که‌ناری ده‌ریای ژووان .. به‌کرحه‌بیب

که‌ شه‌وانه شنه‌ی خامه‌م ، باڵای شیعرێ ده‌له‌رزێنێ

که هه‌ستی په‌نگخواردووی ڕۆحم ، شوعله‌ی گڕێ ده‌خوڵقێنێ
که باڵای ڕه‌شی غوربه‌تم ، له کونجی ماڵ ده‌مخزێنێ
شاڵاوی ژان و خه‌فه‌تم ، وه‌ک هه‌وری ڕه‌ش ده‌گرمێنێ
ئه‌وساته له وێنه‌ی په‌ری ، تۆش دێی ، شه‌وم خامۆشه‌که‌ی
پێکی خه‌‌ستی مه‌یی گیانم ، به ڕاموسینێ خۆش ده‌که‌ی
ده‌ست بۆ فه‌له‌ک نزا ده‌که‌م ، له‌م جیهانه‌ما ، که تۆ هه‌ی
من چیم ده‌وێ له‌مه زیاتر ، پڕت کردووم له عیشق و مه‌ی
بۆ که‌ناری ده‌ریای ژووان ، پێکه‌وه شه‌وانه ده‌فڕین
له ئاسمانی خه‌یاڵێکدا ، گوێ له دڵی یه‌کتر ده‌گرین

 

Related Articles