یادی ڕاپه‌ڕین یادو یاده‌وه‌رێکی پڕشنگداره له مێژووی تێکۆشان و به‌رخودانی گه‌له‌که‌مان، ڕاپه‌ڕین وه‌رچه‌خانێکی دیرۆکی بوو له بزاڤی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ییمان، که ئاڕاسته‌ی شۆڕ‌ش و به‌رخودانی گۆڕی، له سۆنگه‌ی به‌رگریکردن بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردن. ڕاپه‌رینه مه‌زن و مێژووییه‌که‌ی به‌هاری 1991 قۆناغێکی نوێی شۆڕ‌ش و به‌رخودانی هێنا ئاراوه، پێشمه‌رگه، جه‌ماوه‌ر بوونه چه‌مک و دوانه‌ی خه‌بات بۆ ڕزگارکردنی وڵات، مێژووی کورد گه‌لێ ڕووداو و کاره‌سات و ڕاپه‌رین و شۆڕ‌شی بێ وێنه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه، به درێژایی قۆناغه مێژووییه‌کان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، له پێناوی ده‌سته‌به‌رکردنی مافی هاووڵاتیبوون، هه‌میشه له خه‌بات و تێکۆشان به‌رده‌وام بووه‌و قوربانی داوه، له‌و پێناوه‌شدا دووچاری زوڵم و سته‌م و داگیرکاری و کاولکاری بووه، یه‌کێک له‌و ڕووداوه مێژووییانه له دیرۆکی کورد دا، ئه‌و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه بوو، که سه‌رتاپای کوردستانی گرته‌وه. مانگی ئادار یادی ڕاپه‌رینی شکۆداری گه‌له‌که‌مانه، یادی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌یه که له 04. 03. 1991 له ئۆردوگای زۆره‌ملێی خه‌بات چه‌خماخه‌ی دا‌و له 05. 03. 1991 له ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین کڵپه‌ی سه‌ند و له 20. 03. 1991 له که‌رکوکی قودسی کوردستان تێکه‌ڵ به گڕی بابه‌گوڕگوڕ بوون و ئاگری نه‌ورۆزی ئه‌و ساڵه‌یان به گوڕ‌و گڕدارترکرد و شه‌وه‌زه‌نگه‌کانی کوردستانیان ڕۆشنکرده‌وه‌و که‌رکوک تاجی سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌رینی نایه سه‌ر شۆڕ‌شی نوێی گه‌له‌که‌مان و گه‌وره‌ترین وه‌رچه‌رخانی مێژوویی له ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستاندا هێنا به‌رهه‌م.
ڕاپه‌ڕین بلێسه‌ی ئاگری نه‌ورۆزی دره‌وشانده‌وه‌و پڕشنگی مه‌شخه‌ڵانه‌که‌ی ڕاپه‌ڕین سه‌رجه‌م کوردستانی ڕۆشنکرده‌وه، ڕاپه‌ڕین جۆشدانه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ورو زوڵم و سته‌مه داگیرکاریه بوو، که چه‌ندان ساڵ شار‌و لادێی کوردستان خاپوور ده‌کران و ده‌سووتێنران . . ڕۆله‌کانی زیندانی و شه‌هید ده‌کران، به گوێره‌ی به‌رنامه ڕێژی سیاسی ده‌ستپێکی ڕاپه‌رین له 07. 03. 1991 له هه‌موو کوردستان دیار کرابوو، که ئه‌ندازیاره‌که‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، به‌ڵام جامه له مێژه پڕبووه‌که‌ی جه‌ماوه‌ر و سه‌بری شۆڕ‌شگێڕانه‌ی گه‌ل له 04. 03. 1991 به‌سه‌ریدا ڕژاو رق و کینه‌ی مێژووێکی دوور و درێژی ژێر ده‌سته‌یی و چه‌و‌ساندنه‌وه له هزرو بازووی جه‌ماوه‌ری کۆڵنه‌ده‌ری کوردستاندا گه‌یشته ئاستێکی به‌رز که به هیچ ترس و هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن به‌ربه‌ست نه‌ده‌کرا، هه‌رچه‌نده به پێی پێویست به‌رنامه ڕێژی بۆ ئه‌و ڕۆژه نه‌کرابوو، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه مێژووییه به ده‌ستپێکی قۆناغێکی نوێی خه‌باتی ڕزگاریخوازی کوردستان و چاره‌نووسساز ئه‌ژمار ده‌کرێت، چونکه قه‌ڵای ترس و تۆقاندنی فاشسته‌کانی له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاند و خه‌ونه نه‌زۆکه‌کانی ڕژێمی فاشی پوچه‌ڵ کرده‌وه، هه‌ر شکاندنی ئه‌و ته‌وقه بوو وای له خه‌ڵکی شۆڕشگێری ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین کرد، هه‌ڵمه‌ته‌کانیان فراوانتر بکه‌ن و له چاوتروکانێکدا ته‌واوی ده‌ڤه‌ری بیتوێن ئازاد بکه‌ن، نازناوی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌رین بووه سیمبول وره‌مز و خه‌بات و تێکۆشان و نه‌به‌ردی و ئازایه‌تی و بوێری و بووه مه‌دالیایه‌کی زێڕینی مێژوویی هه‌تاهه‌تایی به‌خشرایه ڕانیه، که هه‌موو دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بۆیان هه‌یه شانازی به‌و نازناوه‌وه بکه‌ن، بۆیه ده‌بێ هه‌میشه ئه‌و یاده به‌رزو پیرۆز ڕابگرین و دروودو نه‌مری بۆ شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان بنێرین، وه سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گڵکۆی ئه‌و نه‌مرانه‌دا دانه‌وێنین و به‌لێنیان پێ بده‌ین که هه‌میشه درێژه پێده‌ری ڕێبازه پێرۆزه‌کانیان تا به‌د‌یهێنانی دوا ئاوات و ئامانجی گه‌له سته‌مدیده‌که‌مان تێده‌کۆشین، وه له‌هه‌مان کاتدا به پێویستی ده‌زانین پیرۆزبایی یادی ڕاپه‌رین له سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به گشتی بکه‌ین و پیرۆزبایی تایبه‌ت له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه ئازا و گیان له‌سه‌رده‌سته‌کان و شانه چه‌کداره‌کان و زیندانیانی سیاسی و ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی کوردستان و هه‌موو چین و توێژه‌کان و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان بکه‌ین، که پێکه‌وه له شاخ و شاردا گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی مێژوویان له دیرۆکی کورددا تۆمارکرد.
