لێت نابورم ئه‌ی ته‌مه‌نم ، که زوو بارگه‌ت پێچایه‌وه
ته‌رمی ڕۆحت برد له‌گه‌ڵ خۆت ، به ته‌نها جه‌سته‌م مایه‌وه
ڕه‌شی خه‌م و سپی (تاڵ)ت جێهێشت ، بێ ئاوڕدانه‌وه
لاشه‌یه‌کی له‌رزۆک و پیر ، ده‌ست به کامه‌ی گۆچانه‌وه
چیت هێشته‌وه مه‌ینه‌ت زیاتر ، له ئاکامی ئه‌م ژیانه
که مردیشم ، خه‌ڵاته‌که‌ت ، پرسه‌یه‌ک و گۆڕستانه
وا نیو سه‌ده به‌ڕێ ده‌که‌م ، وه‌ک فه‌رمانێکی نادیارم
چوار وه‌رزه چاو به گرین بوو ، گه‌ڵای زه‌ردی پیره‌دارم