له‌نێو زۆربه‌ی حزب و ڕێکخراوه سیاسییه‌کاندا، کۆنگره به‌رزترین وێستگه‌ی ده‌سه‌ڵات و بڕیاردانه، چونکه ته‌نها له کۆنگره‌دا مافی ده‌ستکاری و گۆرانکاری ته‌واوی خاڵ و به‌ندو بڕگه‌و مادده‌کانی نێو په‌یره‌وی ناوخۆی هه‌یه، به پێی پێوه‌رو ڕه‌هه‌نده سیاسییه‌کان ئامانج له به‌ستنی کۆنگره، بۆ خۆده‌رخستن و پانۆڕاماو نمایشکردن نیه، به‌رامبه‌ر به‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن، به‌ڵکو خاڵی جه‌وهه‌ری کۆنگره بۆ نوێبوونه‌وه‌و گۆڕانکارییه له په‌یکه‌ری ڕێکخراوه‌ییدا، به شێوازێکی سه‌رده‌میانه نوێکاری و تازه‌گه‌ری له‌سه‌رجه‌م کایه‌و ئۆرگانه‌کانی حزب بکرێت، که له ئاست به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و سات و کات و سه‌رده‌مه‌دا بێت، کاتێک کۆنگره سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت، که گۆڕانکارییه‌کان له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت، نه‌وه‌ک به ئامانجی سه‌رخستنی ته‌که‌تولێک به‌سه‌ر خواستی گشتیدا، کۆنگره ده‌بێ ببێته هه‌وێنی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و گه‌شه‌کردن و یه‌کخستنی هه‌ڵوێسته‌کان، له پێناوی گه‌یشتن به ئامانجه گشتییه‌کان، که ئیڕاده‌و خواست و پێداویستی و ئاوات و ئامانجی گه‌ل به دیبێنێت، هه‌ر بۆیه گۆڕانکارییه‌کانی کۆنگره ده‌بێ شێوازی کار‌و خه‌باتی له چوارچێوه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی سه‌رده‌م بێت، به میتۆدی هاوچه‌رخ و شارستانی به‌رنامه‌و پلانی سیاسی بۆ چه‌ند ساڵی ئایندهی خۆی دابڕێژێ.
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان یه‌کێکه له‌و حزبه تێکۆشه‌رانه‌ی له شه‌وه زه‌نگی تاریکیدا، چرای ئومێدی داگیرساند، هیچ هیواو ترووسکاییه‌ک نه‌بوو، له ئه‌نجامی خه‌بات و تێکۆشانی به‌رده‌وام کوردی به‌و ڕۆژگاره گه‌یاند، خاوه‌نی خه‌رمانێکی پڕ له سه‌روه‌ری و مێژووێکی پڕشنگداره له بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌ماندا، رووبارێک خوێن له‌و پێناوه‌دا دراوه، پێگه‌یه‌کی به هێزی ناوخۆیی و هه‌رێمی و جیهانی هه‌یه، هه‌میشه پێشه‌نگ و ڕێچکه شکێن بووه له داهێنان و ڕێڕه‌وی خه‌بات، بۆیه ناکرێ کۆنگره‌یه‌ک ببه‌ستێت، که له ئاستی پێویست نه‌بێت!!
به گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی که له ڕاگه‌یاندنه‌کان ده‌بیستین، هێشتا لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌کاری کۆنگره، وێڕای پێکهێنانی چه‌ندان لیژنه‌و کۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و ئه‌نجامدانی کاری باش، تاکو ئێستا ئاماده‌کاری ته‌واو نه‌کراوه‌و پێویستی به‌کاتی زیاتر هه‌یه، گوتاری هاوبه‌ش له په‌یڤ و لێدوانه‌کانیان به‌دیناکرێت، ئیڕاده‌یه‌کی یه‌کگرتوو به‌تین هه‌ستی پێناکرێت بۆ سه‌رخستنی کۆنگره!، هه‌ربۆیه لێره‌وه به دووری ده‌زانم له‌م ماوه که‌مه‌ی به‌ده‌ست ماوه بتوانرێت، ئاماده‌کارییه‌کان به گونجاوی و له ئاستی پێویست جێبه‌جێ بکرێن، چونکه ڕه‌وشی ناوچه‌که ئاڵۆزه‌و نادیاری باڵی بهسهرکێشاوه، ژینگه‌ی سیاسی ناوخۆی یه‌کێتی و لایه‌نه سیاسییه‌کان له ڕه‌وشێکی باش نیه، کێشه‌و ململانێکان له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی یه‌کتردان، دیالۆک و لێکتێگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێماسییه‌کان په‌راوێزخراوه، سیاسه‌تی براگه‌وره‌یی و خۆ به‌زل زانین ئاماده‌یی هه‌یه، هه‌نگاو و هه‌وڵێکی هاوبه‌ش له نێوان سه‌رجه‌م جه‌مسه‌ره‌کان بۆ ئایندهی یه‌کێتی هه‌ستی پێناکرێت، لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم وه‌ک هه‌ڵسوڕاوێک و کادیرێکی دڵسۆز‌و په‌رۆشی ئه‌و حزبه، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئایندهی یه‌کێتی پێشنیازێک ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م یه‌کێتییه ڕه‌سه‌نه‌کان و ئه‌وانه‌ی له‌خه‌می یه‌کێتین بکه‌م، کۆنگره له کات و ساتی دیاریکراو بکرێت، به‌ڵام کۆنگره‌یه‌کی نا ئاسایی بێت و بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو بێت، که ماوه‌که له ساڵێک تێپه‌ڕ نه‌کات، چونکه هێشتا ئاماده‌کارییه‌کان به گوێره‌ی پێگه‌و سه‌نگی یه‌کێتی و ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌نجام بدات، له ئاستی پێویست ئاماده‌کاری بۆ نه‌کراوه، بۆیه ده‌ڵیین کۆنگره‌ی نائاسایی، به میتۆدی ئه‌و میکانیزمه‌ی دانراوه، ته‌نها پلینیۆم ده‌سته‌لاتی هه‌یه کۆنگره دوابخات، ئه‌ویش ماوه‌که له (3-6) مانگ زیاتر نه‌بێت، دوای ئه‌و دواخستنه هیچ که‌سێک له‌هه‌ر پله‌و پایه‌ک دابێت مافی ئه‌وه‌ی نیه، کۆنگره له واده‌ی دیاریکراوی خۆی دوابخات، هه‌روه‌ها بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ هه‌ست به بوونی قه‌یران ده‌کرێت و ژینگه‌ی سایسی گونجاو نیه بۆ کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو، لێره‌و له‌وێ گوێ بیستی ئه‌وه ده‌بین هه‌وڵێک هه‌یه بۆ دواخستنی کۆنگره بۆ ناوه‌ڕاستی 2014، ئه‌مه‌ش لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆ پێشێل نه‌کرێت و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی حزبی بۆ یه‌کخستنی هه‌ڵوێسته‌کان، پێویستیمان به کۆنگره‌یه‌کی نائاسایی هه‌یه، له‌و کاته‌ی دیاریکراوه، ئه‌و ستراکتۆره گرنگانه تاوتوێ بکات، که ده‌بێته هۆکاری بووژانه‌وه‌و هه‌ڵسانه‌وه‌ی یه‌کێتی و دانانی به‌رنامه‌و پلانی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم و تاوتوێکردن و شرۆڤه‌کردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی که بۆ ئایندهی یه‌کێتی پێشکه‌ش کراون، هه‌ر دوای ته‌واو بوونی کۆنگره‌ی نائاسایی، ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ی ئاسایی بکرێت، هه‌موو مه‌کته‌ب و ده‌زگاو ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتی، به گوێره‌ی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی کۆنفرانسی خۆیان ببه‌ستن و ئه‌ندامانی کۆنگره له ڕێگای هه‌ڵبژاردن دیاری بکه‌ن و ڕاپۆرتی تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌ت به ئۆرگانه‌کانیان ئاماده بکه‌ن، هه‌موو ناوچه‌و ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستان و چین و توێژه‌کان و پێکهاته‌کان نوێنه‌ریان هه‌بێت له کۆنگره‌دا، تا ئه‌و کاته‌ش به گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشکی ته‌ندروستی جه‌نابی مام جه‌لال باش ده‌بیت و ئاماده‌گی ده‌بێت له کۆنگره، وه له‌هه‌مانکاتدا ئه‌و ده‌نگه ڕه‌سه‌نانه‌ی که به‌زۆر په‌راوێز خراون، هه‌لێکی یه‌کسانیان بۆ بڕه‌خسێت و تاکو سوود له ئه‌زموونیان وه‌ربگیرێت، وه زۆر گرنگی به هه‌ڵپه‌رست و مشه‌خۆره‌کان نه‌درێت، به‌و شێوازه ده‌توانین ئه‌و قه‌یرانه به‌سه‌رکه‌وتووی تێپه‌ڕێنین. .
م. عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا / لاهای
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.