دیاره بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو ناتوانین باسی کورد و کوردستان بکه‌ین، ئه‌گه‌ر ئاماژه‌یه‌ک به مێژوو چۆنیه‌تی داگیرکاری کوردستان وجیپۆلۆتیکی هه‌رێمایه‌تی ده‌ڤه‌ره‌که بده‌ین،هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆریه‌تی ماد که له چه‌ند نه‌ته‌وه‌و که‌لتورو زمانێکی جیاواز پێکهاتبوو، دوای هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و ئیمپڕاتۆریه‌ته‌و په‌ر‌ته‌وازه بوونی نه‌ته‌وه‌کان و مانه‌وه‌ی کورد له‌گه‌ل ئیمپڕاتۆریه‌تی سه‌فه‌وی،له‌به‌ر به پیتی خاکه‌که‌ی کوردستان بۆ کوشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداری و ده‌وڵه‌مه‌ند به سامانه سروشتیه‌کان،بیرۆکه‌ی شه‌ڕو کوشتاری داگیر‌و داگیرکاری له‌و ده‌ڤه‌ره سه‌ریهه‌ڵداو ئه‌مه‌ش بووه هۆکاری ماڵوێرانی و کاوڵکاری و له ده‌ستدانی هاونیشتمانیانی کورد‌و دابه‌شبوونی خاکی کوردستان،شه‌ڕی چاڵدێران سه‌ره‌تای دابه‌شبوونی کوردستان وکاولکاری و مالوێرانی بوو بۆ کورد‌و کوردستان، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی به‌رنامه و ڕوئیایه‌کی هاوبه‌ش بۆ کۆکردنه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتیکردنی میرنشینه کورده‌کان، چونکه میرنشینه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی زیادکردن و فراوانکردنی قه‌له‌مڕه‌وو فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیان بوون، ئه‌وه‌نده له خه‌می چاره‌نوس و ئاینده‌ی کوردستان نه‌بوون!! به‌بێ بیرکردنه‌وه له نه‌ته‌وه‌و دوای ڕۆژی کوردستان، ئه‌و په‌رش و بڵاوی و بێ به‌رنامه‌یه‌ی میرنشینه‌کان و جه‌ورو سته‌م و چاوچنۆکی ئیمپڕیالیه‌کان و داگیرکه‌رانی کوردستان ته‌شه‌نه‌یکردو شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی هه‌ڵگیرساند و له‌سه‌روبه‌ندی کۆتایی هاتنی شه‌ڕ ڕێکه‌وتنامه‌ی سایکس بیکۆی هێناکایه‌وه، که خاکی کوردستانیان دابه‌شی سه‌ر چوار ووڵات کرد، مه‌ینه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد زیادی کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه و ئێمه مه‌به‌ستمانه له‌و بابه‌ته ئاماژه‌ی پێبده‌ین باشوری کوردستانه، وه چۆنیه‌تی لکاندنیه‌تی به ویلایه‌تیه‌کانی به‌غداو به‌سڕه و پێکهێنانی ووڵاتی عێڕاقه، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێڕاق هه‌موو ڕژێمه ده‌سته‌ڵاتدار و کۆنه‌په‌رست و شۆڤینیه‌کان چه‌وسانه‌وه‌و له ناوچوونی گه‌لی کوردیان کردۆته ئامانج و به‌رنامه‌ی کاریان، دوای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له باشوری کوردستان به گشتی و که‌رکوکی کوردان به‌تایبه‌تی، له جیاتی ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی مه‌ینه‌تی و ماڵوێرانی و جه‌ورو سته‌م و کاولکاری و داگیرکاری به‌رامبه‌ر به کورد ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند،له سه‌رده‌می حوکمی پاشایه‌تی بیرۆکه‌ی به‌عه‌ره‌بکردنی کوردستان له ساڵی 1936 ده‌ستی پێکردو له دوای هاتنه‌سه‌رکاری به‌عسیه‌کان په‌ره‌ی سه‌ندو تاکو ڕووخانی ڕژێمی فاشستی به‌عس به‌رده‌وام بوو.
