زۆر وڵات و شار هه‌ن له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه‌دا به‌جیاواز له‌ناوی خۆیان ناو ناوبانگی دیكه‌یان هه‌یه‌و گه‌لێكجاریش ئه‌م ناو ناوبانگیه بۆ سه‌ر مرۆڤه‌كانیش به‌دی ئه‌كری، شاری سلێمانی به‌ده‌ر له شاره‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێم و ئێراق به‌بی توانج بۆ سه‌ر هیچ شارێكی دیكه، به‌درێژایی مێژوو ڕۆڵێكی به‌رچاوی له‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانی ژیاندا له‌م هه‌ریمه‌دا هه‌بووه، هه‌ر له‌ڕاپه‌ڕین و شۆڕش و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و داهێنانی سه‌دان وشه‌ی تازه‌و كۆڕبه‌ندی ئه‌ده‌بی و هه‌روه‌ها له‌سه‌ده‌كانی بون به‌پاته‌ختی میرنشینه‌كه‌ی ئیبراهیم پاشای بابانیشدا له‌ڕوی سیاسی و ئابوریه‌وه هێزێكی به‌رچاوی به‌خشیه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، له‌ڕوی ئاینیه‌وه خاوه‌نی چه‌ندیدن خانه‌قاو مزگه‌وت و مامۆستای ئاینی خۆی بووه‌و له‌ڕوی وشیاری سیاسیشه‌وه زۆر وریایانه په‌ی به‌و پیلانگێڕیانه‌ی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌به‌رانبه‌ر ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بردووه، به‌ڵام ئه‌م شاره هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری1991دا به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی بوێرانه‌ی و به‌ختكردنی سه‌دان ڕۆڵه‌ی له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕیندا نازنانی شاری (هه‌ڵمه‌ت و قوربانی) پێبه‌خشراو، تاوه‌كو ئه‌مڕۆش كه‌یادی 23 ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕین ئه‌كرێته‌وه له‌میدیاكانه‌وه به‌شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ناوی ئه‌بری، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی سه‌رده‌می فه‌لسه‌فه‌ی شۆڕشگێڕی و بونیاندنانی دامه‌زراوه‌ی ئیداری و گه‌یشتنی شه‌پۆلی جیهانگیری بۆ ناوچه‌كه‌و ئێراق و هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنی بازاڕی ئازاد‌و جێگیربونی پایه‌كانی دیموكراسی رۆژ له‌دوای ڕۆژ و گه‌یشتنی كۆی ئه‌و هه‌موو ته‌كنه‌لۆجیایانه‌ی كه له‌ئه‌مڕۆدا پێش چاومان ده‌كه‌ون له‌بازاڕه‌كانداو بونیادنانی ده‌یان زانكۆی حوكمی و ئه‌هلی و زۆربونی له‌چاپدانی كتێب و ده‌رچونی سه‌دان رۆژنامه و گۆڤار و كردنه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی لۆكاڵی و ئاسمانی و ڕادیۆی جۆراوجۆر و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ده‌یان خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌ی ڕۆشنبیر و چالاكوانانی مه‌ده‌نی ئه‌م شاره، وایكرد له‌ڤیتیڤاڵی گه‌لاوێژی 2013دا (نێچیره‌ڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نازناوی (پایته‌ختی رۆشنبیری) ی به‌م شاره ببه‌خشی و ئه‌م نازناوه‌ش بووه تاجێكی دیكه‌ی شانازی بۆ شاری سلێمانی له‌ناو لاپه‌ڕه‌كانی مێژودا بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوی ئه‌م شاره ئه‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له4/3/2014دا‌و له‌میدیاكانه‌وه بووه باسێكی گه‌رم و گوڕ ئه‌نجامدانی دیداری سلێمانی بوو له‌لایه‌ن (زانكۆی ئه‌مه‌ریكی) ه‌وه له‌م شاره‌دا كه‌زۆرێك له‌ناوه‌نده ئه‌كادیمیایه‌كان