دیسان نەورۆزە
یادی دڵ غەمگین
دڵ بی بەهارە
لەوەرزی شرین
هێشتا زوحاکە
دەستی ستەم کار
فرمیسک تێکەلە
لە گەل سۆز ئەسرین
گوڵاڵە و نێرگز
دوور لە بەهارە
مافی بێ چارە
دوور لە هەوارە
ئاسمان پۆشاکە
لە ئاست خاکی گوڵ
ڕووناکی وێڵە
لەبەر چڕای مۆڵ
وڵات سندوقە
تاپوی تەلارە
مالی هەژارە
بە چاو نادیارە
مووچە قوڕقوڕاگەی
خەمی گرتووە
نەوت بە بێ سوود
ڕێگای گرتووە
کوا یادی بەرزی
گرد مامە یارە
کوا قەڵای هەولێر
هۆلاکۆ. . . یارە
کوا دەرگای سەرای
قەڵای شاعیران
کوا سەکۆی مەردی
بێ کەس و گۆران
هەموو بێ داوا
لە خاک داماوە
نەعرەتی شۆڕش
هێڵی کێشاوە