له‌م رۆژانه‌دا سه‌رنجی هه‌موو جیهان له‌سه‌ر هۆلۆكۆستێكی تری مێژووییه ده‌رهه‌ق به كه‌مینه ئتنیكی ومهزههبیهكانی عێراق و كوردستان به تایبه‌تی یهزیدیو شه‌به‌ك و كریستیان و توركمانه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه پیاوان و مناڵه‌كانیان ده‌كوژن و ژنه‌كانیشیان وه‌كو كه‌نیزه‌ك و ده‌ستكه‌وتی جه‌نگی ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی موسڵ ده‌كرێن بۆ فرۆشتنیان یه‌كی به كه‌متر له سه‌دوپه‌نجا دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌مه شتێكه كه له هه‌زاران ساڵی پێش ئێسته‌شه‌وه ڕووینه‌داوه له عێراقی فره‌نه‌ته‌وه و ئتنیك دا كه به پێكه‌وه ژیانی شارستانیانه‌ی پێكهاته‌كانیه‌وه ناسراوه له دێرزه‌مانه‌وه.
حه‌زم نه‌ده‌كرد جارێكی دی قه‌ڵه‌م هه‌ڵبگرم و تراجیدیاو مه‌رگه‌ساتێكی تر بۆ سه‌ر تراجیدیاو مه‌رگه‌ساته خوێناوی و خه‌مناكه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌م زیادبكه‌م له دوای ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و كۆڕه‌وی ملیۆنی و سه‌دان و هه‌زاران چیرۆكی پڕله نه‌هامه‌تی و ناسۆر ی و ده‌ربه‌ده‌ری و جگه‌رسووتان و لێكدابڕان و شیوه‌ن و مه‌ینه‌تیه‌كان، به بیرمدا نه‌ده‌هات مه‌رگه‌ساتێكی تریش دوای ڕووخانی ڕژێمی په‌ت و سێداره‌و ئه‌نفالی سه‌دام جارێكی تر ناوچه‌یه‌كی تری وڵاته‌كه‌م به‌ر شاڵاوێكی ئاوا به‌ربه‌ریانه ی چه‌ته‌كانی جه‌هل و نه‌زانین و هه‌ڵگرانی ئاڵای ڕه‌ش بكه‌وێت، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌وه‌شمان دی نه‌وه‌ی نوی ی دوای ڕاپه‌ڕینیش تراجیدیاو مه‌رگه‌ساتێكی تریان به چاوی خۆیان بینی ئه‌گه‌ر جاران له دووتوی ی كتێبه‌كانی مێژوودا باسی جینۆساید‌و كیمیاباران وئه‌نفال و ته‌عریب و تههجیریان بینیبێت ئه‌وا ئه‌مڕۆ به چاوی خۆیان جینۆسایدێكی تری براكانیان ده‌بینن له شه‌نگال، كه نه‌ك هه‌ر كورد له هه‌ر چوار پارچه‌كه چاویان له چیای شه‌نگاله و ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان هاتبێت كردوویانه بۆ یارمه‌تی و به هاناوه‌هاتنی براكانیان له‌شه‌نگالی كۆستی تازه‌و دواتاوانی داعشیهكان له گه‌ڵ ئێمه‌شدا ئه‌مجاره هه‌موو خه‌ڵكی دونیا بوونه‌ته پشت و په‌نا و پێتان ده‌ڵێن جارێكی تر به ته‌نیا جێتان ناهێڵین گورگه دڕنده‌و برسیه‌كانی داعش بتانخۆن، ئه‌وانه‌ی تا چه‌ند رۆژو مانگێكی پێشووئامادهنهبوون چه‌كمان بده‌نی به‌رگری له خۆمان پی بكه‌ین ئێسته خۆیان چه‌كمان بۆ دێنن، ئازیزانم له شه‌نگال هاووڵاتیه بی دیفاع و بی وه‌یه كریستیانه‌كانم له ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا له كاتی دووجه‌مسه‌ری جیهاندا كه‌ڕوكاس و نابینا بوون له ئاست تاوانی قڕكردنماندا ئه‌وا ئه‌مڕۆ ئاهووناڵهی ئێوه نه‌ك له ههمووماڵێكدا به‌ڵكو له هه‌موو ناوه‌نده گرنگه‌كانی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بیستری و به هه‌ند وه‌ر ده‌گیرێت به مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌زیووی عێراق ده‌ڵێن ئه‌و چه‌كانه سه‌روه‌ری عێراق ناشكێنن ئه‌وه گه‌مژه‌یی و سیاسه‌ته چه‌وت و چهوێڵهكانی جه‌نابته له په‌راوێز خستنی هه‌موو پێكهاته‌كانی تری عێراق و به‌تایبه‌تی سوونه كه ناچاربوون بۆ ڕزگاربوون له ڕه‌فتاره‌كانی تۆ یارمه‌تی شه‌یتانیش قبوڵ بكه‌ن، كه بووه هۆی گه‌شه‌كردنی تیرۆر‌و دابه‌شبوونی عێراق به‌م شێوه‌ی ئه‌مڕۆ، هه‌ر له سایه‌ی تۆوه بوو مالیكی هه‌موو تاوانبارانی داعش له هه‌موو دنیاوه بێن وله عێراق كۆببنه‌وه تاوانه‌كانیان ده‌رهه‌ق به كورد‌و هه‌موو كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی ئتنیكیهكان ئه‌نجام بده‌ن، ئێسته‌ش به‌م حاله‌شه‌وه واز له عێراق و عێراقیه‌كان ناهێنی و له دوا ووتاری ههفتانهتدا ده‌ته‌وێت ببیت به سێبه‌ر به سه‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوهو پی ی ده‌ڵێیت مه‌رج له‌كه‌س قبووڵ مه‌كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و له دوای ئه‌و ووتانه‌ش تا ئێسته لهكهسم نه‌بیستووه وه‌ڵامێكی به جی ی مالكی بده‌نه‌وه.
له كۆتاییدا گیانی نه‌مری هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان له باكوری كوردستان و له‌رۆژهه‌ڵات ورۆژئاواو باشوور داوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه سوپایه‌كی نیشتمانی پڕچه‌ك و مۆدێرنمان بۆ دروست بكه‌ن ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی ته‌جنیدی ئیجباریشهوه بێت باشتره بۆ پاراستنی ووڵات و بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان جارێكی تر به‌ر ئه‌م جۆره شاڵاوانه نه‌كه‌وێته‌وه.