و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی هه‌رێم و ئێراقی وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكی تیایدا ئاماده‌بون و به‌دڵێكی فراوان و شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌ی كۆی ئه‌و پرسانه‌وه كرد، كه له‌ئه‌مڕۆدا به‌رۆكی هه‌رێم و ئێراق و ناوچه‌كه‌یان گرتووه‌و زۆر پرسیاری جۆراوجۆریش ئاراسته‌ی میوانان كرا‌و به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی پرسه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌هه‌رحاڵ. . لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر بڵێین شاری سلێمانی به‌میوانداری كردنی ئه‌م دیداره به‌جیاواز له‌و نازناوانه‌ی دیكه‌ی شكۆیه‌كی سیاسیانه‌ی ئه‌مجاره‌یان بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ركرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، كه له‌هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك زیاتر بۆ مه‌رامی سیاسی له‌ڕۆژانی ئاسایی‌دا باسی له‌شكۆی سلێمانی و داكاواكاری داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌ران ئه‌زانی، بێ‌گومانی خودی (نه‌وشیروان مسته‌فا) ی ڕێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی چڤاتیان بوو كه‌ئاماده‌ی ئه‌م دیداره‌ی شاری سلێمانی نه‌بوو، له‌كاتێكدا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بانگێشتی ئه‌و دیداره كرابون، هه‌رچه‌ند له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی میدیاییاندا ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند: كه‌دوو نوێنه‌ریان ئاماده‌ی دیداره‌كه بون، به‌ڵام له‌ئاست نوێنه‌ری لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا نه‌بون. بۆیه لێره‌دا واده‌یه بپرسین ئاماده‌نه‌بونی ڕێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چ له‌بۆنه‌كانی چوار ساڵی ڕابردو چ له‌ئه‌مڕۆدا بۆچی ئه‌گه‌ڕێته‌وه؟. خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌بونی كات بی ئه‌ی بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه له‌و سه‌رقاڵترن و له‌زۆربه‌ی بۆنه‌كاندا ئامادییان هه‌یه، له‌كاتێكدا به‌شداری كردن له‌بۆنه‌كاندا وێڕای ئه‌وه‌ی باشترین ده‌رفه‌ته بۆ گه‌یاندنی په‌یام به‌جه‌ماوه‌ر له‌هه‌مانكاتدا خۆ خاكی نیشاندانشه، به‌ڕای من ئه‌وه‌ی له‌م ئاماده‌نه‌بونانه‌دا به‌دی ئه‌كه‌م ڕێزنه‌گرتنی به‌رانبه‌رو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌و شاری سلێمانی و هیچی تر، چونكه ناكری له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا كه‌وڵات بارێكی نائاسایی وه‌رده‌گرێت له‌بڕی بیركردنه‌وه له ڕێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتییانه بۆ مه‌رامی سیاسی و له‌باربردنی ڕه‌وشی ئارامی وڵات ده‌رفه‌ت هه‌بی و له ڕۆژی دیداری شاری سلێمانیدا‌و ئاماده‌بوان به‌و ئاسته به‌رزه‌و ئه‌كادیمیه سیاسیانه‌دا ده‌رفه‌ت نه‌بی، بۆیه وایده‌بینم خه‌ڵكانی نوخبه‌ی ڕۆشنبیری سیاسی سلێمانی ئه‌م جۆره غروری و چه‌واشه‌كه‌ریانه له به‌رچاو ئه‌گرن و ئه‌م جۆره ڕه‌قتارانه‌ی ڕێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بۆ ئه‌و په‌نده كوردیه كه‌ئه‌ڵی (تائیشم پێته سه‌رم له‌ڕێته. . . ) ئه‌گێڕنه‌وه‌و له‌داهاتودا په‌رچه‌كرداریان ئه‌بێت.