی و بۆیه‌كردنی هه‌موو خوێنگاكهبوو. . له پاش چه‌ندڕۆژێك كاتێكمان زانی بریاری دا كه‌س له پۆل ده‌رنه‌چێت و ئاماده‌بووان ناو نووسكرا، به مۆری خوێندگاكهوه لاپه‌ڕه كاغه‌ز دابه‌شكرا و به‌ناوی خوێندكاره‌كانه‌وه. . له پاشدا چه‌ند دێڕه نووسیینێكان بۆ خوێندینه‌وه كه بینووسین. . بۆ سبه‌ینی به‌یانی بریارێكی كۆمه‌ڵی مامۆستایانمان بۆ خوێندرایه‌وه به ده‌ركردنی خوێندكار (محه‌مه‌مه‌د ده‌روێش) له قوتابخانه به‌وه‌ی تۆمه‌تباركرا به نوسینی ووته‌ی ناشرین له‌سه‌ر دیواری ئاوده‌سته‌كان؟!! { وامان بۆ ده‌ركه‌ووت كه بووه قوربانی بو چاوشكانی خوێندكاران و ] ئه‌م به‌ڕێزه له پاشدا بووه شۆفیر تا كۆتایی ژیانی. . .
وه به‌ڕێوه به‌ر بریارێكی تری ده‌ركرد كه ئه‌بێت هه‌موو خوێندكاران به جلی چاكهوتو پانتۆڵه‌وه بێنه ناو خویندگا. . چوونكه ئه‌و كات سهرجهمهم خوێندكاران به‌جلی كوردیه‌وه ده‌وامیان ئه‌كرد به‌ته‌نها من نه‌بێت. . ، له كۆتایدا چه‌ند خوێندكارێك زۆر لایان شه‌رم بوو بیپۆشن به‌بێ یه‌كوودوو نارد درانه ماڵه‌وه به مه‌رجی هاتنه‌وه‌یان ده‌بێت پۆشینی جلی ره‌سمی بوو. . . به‌ناچاری و یارمه‌تی دانی هاوڕێكانیانه‌وه شه‌رمیان شكاندن و هاتنه‌وه ناو پۆله‌كانیان. . .
زۆری نه‌برد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی داواكاری جه‌ماوه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مانه خوێنكاران یه‌ك هه‌ڵوێست بوون، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مانه‌دا به‌ڕێز (مه‌حمود حاجی ره‌حیم) كه خوێند كاری پۆلی سێهه‌م بوو له‌ڕێگه‌ی عه‌نه‌ب برینداركرا له‌سه‌ر هاندانی جوتیاران دژی ده‌ره‌به‌گ. به برینداری گه‌یه‌نرایه خهستهخانهیسلیمانی. . . په‌نجه‌ی تۆمه‌ت نرایه سه‌ر به ڕێز (مه‌حمود حسه‌ین به‌گ) و له‌سه‌رای هه‌ڵه‌بجه گیرا. . ژوورێكی تاوڵه‌ی پۆلیسه‌كانی وه‌كوو ژوورێكی تایبه‌ت بۆ ڕێكخرا و له‌وێدا به‌ند كرا. . . خوێندكاران كه‌ووتنه خۆپێشاندان و نه‌چوونه ناو پۆله‌وه بۆ پشتگیری ئه‌ندامێكی چالاكیان به‌تایبه‌تی كاك مه‌حمود به‌رپرسی خوێنكاران بوو به‌ناوی باڵی پێشكه‌ووتنخواز (الجناح التقدمی)، ده‌سته ده‌سته خوێندكارانی پارێزگای سلیمانی ده‌چونه سه‌ردانی و پشتگیری لێكردنی. . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خوێند كارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش خۆیان ڕێكخست به‌لۆری تابچنه سه‌ردانی، ده‌سته‌ڵات به‌و مه‌رجه ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا كانابێت هیچ سروود و هیتافدانێك هه‌بێت. . . كه‌چوینه خه‌سته خانه‌كه‌ی سلیمانی دیمان به‌و هۆیه‌وه زۆر قه‌ره‌باڵغ وه‌ستاوون، تا سه‌ره‌مان هات و به‌دیداری كاك مه‌حمود شاد بووین به‌ووره‌یه‌كی زۆر به‌رزه‌وه پێشوازی لێكردین له گه‌ڕانه‌وه‌ماندا به‌ڵێنه‌كه‌مان شكاند به هتاف و سروودی نیشتیمانیه‌وه خۆمانكرده‌وه به هه‌ڵه‌بجه‌دا. . . ، . . وه له پۆلی دووه‌مدا بووین [مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م ] هاته پۆله‌كه‌مان وانه به‌ڕێز (مامۆستا سه‌ید محێدین) مان هه‌بوو. .
هه‌رچه‌ند له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كار بوونی مامۆستا (سه‌عده دین) له به‌ڕێوه بردنی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه، له لایه‌ن خوێند كارانه‌وه به ساردیه‌وه پێشوازی لێده‌كرا، به‌ڵام ده‌رفه‌ت نه‌دان و تووندوو تۆڵی هوَ كارێكی وای كرد خۆپیشاندان و هاتنه‌ده‌ره‌وه له‌پۆل نه‌ما. . ، شان به شانی ئه‌مه‌ش زۆرگرنگی دا به‌بنه‌ماكانی به‌ڕێوه بردن {ده‌وامی ڕێك و پێك، چالاكی وه‌رزشی و هونه‌ری. . . } به‌تایبه‌تی له‌و ڕۆژه‌ی (مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیس كه‌ویستیان بێنه ناو خوێندنگا بۆ ده‌ستگیر كردنی چه‌ند خوێند كارێك. . بهڕێوهوبهر زۆر به‌تووندی به‌ره‌نگاریان بوویه‌وه كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك پۆلیس بێته ناو خوێندنگا. . . ئه‌مه هه‌ڵوێسته‌یه‌كی دڵسۆزانهبوو. . كارێكی ده‌روونی باشی كرده سه‌ر هه‌ستی خوێند كاره‌كان. . .
