كه‌ركوك ئه‌و به‌شه گرنگ و پڕ به‌هایه‌ی كوردستانه كه گری كوێره‌ی كێشه‌و شۆرشه‌كانی باشووری كوردستان بووه له‌په‌نجا ساڵی ڕابردوودا كه گه‌وره‌ترین قوربانی و ماڵوێرانی له پێناودا دراوه و كه‌من جارێكی تر له وتارێكدا به ناوی كه‌ركوك به‌ڕاشكاوی به درێژی باسم لێوه كردووه نامه‌وێت لێراده بچمه‌وه سه‌ری ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌مه‌وێت بیوروژێنم ووته‌ی دوو كاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عێراقه كه له دووسه‌رده‌می جیادا دوو لێدوانیان له‌سه‌ر كه‌ركوك دابوو جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانی من بوو وویستم به یه‌كیانه‌وه گرێبده‌م له ووتارێكدا بۆ خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ركوك خه‌می شه‌و و رۆژیانه، یه‌كیكیان ووته‌كانی تاریق عه‌زیزی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وسای عێراق و یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی به‌عس و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی قه‌ومی و قوتری حزبی به‌عس بوو كه یه‌كێكه له كریستیانه‌كانی قهرهقوشو به‌رتیله‌ی موسڵ و ئێستا له زیندانه‌كانی عێراقدایه كاتێك له یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی شاندی دانووسانكاری به‌ره‌ی كوردستانی و حكومه‌تی ئه‌وسای عێراقدا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌كه‌ركوك ووتبووی چۆن ئه‌نده‌لووس له‌ده‌ست عه‌ره‌ب ده‌رچوو ناگه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌سته‌ڵاتی عه‌ره‌ب ئاواش كه‌ركوك له‌ده‌ست كورد ده‌رچوو مه‌گه‌ر ههربهلایدا بڕۆن و له دوره‌وه سه‌یری بكه‌ن، لێدوانی دووه‌م ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بیستم له دوای ڕووداوه‌كانی 9 حوزه‌یران 2014 له موسڵ و ناوچه سونی نیشنهكانی عێراق و پێشڕه‌وی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كانی جاران و ئازاد كراوه‌كانی ئێستا لێدوانێكی عه‌دنان جه‌نابی بوو كه ئه‌ندامێكی لیستی عێراقیه‌ی سه‌ربه ئه‌یاد عه‌لاوی و هه‌روه‌ها له كابینه‌كه‌ی عهلاویشدا وه‌زیر بوو ووتی كه‌ركوك له‌ده‌ست عه‌ره‌ب ده‌رچوو بۆ هه‌تا هه‌تایه.
منیش ده‌ڵێم ده‌مخۆش به‌رێز جه‌نابی، و هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مرۆ26/حوزه‌یران / 2014 ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كه‌ركوك و لێدوانه‌كانی بۆ پاراستنی كه‌ركوك و دابین كردنی هێزی تایبه‌ت بۆ پاراستنی ناو شاری كه‌ركوك و به هێزكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه جێگه‌ی ئومێدن و هیوادارم له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی و جه‌ماوه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به پیرو لاوه‌وه به ژن و مناڵه‌وه هه‌ركه‌س به گوێره‌ی توانای خۆی چ به مادی وچ به مه‌عنه‌وی هاوبه‌شی ئه‌م ئه‌ركه نیشتمانیه بین.