هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نم له حه‌فتا به‌ره‌و ژوور بۆته‌وه، تام و چێژی پارووه كه‌وه‌رێك، گێڕاومیه‌وه بۆیادی ته‌مه‌نی مێرد مناڵیم. . پاش ئه‌وه‌ی باخه‌كه‌ی كاكه حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌شان (حه‌مه‌شه‌ل) كه له دامێنی مزگه‌ووتی جامعه‌دابوو، كردبووه باخێكی سه‌وزوات و به ئاوی زێرابی مزگه‌ووته‌كه سه‌وزه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنا، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م باخه نه‌ما و كرا به خانووی ماڵی شێخ جه‌میل. . . بۆیه ڕۆژانه ئه‌بووایه ده‌ستم له یاریكردنی كۆڵان هه‌ڵبگرتایه و [پووره ڕه‌حمه‌م ] كه دایكی هه‌ر دووبرای به‌ڕێزان (حاجی علی حاجی فه‌ره‌ج و كاكه عارفی برای) بوو، كه باڵی دڵسۆزی و میهره‌بانی كێشابووه سه‌رخێزان و خزمان و ده‌وورو به‌ری منیش یه‌كێك بووم له‌وانه، یه‌ك ئانه‌ی (ئه‌وكاته چوار فلس بوو) ئه‌دامێ كه‌بچمه باخه به‌رینه‌كه‌ی {وه‌ستا رێحان }كه‌له ده‌شتی ته‌یاره خانه‌كه، له ڕۆژ ئاوای شاره‌وه باخێكی به‌رینی فراوانی په‌روه‌رده ده‌كرد، چه‌شنه‌ها سه‌وزه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنا. .
به‌و ئانه‌یه یه‌ك ده‌سكی گه‌وره كه‌وه‌رو كه‌ره‌ووزم ده‌هێًنایه‌وه، له كاتی نان خواردندا سه‌رنجم ئه‌دا ئه‌م پووه‌ره‌ی من ڕۆژانه خواردنی سه‌ره‌كی ئه‌و كه‌وه‌ر خواردن بوو زیاتر له چێشت خواردن. . ؟؟!
پاش ساڵانێكی زۆر ئێستاكه هه‌ست به‌و تام‌و چێژه ده‌كه‌م كه پووره ڕه‌حمه‌ی دڵسۆز‌و میهره‌بان تام و چێژی لێوه‌ر گرتوه و نۆشی گیانی كردووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.