لە کورتە فیلمێکدا
مندالێکی هەژار
بەکەرەسەی بۆیاغەوە
بەلای قوتابخانەیەکە
تێ دەپەڕێ
لە پەنجەرەی دەرەوە
سەیری ژورەوە
دەکات
لەوانەی ماتماتیکە
مامۆستای پۆل
لە قوتابیەکان دەپرسێت
هەشت و نۆ
دەکاتە چەند ؟
هەر لەدەرەوە
دەست بەرز دەکاتەوەو
دەڵێت
من دەزانم مامۆستا
دەگاتە ژمارە هەڤدە
بەڵام شوشەی پەنجەرە
رێگا نادات
مامۆستا گۆێ لێبگرێت
بۆیە دڵ تەنگ دەبێ و
فرمێسک گۆنای
دائەپۆشێت
لەوڵاتمان
بەسەدان
بەهەزاران
منداڵانی وڵاتەکەم
لەبەر باری نەبوونی
قوتابخانە
چێ دەهێڵن
پەنا دەبەنە بەرکار و
بەعەلاگە فرۆشتن و
بە بویاغچی
بە حەماڵی
قووتی خێزان
دابین دەکەن
لەبازاڕە
ماف و هەست
لەدەست ئەدەن
لە کاتێکدا
منداڵانی بەرپرسەکان
بەچەکە فیرعەونێکن
هەر لەمنداڵیەوە
ژیانی بەختەوەریان
مسۆگەرە
هەتا ئیستا
چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەن
ئەم بەرپرسانە
تیر ببن
بیر لەباری نەبونیان
بکەنەوە
لە وڵاتی نەفرەتی نەوت
ئەگەر
مافی مرۆڤ هەبێ
ئەگەر یاسا هەبێ
ئەگەر ویژدانیان هەبی
نابێت منداڵ
دەست لەقوتبخانە
هەڵگرێت و
ڕوو بکاتە
بازاڕی ڕەش