له‌بیرم دی. . هه‌موو ساڵێك، پاش هه‌فته‌ی دووهه‌می مانگی شوبات، له چایخانه‌كه‌ی (كاكه‌عارف حاجی فه‌ره‌ج) ناسراو به عارفی چایچی. . چایخانه‌كه‌ی له مه‌یدانی چوار ڕێیانه‌كه‌ی ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌بوو. . چه‌ند گووڵه وه‌نه‌وشه‌یه‌ك له‌ناو پیاڵه‌یه‌كداله‌سه‌ر مێزی ده‌غیله‌كه‌ی و تاكه یه‌كیشی به‌سه‌ر یه‌خه‌ی مراد خانیه‌كه‌وه ده‌بینرا كه مژده‌ی سه‌ره‌تای داهاتنی به‌هارێكی نوێی جاڕ ئه‌دا. . .
ئه‌م گووڵه وه‌نه‌وشه‌یه‌یه كه چه‌ند دانه‌یه‌كی دانسقه بوو، له لایه‌ن كه‌سایه‌تی ناسراوی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێز [داودی حاجی سه‌عید ] برای تێكۆشه‌ری به‌رگه‌گر كاك [عومه‌ری حاجی سه‌عید بۆیاخ چی ] بوو، پێشكه‌ش به‌كاك عارفی ده‌كراد. . .
ئه‌م به‌ڕێزه (كه‌به‌داخه‌وه (وێنه‌یه‌كیم به‌ده‌ست نه‌گه‌یشت) كه‌سایه‌تیه‌كی خزمه‌تگوزار بوو له سیانزه ماڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌بووه، ، ئه‌ركی ڕۆژانه‌ی له هاویندا ئاو هێنان بوو له مزگه‌وتی پاشا و جامیعه‌وه بۆ ئاوڕشێنكردنی شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان، به دوو ته‌نه‌كه‌یپڕئاوكراوی هه‌ڵواسراو به سه‌ر شانیه‌وه. . . له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌و چایخانه‌و شوێنانه‌ی پێویستیان به ئاو ده‌بوو بۆی ده‌هێنان،
ئه‌م كه‌سایه‌تیه وه‌كو زۆری دانیشتوان هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت بوو. . به‌ڵام به ئاره‌قی ناوچه‌وان سه‌ربه‌رزانه بژێوی ژیانی دابین ده‌كرد. . پیاوێكی باڵا به‌رز و ڕووخۆش و قسه خۆش بوو، له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌و شوێنانه‌ی پێویستیان به خزمه‌تگوزاری ئه‌و بووایه په‌نایان بۆ
ده‌برد. . . یادی به‌خێر.
كاك عارف چایچی 1951