كی ده‌سكه‌وته‌كان له‌ناو ئه‌بات .. بێستون هه‌ورامی

باوه‌ڕناكه‌م به‌درێژایی مێژوی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد له‌چوار پارچه‌كه‌ی كوردستاندا ئامانج له‌و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشانه‌ی ڕاگه‌ێنراون یه‌كخستنه‌وه‌ی نیشتمانه‌ دابه‌شكراوه‌كه‌یان له‌مه‌غزای سیاسی و ستراتیژیه‌تیاندا نه‌بوبی، به‌ڵام زۆرجار كورت ته‌مه‌نی شۆڕش و نه‌بونی ده‌رفه‌ت وایكردووه‌ ئامانجه‌كان نه‌یه‌نه‌دی، له‌كوانوی ئه‌م مێژوی شۆڕشگێڕیه‌ی گه‌لی كورددا بارزانیه‌كان زۆرترین پشكی به‌گژداچونه‌وه‌ی دوژمنانی گه‌لی كوردیان به‌ركه‌وتووه‌و له‌م پێناوه‌دا زۆرترین قوربانیانداوه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتیاندا كۆی ئامانجه‌كانیان به‌هۆی پیلانگێڕی دوژمن و نه‌یاره‌كانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌ وه‌ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌، به‌ڵام مێژوو گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه‌و كه‌سێك كه‌ له‌ده‌رگای چه‌ند حیزبێكی دابی له‌هه‌موشیاندا به‌شكست خواردوو لێی ده‌رچوبی ئه‌وا بێگومان به‌هۆی نه‌بونی ئه‌قڵیه‌تی سیاسی و یاخود توڕه‌یی و داخله‌دڵیه‌وه‌ له‌به‌رانبه‌ر سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته‌ ناتوانی ڕاستیه‌كان وه‌ك خۆیان ببینی و پێناسیان بكات، واقیعی ئه‌مڕۆی هه‌رێم له‌كۆی ئه‌و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشانه‌دا به‌پێی درێژی ته‌مه‌ن و هێزی جه‌ماوه‌ری و سیاسی و دبلۆماسی هتد. تاهه‌نوكه‌ مابێته‌وه‌ بێگومان پارتی دیموكراتی كوردستانه‌و ناشكری ئه‌م پارته‌ له‌مێژوی 68 ساڵ ته‌مه‌نیدا هیچ جۆره‌ هه‌ڵه‌ و كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیبی، چونكه‌ واقیعی سیاسه‌ت و سروشتی مرۆڤ ڕێگه‌ نادات، به‌ڵام پێداگیری و به‌گژداچونه‌وه‌ی هه‌ندێك بڕگه‌و بابه‌ت له‌وێستگه‌ جیاجیاكانی پێش و پاشی ڕاپه‌ڕینی گه‌له‌كه‌مان و پرۆسه‌ی ئازادی گه‌لانی ئێراقه‌وه‌ له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ وایكردووه‌ له‌ئه‌مڕۆدا ببنه‌ ده‌سكه‌وت و نه‌یارو دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان و پارتی به‌چاویلكه‌ی نابینای و به‌زمانێك لاڵ و گوێیه‌كی سه‌نگینه‌وه‌ لێیان بڕوانن و ده‌ریئه‌بڕن و ئه‌یانبیستن، له‌م نێوه‌نده‌شدا ناكری وای ده‌رببڕین وڵاتانی به‌ركه‌وته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردو زلهێزه‌ هاتووه‌كانی ناوچه‌كه‌ كاریگه‌ری و ڕۆڵیان له‌سه‌ر ده‌سكه‌وت و ئامانجه‌كان نابی، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ئه‌مڕۆدا كاریگه‌ریه‌كانیان هێنده‌ به‌هێزن له‌سه‌رمان بووه‌ته‌ هۆكاری لێكترازانی نێوماڵی گه‌له‌كه‌مان، خۆئه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێك بییه‌وی ئه‌م ڕاستیه‌ بۆ مه‌به‌ست و ئامانجێكی دیاریكراو ئاوه‌ژو بكات ئه‌وا نه‌ك هه‌ر پێموایه‌ ئاسنی سارد ئه‌كوتی و به‌ڵكو ڕوی شاراوه‌ی نه‌بونی ئه‌قڵیه‌تی سیاسیانه‌ی خۆی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ئاشكرا ئه‌كا، بۆیه‌ ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21/9و هه‌ڵپه‌كردنی لایه‌نه‌كانی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناو كابینه‌ی هه‌شته‌م و سه‌ردانی نوێنه‌ری هه‌ردوو وڵاتی وه‌ك توركیاو ئێران و دابه‌ش بونی ده‌نگی هه‌ندێك ورده‌ حیزب له‌ دهۆك و هه‌ولێرو سلێمانی له‌هه‌ر شارێكیاندا بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو دژ به‌یه‌ك و هتد. . واقیعی توانای ئه‌مڕۆژیانه‌و خه‌رمانبه‌ره‌كه‌ت و پاراستنی ده‌سكه‌ته‌كانن له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ڵام بۆچی ڕوكردنی زۆرینه‌ی ڕمه‌كان بێ له‌پارتی و به‌م میعیاره‌ نازانستیه‌ پێوانه‌ی خراپی و باشی بكری ئه‌وا وه‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌یه‌: ئه‌وه‌ی بانی به‌رینبی زۆرترین به‌فری لێده‌باری. بۆیه‌ لام سه‌یره‌ كه‌سانێك له‌ڕابردودا كادرو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حیزبێك و جێگر سكرتێرێك هتد. بوبن كه‌زۆرترین لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌شی به‌كرێگیراویان له‌مێژودا تۆماركردبی و ئه‌مڕۆش لێیدابڕابن بیانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌نوسینی بابه‌تێكی نازانستیانه‌و نالۆژیكیانه‌و چه‌واشه‌بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌م نه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان باشترین وه‌ڵامیان نوسیوه‌ته‌وه‌. لێره‌دا ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێكی خوێنه‌ری بابه‌ته‌كه‌م له‌بیرچونه‌وه‌م كرده‌ی (31ئاب) و هه‌روه‌ها هێنانی سوپای توركیابی له‌دژی یه‌كێتی و په‌كه‌كه‌ ئه‌وا ئه‌م په‌رچه‌ كرداره‌ له‌به‌رانبه‌ر هێنانی هێزی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر حیزبی دیموكراتی ئێران له‌شارۆچكه‌ی كۆیه‌ له‌26/6/1996و هاوپه‌یمانی ئێران په‌كه‌كه‌و یه‌كێتی نیشتمانی له‌دژی پارتی و له‌باربردون نوێنه‌ كردنه‌وه‌ی واده‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌و ناكری ئه‌م په‌نده‌ش له‌بیر بكه‌ین كه‌: دوژمنی دوژمنه‌كه‌ی دۆسته‌مه‌ له‌مه‌ش گرنگتر مێژوو ئه‌مڕۆ گه‌واهی ئه‌وه‌ئه‌ده‌ن كی شۆڕشێكی كرده‌ قوربانی كوردستانی بونی كه‌ركوك كی پۆسته‌كانی به‌ڕێژه‌ی 32%به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوكدا دابه‌شكردو كوردی هاوشانی پێكهاته‌كانی تری كرد كی ئه‌مڕۆ له‌ڕۆژئاوادا گرێدراوی له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌دو هاوكاریه‌كانیش له‌كی وه‌رده‌گری، بۆیه‌ له‌م قۆناغه‌دا من پێموایه‌ نه‌ئه‌وجۆره‌ بابه‌ته‌ نه‌شیاوانه‌ی كه‌سانێكی شكست خواردوو له‌سیاسه‌ت و نه‌ئه‌م وڵامئامێزه‌ی منیش خزمه‌ت به‌كه‌سمان ناكه‌ن به‌ڵكو ئه‌بی به‌دیدێكی به‌رپرسیارانه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی هه‌رێم و ڕۆژئاواو باكوری كوردستان بكه‌ین و له‌پێناو چه‌ند پۆستێكدا هه‌وڵنه‌ده‌ین جیاوازیه‌ ئایدیای و فیكریه‌كانمان له‌دژی یه‌كدی به‌ئاراسته‌ی بڕین تیژبكه‌ینه‌وه‌و سه‌رئه‌نجام دیسان گه‌له‌كه‌مان باجده‌ری ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵه‌كانی كۆی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانمان بی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێیوایه‌ ئه‌م ئه‌زمونه‌ دیموكراسیه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌به‌رهه‌می كۆی شه‌هیدانی لایه‌نه‌كانه‌ به‌باڵاده‌ست بونی لایه‌نێك و به‌پله‌ دویی و سێیی لایه‌نێكی دیكه‌ كه‌ ئه‌نجامی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن كردبێتیانه‌ ئه‌مری واقیع وڵات بووه‌ته‌: خومی پوره‌ ئایشی. ئه‌مه‌ ڕایه‌كی نامه‌تیقه‌و دوره‌ له‌و دیموكراسیه‌وه‌ ده‌یان ساڵه‌ هه‌مومان به‌ئاواتی هاتنه‌دیه‌وه‌ین و پێچه‌وانه‌كه‌ش پێمان ئه‌ڵی كی ده‌سكه‌وته‌كان له‌ناو ئه‌بات.

 

 

Related Articles