هه‌موو شۆڕه‌شه‌کانی کورد خه‌باتی بێ ووچانیان له پێناوی ڕزگارکردنی کوردستان و کوردستانیه‌تی که‌رکوک بووه، خاڵی گفتوگۆ دانوساندن و شکستهێنان و نه‌گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر دانپێنانی کوردستانیه‌تی که‌رکوک بووه، بۆیه ڕژێمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێڕاق، به‌تایبه‌تی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو له هه‌وڵی شێواندنی دیمۆگرافیای که‌رکوک و شوێنه‌کانی تری کوردستان دابوو، به‌رنامه‌ی به‌عه‌ره‌بکردن و ڕاگواستن و به به‌عسیکردنی له که‌رکوک و شوێنه جیا جیاکانی کوردستان په‌یڕه‌و ده‌کرد ،به‌ڵام دانیشتوانه خۆڕاگر‌و ماندونه‌ناس و کۆڵنه‌ده‌ره‌که‌ی که‌رکوک و شاره‌کانی تری کوردستان به‌رنگاری پیلانه گڵه‌وه‌کانی ڕژێم بوونه‌وه‌و کۆڵیاننه‌دا و ئاماده‌نه‌بوون ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو به سوک و ئاسانی به‌رنامه گڵه‌وه‌کانیان جێ به‌جێ بکه‌ن..
هه‌ر له پێناوی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و ڕزگارکردنی که‌رکوکی قودسی کوردستان هه‌زاران ڕۆله‌ی دڵسۆز و به ئه‌مه‌ک به گه‌ل و نیشتیمان کردۆته قۆچی قوربانی کوردستانیه‌تی که‌رکوک، ئه‌وه‌بوو له ساته‌وه‌ختی داگیرکردنی کوردستان تاکو23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که‌رکوک و که‌رکوکیه‌کان به ژێر ده‌سته‌یی و چه‌وساوه‌یی و چه‌رمه‌سه‌ری گوزه‌رانیان ده‌کرد،به‌ڵام دوای چه‌ندان ساڵ له داگیرکاری و کاولکاری و ماڵویرانی و سوتماککردنی خاکی کوردستان و ئه‌نفال و کیمیابارانکردنی کوردستان جارێکی تر ده‌رفه‌ت ڕه‌خسا بۆ گه‌لی کورد، له ڕێگای ڕاپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدانێکی سه‌رتاسه‌ری دام و ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی به‌عس خاپوربکه‌ن و بۆ ماویه‌کی که‌م هه‌وای ئازادی هه‌ڵمژن، ئه‌وه‌بوو چه‌کماخه‌ی ڕاپه‌رین له ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین لێداو بلێسه‌که‌ی تێکه‌ڵ به گڕی بابه‌گوڕگوڕ بوون و مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆزیان له که‌رکوکی قودسی کوردستان به گوڕترکردو سه‌رتاپای ئه‌و شاره خۆڕاگر و کۆڵنه‌ده‌ریان ڕۆشنکردو تاجی سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕینیان له‌سه‌رنا،ئه‌و سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه به خوێنی گه‌شی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له ناویاندا شه‌هیدی سه‌رکرده (شه‌هید عبدولڕه‌زاق) تۆمارکرا،هه‌ربۆیه به پێویستی ده‌زانین له ئاست گه‌وره‌یی ئه‌و شکۆمه‌ندانه سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ گلکۆی ئه‌و نه‌مرانه دانه‌وێنین و به‌ڵێن و وه‌فا دووپاتکه‌ینه‌وه هه‌میشه درێژه پێده‌ری ڕێبازه پیرۆزه‌کانیان بین،به‌ڵام سه‌د حه‌یف و مخابن له‌به‌ر بێ به‌رنامه‌یی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد‌و دڕنده‌یی ئه‌و ڕژێمه دیکتاتۆره ئازادی و ڕزگاری ئه‌و شاره خۆڕاگره درێژه‌ی نه‌کێشا، به‌ڵام خۆڕاگری و به‌رخودان و کۆلنه‌دانی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی ئه‌و شاره به‌رده‌وام بوو، تاکو ساڵی 2003 که به‌یه‌کجاره‌کی له‌ده‌ست جه‌ورو سته‌م ڕزگاریان بوو،به‌ڵام ئه‌و جاره که‌رکوک که‌وته نێو هاوکێشه‌ی سیاسی ئه‌قلیمی و جیهانی، هه‌ر بۆیه تاکو ئێستا ڕژێمه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی دوای پڕۆسه‌ی سیاسی عێڕاق پێشێلی ده‌ستور ده‌که‌ن و خۆیان له چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی تر ده‌دزنه‌وه، که له ده‌ستوری هه‌میشه‌ی عێڕاقی