یه کێك له بنه ما سه ره کیه کانی گۆرانکاری ئابوری و سیاسی ،هزری تاك و هزری کۆمه ڵایه تی ئه م کۆمه ڵگایه یه ،به تایبه ت تاك له ناو کۆمه ڵگادا ڕۆڵی سه ره کی ئه گێڕێت ،که دیاره ئه و هزره ش لای تاك له ئه نجامی په روه رده ی خێزانی یه وه سه رچاوه ئه گرێت ،خێزان بنچینه یه و باشترین قوتابخانه یه بۆ فێربوون ،دیاره ئه م په روه رده ی خێزانیه ش ڕاسته و خۆ په یوه ندی هه یه به باری ئابوری و سیاسی ئه و ووڵاته یان ئه و کۆمه ڵگایه وه ،ڕاسته ئه و باره ئابوری یه سیاسیه هه ڵێنجراوی هزرو په یوه ندی یه کۆمه ڵایه تیه کانه ،به ڵام له ڕووی سیاسی یه وه وله کاتێکدا ئه و کۆمه ڵگایه یان ئه و هه رێمه یان ئه و ووڵات و نه ته وه و هتد سه ربه خۆنه بن و له لایه ن نه ته وه یه کی تر یان ووڵاتێکی تر و فه رهه نگ و که لتورێکی تره وه داگیرکرابێت و بێبه ش بکرێت له ماڤه سه ره تایه کانی ،به بێ گۆمان به شێك له و دواکه وتوویه ئه که وێته سه ر ئه و باره نائاسایه ی که نه ته وه که یان ووڵاته که پێوه ی ئه ناڵێنێت ،
کورد یه کێکه له نه ته وه کانی ئه و ناوچه پڕ پیت و به ره که ت و ئابوریه زل هێزه ،ئه مه ش وای کردووه به درێژای مێژوو ژێرده سته بێت ودابه ش کراوی نێو سێ نه ته وه ی وه ك فارس وتورك وعه ره ب بێت ،کاتێك باس له وسێ نه ته وه یه ئه که ین ،به و مانایه ی که ئه و سێ نه ته وه دواکه وتووه ی سه رئه م زه مینه بوونه ته نه ته وه ی سه رده ست و فه رمان ڕه وای کوردستان ،ئه و داگیرکردن و فه رمان ڕه وایه وای کردووه کورد زۆر له وه دواکه وتوتربێت که هه بووه و هه یه ،به تایبه ت دواکه وتووی نه ته وه کان له م ناوچه یه دا به کوردیشه وه به شێکه له به رنامه بۆ داڕێژراوی سه رمایه داری جیهانی که هه رجاره و به جۆرێك و له به رگێك دا خۆی نیشانمان داوه له و ناوچه یه دا .
بوونی ئه و ئابوری زۆروزه وه نده به تایبه ت ووزه که پێداویستی یه کی سه ره کی ئه و پێشکه وتن و ته کنه لۆژیابه ربڵاوه ی ئه مڕۆیه وای کردووه ،نرخی مرۆڤ له م ناوچه یه دا بێ به هابێت و ببێته قوربانی حه زو ئاره زووه کانی ووڵاته زل هێزه کانی جیهان ،مردن و له ناوچوون و ڕاوه دوونان و هه موو ئه وکێشه سیاسی و ئابوری وکۆمه ڵایه تی وفه رهه نگی وکه لتوری و ئاینی ومه زهه بی هتد که بوونیان هه یه په یوه سته به،به رژه وه ندی زل هێزه کانی جیهان و ده سه ڵات دارانی ناوچه که ،که دیاره ئه و ده سه ڵات دارانه ی ناوچه که به ده سه ڵاتی کوردی شه وه به شێکن له و فکره جیهانیه داگیرکه رو خۆسه پێنه ره ،به تایبه ت ده سه ڵات دارانی ناوچه که پێك هاته ی ده سه ڵاتی ئاین و عه شره ت و خێڵه چ عه ره ب بێت یان کورد یان فارس وه یان تورك .