له یادی 23 ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕیندا، وێرای کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وتی گرنگ که به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕین و یه‌کبوون و یه‌کڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌کان و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه، به‌ڵام بابه‌ته چاره‌نووسسازه‌کان و مه‌سه‌له سیاسییه‌کان هێشتا به ته‌واوه‌تی له‌خه‌م نه‌ڕه‌خساوه، ناحه‌زانی گه‌ل و نیشتمان درێژه به به‌رنامه‌و پیلانه گڵاوه‌کانیان ده‌ده‌ن بۆ له‌باربردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی گه‌له‌که‌مان، هێشتا ئه‌و مادده ده‌ستورییانه‌ی که ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مانیان به‌رجه‌سته‌کردووه، نه‌که‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، تاکو ئێستا کێشه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌کان که له ده‌ستور ئاماژه‌ی پێدراوه یه‌کلانه‌بۆته‌وه، ساڵانه کۆسپ و ته‌نگه‌ژه کێشه بۆ به‌شه بودجه‌ی کوردستان دروست ده‌کرێت و مووچه‌ی کارمه‌ندانی هه‌رێم به بڕیارێکی تاکڕه‌وانه ڕاده‌گیرێت و قه‌یرانی ئابووری له کوردستان سه‌رهه‌ڵده‌دات!! میزانیه‌ی پێشمه‌رگه به یه‌کجاره‌کی یه‌کلانه‌بۆته‌وه، هه‌روه‌ها تیرۆریستان به شێوازی جۆراوجۆر درێژه به کاره تیرۆریسته‌کان ده‌ده‌ن، ئه‌و کێشانه و ده‌یانی تر هێشتا به‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی به‌رنه‌داوه، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وێڕای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی و ده‌سته‌به‌رکردنی ده‌یان ده‌ستکه‌وتی گرنگ و پڕ بایه‌خ بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، به‌ڵام تاکو ئێستا نه‌یتوانیوه کێشه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی وه‌ک که‌می کاره‌با، سووته‌مه‌نی وه‌ک پێویست دابین بکات، سه‌ره‌ڕای که‌م وکوڕی له بواری په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و بژێوی خه‌ڵک، وه له‌هه‌مان کاتدا له‌به‌ر به حزبکردنی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت نه‌توانراوه که‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو ده‌ستنیشان بکرێت، جگه له‌وه‌ی دیارده‌ی مشه‌خۆری، بیروکراتیه‌ت. گه‌نده‌ڵی و رۆتین چاره‌سه‌ر نه‌کراوه، پێنج مانگه زیاتره کابینه‌ی هه‌شته‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێک نه‌هاتووه، هه‌موو ئه‌و ده‌ستکه‌وته سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و که‌لتووریانه‌ی تاکو ئێستا به‌رجه‌سته بوون به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕینن، بۆیه پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه و سه‌روه‌ریانه ده‌بێته هه‌وێنی ده‌ستکه‌وتی زۆرتر، بۆیه دروشمی ڕاست و دروستی ئێستای هه‌مووان، ئه‌وه‌یه که ده‌ستکه‌وته‌کانمان بپارێزین و گه‌شه‌یان پێبده‌ین.
با یادی 23 ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕین هانده‌رێک بێت بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی ئابووری، پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شته‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو وزه‌و هێزو توانا‌مان یه‌کخه‌ین بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی پیلانی شۆڤینییه‌کان و پاشماوه‌کانی به‌عس له سنووره‌کانی که‌رکوک و ناوچه دابڕینراوه‌کان بۆ به‌رگریکردن له ده‌ستکه‌وته‌کان و پاراستنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و ئازایه‌تی و ماندوبوونی پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌کان و خۆڕاگری زیندانییه سیاسییه‌کان و بوێری و کۆڵنه‌دانی ڕێکخستنه دێرێنه‌کانه.
با هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ، هه‌موو پارت و ڕێکخراو و لایه‌نه سیاسییه‌کان، له پێناوی پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕین به‌یه‌کگرتووییه‌وه خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاریمان توند‌و تۆڵتر بکه‌ین و گیانی وره به‌رزی و فیداکاری و یه‌کگرتوویی ڕاپه‌ڕین به زیندوویی و گه‌شه‌داری بپارێزن، له به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وتی به‌رگریکردن و دیموکراتیزه‌کردنی کوردستاندا به‌رپرسانه تێ‌بکۆشین. .
به‌رزو پیرۆز‌و شکۆدار بێت یادی ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌که‌ی گه‌له‌که‌مان.
م. عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا / لاهای
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.