سلێمانی شوناسمه. . . به‌کرحه‌بیب

ێمانی له دوریتا، نازانم دڵ چۆن ده‌توانێ
تا ئێستاش گوڕی خۆی هه‌بێ و لاواز نه‌بێ له لێدانێ
له دوای نه‌رمه‌بای عه‌سرانت چ شه‌ماڵی ئێوارانێ
فێنکی ده‌داته گیانم جگه له خه‌م و زریانێ
چۆن ده‌هێڵم که شوناسم، جگه‌ تۆ بێ سلێمانی
تۆ ناسنامه و په‌ساپۆرت و هه‌موو دوکومێنته‌کانی
له جوانی وشه‌ی ناوه‌که‌ت هیچ ناوێک وه‌ک ناوت نییه
جوانترین وه‌سفم کرا بێ :-  ئه‌و خه‌ڵکی سلێمانیه

 

Related Articles