جه‌نگ بریتیه له پرۆسیسی ناكۆكی و ململانی ی له نێوان دوولایه‌ن یان زیاتر به ئامانجی له ناوبردن و تێكدانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر جه‌نگ چه‌ند جۆرێكی هه‌یه له‌وانه جه‌نگی سه‌ربازی كه به شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌و به‌رامبه‌ر كه هه‌موو جۆره‌كانی چه‌ك چ ئاسمانی و چ زه‌مینی. . . تد تیادابهكار ده‌هێنرێت یان جه‌نگی هزر و سیاسه‌ته كه ئه‌ویش به نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی له‌نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ووڵاتێكدا یان هۆزو تیرهیهكدا به مه‌به‌ستی لاواز كردن و په‌رت و بڵاوه پێكردنیان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركات ویستیان ده‌ست بگرن به سه‌ریاندا، هه‌روه‌ها جه‌نگ چه‌ندین هۆكارو پاڵنه‌ری هه‌یه له‌وانه یان له پێناوی سامان و داهاتدا یه یان له پێناوی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیدا، یان جه‌نگ له پێناوی ئاشتی وئارامی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی زه‌وتكراو ویان پارێزگاری له خاك و وڵات و به‌ها پیرۆزه‌كانی هه‌رگه‌لێك ئه‌گه‌ر به‌ر هه‌ر شاڵاوێك بكه‌ون، یان جه‌نگ له كاتێكدا ڕووده‌دات كه هیچ بوارێك نه‌مێنێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و ململانێكان له ڕێگه‌ی دایا لۆگ و دان وسانهوه یان ناكۆكی ئایدیۆلۆجی وئایینی و ئاینزاكان یان جه‌نگی ڕزگاری نیشتمانی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لانی بنده‌ست و ئازادی‌خوا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماف وخاكی داگیركراو یان ڕووخاندنی ڕژێمه دكتاتۆرو ملهوڕه‌كان.
جه‌نگ چه‌ندین جۆر‌و شێوازی هه‌یه له پۆلین كردن‌دا سهركیترینیان جه‌نگی پیس و جه‌نگی عادیلانه‌یه، مه‌به‌ست له جه‌نگی پیس ئه‌وجه‌نگه دڕندانه‌یه كه ته‌ڕو وشك به یه‌كه‌وه ده‌سوتێنێت و كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سڤیل و بی دیفاع ئه‌نجام ده‌دات وه‌كو له جه‌نگی كۆریادا له ساڵی 1950 و شه‌ڕی فه‌ره‌نسا دژی جه‌زائیر 1954- 1961 و شه‌ڕی خێڵه‌كانی هۆتو توتسی له ڕوندا 1993 و هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ژه‌هری كیمیاوی دژی كورده‌كانی عێراق له پرۆسه‌كانی ئه‌نفالدا ساڵی 1988، به‌ڵام شه‌ڕی عادیلانه هه‌رچه‌نده فه‌یله‌سوف و بیرمه‌نده‌كان له دیاریكردنی مانای ئه‌م زاراوه‌دا جیاوازن له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك له سه‌ركرده سه‌ربازی و سیاسیه‌كان زۆرجار به كاری ده‌هێنن بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رامه‌كانیان هه‌رچه‌نده به زۆرێك له پێوه‌ره‌كان جه‌نگه‌كه عادیلانه‌ش نه‌بێت، به‌ڵام گه‌وره بیرمه‌ندێكی وه‌كو (كانت) سهرهكۆنهی جه‌نگ ده‌كات و وای نابینێت جه‌نگی عادیلانه هه‌بێت به‌ڵكو كتێبێكی دانا به ناوی (پرۆژه‌ی ئاشتی هه‌میشه‌یی) كه دواتر بووه سه‌رچاوه‌ی داڕشتنی به‌نده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وتی ئاشتی هه‌میشه‌یی مه‌حاڵه به‌ڵكو ده‌توانین ئه‌و ئامانجه به ده‌ست بهێنین به شێوه‌یه‌كی نزیك لی ی.
به هه‌رحاڵ شوێنه‌واری جه‌نگ له ههركوی بێت كوشتن و بڕین و سه‌رگه‌ردانی و ماڵوێرانیه زیان به ژینگه‌و ژێرخانی وڵات ده‌گه‌یه‌نێت، برسێتی و نه‌خۆشی و دواكه‌وتن له كاروانی زانیاری و زانست و ته‌كنۆلۆجیا و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ده‌روونی خراپی له سه‌ر ههمووتاكهكانی كۆمه‌ڵگه به جێده‌هێڵێت و به فیڕۆدانی داهاتی گشتی وڵاته له ڕووی ئابووری و مرۆیی و سامانه سروشتیهكانیشهوه.
بۆ به‌رگرتن له ڕوودانی جه‌نگ وئهڵتهرناتیف بۆی په‌نا بردنه بۆ ئاشتی و دووركه‌وتنه‌وه له توند‌و تیژی و بی لایه‌نی و دبلۆماسیه‌ت و دان وسان وڕێكهوتن و سازان و سزا]دانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ستكردن به مه‌ترسیه‌كانی تێوه‌گلانه له‌شه‌ڕ و تێچوونی ڕاده‌یه‌كی زۆره له سامان و داهاتی وڵات.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه پێناسه‌یه‌كی كورتی جه‌نگ و پوخته‌یه‌كی هۆكارو ئامانج و جۆر و شێواز‌و شوێنه‌وار وئاكامه‌كانی جه‌نگه به شێوه‌یه‌كه گشتی، له سۆنگه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌وه چۆن جه‌نگی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش دژ به گه‌لی كوردستان له باشوور‌و رۆژئاوا ی كوردستان پۆلین بكه‌ین؟؟
له كاتێكدا كورد له نێوماڵی خۆیدایه له‌سه‌رخاكی خۆیه‌تی هه‌ر له جه‌له‌ولا و كه‌ركوك تا زوممارو شه‌نگال تا كۆبانی ی قاره‌مان و سومبولی خۆڕاگری و نه‌به‌زین، ئه‌وه كوڕ‌و براو خوشك ومناڵهكانمانن چ پێشمه‌رگه و چ گه‌ریلا و چ شه‌ڕه‌ڤان له به‌رده‌ركی ماڵه‌كانی خۆمان شه‌هید ده‌بن و گیانیان به سه‌خاوه‌ته‌وه فیدای خاكی نیشتمان ده‌كه‌ن. كه‌سیان پایان نه‌خستۆته نێو ماڵی كه‌سێكی تره‌وه.
له كۆتاییدا ده‌پرسم ئایا جه‌نگ له‌مه عادیلانهترو پیرۆزتر هه‌یه؟؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی جێدێڵم بۆ خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست وڕای گشتی و هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی؟؟؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.