فیدڕاڵ به‌رنامه ڕێژی بۆ کراوه،دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق به‌رپرسه حزبی و حکومیه‌کانی که‌رکوک نه‌یانتوانی به گوێره‌ی پێویست له‌خزمه‌تی شاره‌که و هاووڵاتیان بن!! بۆیه سه‌رۆک مام جه‌لال وه‌ک کاریزماو سیمبوڵێکی نیشتمان، هه‌میشه له خه‌می که‌رکوک و که‌رکوکیه‌کان بوو، له سه‌ردانه مه‌یدانیه‌کان بۆ شاری که‌رکوک فه‌رمووی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک وه‌ک نه‌شته‌رگه‌ری مێشک وایه، هه‌رله‌و ڕوانگه‌یه‌وه داوای له پسپۆری نه‌شه‌ته‌رگه‌ری مێشک ڕێزدار د.نه‌جه‌مدین که‌ریم کرد،که چه‌ندان ساڵه له تاراوگه له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و کورد کاری ده‌کرد، بگه‌ڕێته‌وه نیشتمان و خزمه‌تی هاونیشتمانانی خۆی بکات، ئه‌وه‌بوو به‌ڕێز د.نه‌جمه‌دین به خۆشحالیه‌وه داواکه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لالی قبول کرد، له ئاڵ و گوڕێکی مه‌یدانی له پۆست و پایه حکومی و حزبی چه‌ند به‌رپرسێک ئاڵ و گۆڕکران، به‌ڕێز د.نه‌جه‌مدین بوو به پارێزگاری که‌رکوک و که‌رکوکی له‌و پاشگه‌ردانیه رزگارکرد، وێڕای تێکدانی باری ئارامی شاره‌که له‌لایه‌ن نه‌یارانی کورده‌وه، به‌ڵام به شاهیدی دۆست و دوژمنان له ماوه‌ی سێ ساڵی ده‌ستبه‌کاربوونیدا، چه‌ندان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری که‌وتنه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، سیمای که‌رکوک له داپلۆسین و کاوڵکاری بۆ ئارامی و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی بوو به پێشه‌نگی شاره‌کانی عێراق، ڕێزدار د.نه‌جمه‌دین له دکتۆری مێشک بوو به دکتۆری خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی، ئه‌وه‌ی جێگای ستایشکردنه هه‌ڵوێستی سه‌رکرادیه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوو، به وتار‌و به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش له هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کاندابوو، به‌ڵام هاوخه‌باتانی دوێنێ و به‌رژه‌وه‌ند په‌رستانی ئه‌مڕۆ به پیلانی ده‌ره‌کی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله وپایه که‌وتنه ئاژاوه‌گێڕی و تانه‌و ته‌شه‌ر له‌سه‌ر یه‌کبوونی ووتاری سیاسی کورد و هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌ک لیستی و هاوهه‌ڵوێستی کوردیاندا، هه‌ندێک هاش و هوشیانکردو که‌ف وکۆڵیان له هاوخه‌باتی دوێنێ ده‌کردو هه‌وڵی پشت شکاندنی ی.ن.ک یان ده‌دا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هاش و هوشی ئه‌وان بوون به بلقی سه‌ر ئاو، کوردستانیانی که‌رکوک وه‌ک پاداشت و ڕێزلێنانێک بۆ کار‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کان له 30.04.2014 له ڕیفڕاندۆمێک و ڕاپه‌ڕینێکی شارستانیانه‌دا که‌رکوکیان سه‌وز پۆشکرد و سه‌لماندیان که‌رکوک قودسی کوردستانه بۆ هه‌تا هه‌تایی به سه‌وزیان هێشته‌وه، په‌یامی که‌رکوکیه‌کان گرنگ و پڕبایه‌خه بۆ ئاینده‌ی کوردستانیه‌تی که‌رکوک، بۆیه به پێویستی ده‌زانین سوپاس و ستایشی ئه‌و هه‌ڵویسته جوامێر و کوردانه‌یان بکه‌ین، که وێڕای چه‌واشه‌کاری و ئاژاوه‌گێری و په‌شێوی نانه‌وه، به‌بێ دوودڵی سڵیان له هیچ شتێک نه‌کرده‌وه، ده‌نگیان ده‌نگی ویژدان و حه‌قبێژی و کوردایه‌تی بوو، له‌و ڕه‌هه‌نده‌وه یه‌کێتی که‌وته ژیر به‌رپرسیاره‌تی گه‌وره‌تر که زیاتر له‌خه‌می ناوچه به‌زۆر دابڕێنراوه‌کان دابێت، هه‌نگاونان به‌ره‌و که‌ناری ئارامی و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی زیاتر به‌رنامه‌ی کاریان بێت..
م.عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا- لاهای