لە بەشێک
لە ناوخۆیی قوتابیان
لەوڵاتی هێڵی ئەنفال
لە شارێکی کوردستانە
کێژێکی بێ چارە
بەهۆی هەژاری و
دەست کورتی
بەهەنسکی گریانەوە
داوا دەکات و
دەڵێت
لەخێزانێکی هەژارە
مانگانە
مووچەکەی
شەست هەزارە
هەموو کارێک دەکات
ئەگەر وازی لێ بێنن
پارەی خوادرن نەدات
لەبەر ئەوەی
دایک و بابی
پەککەوتەن
تابتوانێت
نیوەیان
بۆ بنێریت
لە بەردەم
ئەم کارەساتە
هاوڕیکانی
سەرسام دەبن
ئاخ. . . . . لە وڵاتی
گیرفان دۆست
کەی ڕەوایە
یەكیک مانگانە
بەملیار
ئەو دیو بکات
یەكێک
نانی نەبێ
مافی نەبێ
ژیانی نەبێ
تاکەی
ئەو فرمێسکانە
لە خاکتدا بنێژرێت
ڕەنگی ئەو فرمێسکانە
سورمەی چاوی
وڵاتمانە
رۆژێک هەر دێت
هەموو ئەو دەستە
ڕەشانە
لەبەردەم ئاستی
فرمێسکتان
کڕنۆش بەڕێ
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.