شایانی باسه وه‌كو دوو خوێنكاری هونه‌ری گرنگی زۆری دایه (من و حمه‌سعید حه‌سه‌ن) . . ژوورێكی گه‌وره‌ی دامه‌زراند بۆ كاری هونه‌ری و دروستكردنی هۆیه‌كانی ڕوونكردنه‌وه، هه‌موو كهرهسیهیهكی بۆدابین كرد. . به گورزه كاغه‌ز و مقه‌بای 70× 90 ی له سله‌یمانیه‌وه بۆ هێنا، كه له هه‌ڵه‌بجه دا نه‌بوو. . به‌ڕاده‌یه‌ك ئه‌ركی خسته سه‌رشانمان زۆربه‌ی كاته‌كانمان له‌و شوێنه‌دا ئه‌نجام ئه‌دا. . ڕۆژانه له‌وانه‌كاندا بانگی ئهكرینه ئیداره و ئه‌ركی هونه‌ری پێئهسپاردین. . كارێكی وای كرد هه‌موو هویه‌كانی خوێندنی ناو كتێبه‌كانی پیًدرووستكردین، خۆی و مامۆستا ساڵه‌ح مه‌لا محمه‌د و مامۆستا فوئاد عیزه‌ت، هاوكاریان ده‌كردین. . چالاكی هونه‌ری نه‌بوو له هه‌ڵه‌بجه‌دا بكرێت ئێمه‌ی تیا نه‌بین بۆ ڕازانه‌وه‌ی باغی گشتی به‌تایبه‌تی جه‌ژنه‌كانی دار‌و دره‌خت. . . . .
رۆژێكی 18/ ره‌مه‌زان بوو له‌وانه‌ی دووهه‌مدا به ڕێوه‌به‌ر (كاك جه‌مالی كارگوزاری) نارد به‌دووای من و حه‌مه سه‌عید دا، وانه‌ی عه‌ره‌بیمان هه‌بوو مامۆستا (ێمد) كۆیی پیًیدهووتینهوه، ووتی ماوه‌یان ناده‌مێ به به‌رێوه‌به‌ر بڵێ من مۆڵه‌تیان ناده‌می. . ! زۆری نه‌برد به‌ڕێوه‌به‌ر خۆی هات. . داوای كردین له‌وه‌لامداووتی ده‌رسی (الحالیان) پێئه‌ڵێمه‌وه باسێگی زۆر گرنگه و به‌تایبه‌تی بۆ به‌كه‌لۆری. . به‌ڕێوه‌به‌ر ووتی كاریكی گرنگم پێانه خۆم دووایی بۆیان (شه‌رح) ده‌كه‌م. . . ، له‌گه‌ڵ خوێندكار مه‌حموود ئه‌حمه‌د باوهكۆچهكی بردینه ئیداره ووتی بڕۆن كه‌ره‌سه‌ی ته‌واو بهێنن له‌گه‌ڵ مامۆستا ساڵح و فوئاد بچن بۆ ره‌سمكردن. . رووی كرده (محمود عه‌لی) ووتی ئهمانهدهنێرم بۆ باوه‌كۆچه‌ك بۆ ره‌سمكردن. . ، تۆش نه‌ڵێیت ره‌مه‌زانه خواردنی نیوه ڕۆیان بۆ ئاماده ده‌كه‌یت ÷هااااا.
تا نیوه‌ڕۆیه‌كی دره‌نگ یه‌كی چه‌ند وێنه‌یه‌كمان نه‌خشاند و هاتینه ماڵی كاك مه‌حموود دایكی به‌ڕێزی برنج و مریشكی بۆ ئاماده كردبووین. . عه‌سرێكی دره‌نگان گه‌شتینه‌وه خوێندنگا‌و به‌ڕێوه‌به‌ر له چاوهرووانیماندا بوو. . ووتی وه‌رن بزانم به‌رهه‌متان هه‌بووه. . ؟؟ وه دهستخوۆشی زۆری لێكردین.
ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه له‌و ماوهیهداكه بیرم مابن له ناوه‌ندی:- مامۆستایان [ بابا عه‌لی شێخ له‌تیف، محێدین سه‌ید ئه‌حمه‌د، محه‌مه‌د حه‌وێز، ێمهد كۆیی، فوئاد عیزه‌ت، ئیحسان حیكمه‌ت، جاسم عه‌ره‌ب بوو ئینگلیزی پێده‌ووتینه‌وه، جاسم موسڵاوی جهغرافیای ده‌ووته‌وه، عبدالجبار ئالووسی، مێگفی مه‌لاسه‌عید، عمر مێگفی، فازیل عیرفان، جلیل میسری وه‌رزشی ده‌ووته‌وه له پاش ئه‌و ساڵه‌ح مه‌لا محمد بووه مامۆستای وه‌رزش و ماوه‌یه‌كی زۆر مایه‌وه. . . . . . }.
یادیان به‌خێر.