ئه و ڕووداوانه ی که له ئێستاش دا ڕووئه ده ن له م ناوچه یه به شێکه له و نه خشه به رفراوان و مه ترسی داره ی زل هێزه کانی جیهان کێشاویانه و تێیدا ناوچه که یان دابه شکردووه به و شێوه یه ی که خۆیان ئه یانه وێت و ئه خوازن ،تا چه ندان جاری تر بتوانن بگه ڕێنه وه بۆی و به شێوازێکی تر داگیری بکه ن ،له هه مان کاتدا ده سه ڵات دارانی ناوچه که ش که دروست کراوی زل هێزه کانی جیهانن به شێکن له و کاره کته ره کاراماو جێ به جێکارانه ی که ئه بێت به پێ ی ڕێنمایه کانی ئه وان به شێوازێکی وورد کاربکه ن ،که دیاره ئه م عه ڵقه له گوێ یه ی ده سه ڵات دارانی ناوچه که وای کردووه ،هیچ کاتێك ڕێگه نه درێت له به رپاکردنی ئاڵ وگۆر وباشکردنی باری گوزه ران و دروست بوونی گۆران کاری له په روه رده ی خێزانی و کۆمه ڵایه تی ،به تایبه ت له و کاته ی که ئه و گۆرانکاریانه له هزری تاك و کۆمه ڵگاو به ره و پێش بردنی باری کۆمه ڵایته تی و ئابوری و سیاسی وفه رهه نگی وکه لتوری هتد زیانێکی گه وره یه و به ر ده سه ڵات دارانی ناوچه که ئه که وێت ،هه رئه مه شه وای کردووه ده سه ڵاتی سیاسی له وناوچه یه دا به پێ ی نه خشه یه کی تۆکمه و نه خشه بۆ داڕێژراو کارئه که ن ،ئه ویش باشتر وباشتر گه مژه کردنی تاکه له و کۆمه ڵگایانه و خه ریك کردنیه تی به کێشه کانی تائیفی و نه ژادی و عقیدی و خێڵه کی و هتد تانه توانێت تاك له و ناوچه گرنگه ی جیهاندا که نزیکه له سه دا حه فتای کۆی گشتی ئابوری جیهانی تێدایه به ره و پێش بچێت و ئاڵ وگۆڕ له باره کۆمه ڵایه تی وئابوری وسیاسی یه که یدا ڕووبدات ،چونکه ئه م ئاڵ وگۆره به زیانی گه وره ی زل هێزه کان ئه شکێته وه ،له به تاڵان بردن ودزینی سه روه ت وسامانی ئه ونه ته وه و کۆمه ڵگایانه ی له وناوچه یه دا ئه ژین .
که واته هۆکاره سه ره کیه که بریتی یه له وسیاسه ته پڕمه ترسی یه ی که سه رمایه داری و زل هێزه داگیرکه ره کانی جیهان دژ به مرۆڤ له و ناوچه یه دا په یره وی ئه که ن ،له پێناو زیاتر قوڵکردنه وه ی نه زانی ودواکه وتووی به تایبه ت له باری په روه رده ی وبه رهه م هێناندا ،تاباشتر ئه و کۆمه ڵگایانه له ناخی نه زانی و گه مژه یدا ڕۆبچن و به شێك بن له جێبه جێکاری ئه و نه خشه سیاسیه دارێژراوانه .
لێره وه ئه زانرێت مه سه له ی په روه رده و گۆرانکاری له په روه رده ی خێزانی به شێکه له مه سه له سیاسیه کان ،به تایبه ت له و کاته ی ئه بێت ده وڵه ت وده سه ڵاتی سیاسی له پشت ئه و ئاڵ وگۆڕه وه بن و که سانی پسپۆر له م بواره دا کاربکه ن ، له هه مان کاتدا په روه رده ی خێزانی به شێك بێت له پرۆژه ی نیشتمانی و فێرکردن وچۆنیه تی ڕاهێنان له سه ربه یه که وه ژیان و یه کسانی و دادوه ری کۆمه ڵایه تی وڕه واندنه وه ی هه مووجۆرێکی تووندوتیژی ،که دیاره هه موو ئه مانه پێویستیان به بڕیاری سیاسی ویاسای وجێ به جێ کردنی یاسا هه یه ،به ومانایه ی ئه بێت ده سه ڵات داران له و،ووڵاتانه دا له زۆرینه ی ده سه ڵات و توانای خۆیان ببورن به تایبه ت له کاته ی هه وڵ ئه ده ن بۆ به رهه م هێنانی کۆمه ڵگایه کی خاوه ن هزرو تێڕوانین وپێشکه وتوو ،که دیاره ناکرێت کۆمه ڵگای خاوه ن فکرو خاوه ن هزر ده سه ڵاتی گه نده ڵ ودزسه رکردایه تی بکات هه رئه مه شه واده کات له بڕیاردانی ده سه ڵات دا بۆ ئه م گۆرانکاریانه ،هه ڵکه ندنی گۆڕی خۆیان به ده ستی خۆیان بێت .
به پێچه وانه وه مانه وه ی تاك وهزری تاك و کۆمه ڵگا به م شێوه یه و زاخاوکردنی هزر تاك هه رله دایك بوونه وه به کێشه جۆربه جۆره کان و خولانه وه له خولگه یه ك دا که ئه یش بریتی یه له نه ته وه بوون و ئیسلام بوون ، سنه بوون و شیعه بوون و جه لالی و مه لای و ئیسلامی و شوعی و ئاغای و جوتیاری و ئه وهۆزو ئه وخێڵ و ئه وناوچه بوون ،وای کردووه ته نانه ت له ئێستادا و له وکاته ی که که ون بووه ته لادێیه کی بچووك ،که چی لای ئێمه له ناو تاکه کانی یه ك کۆمه ڵگاو یه ك نه ته وه و زمان ومێژوو و که لتوور ،هه ولێری چی یه تی و سلێمانی چێتی و بادینی وبارزانی وسۆرانی وپشده ری وبیتوێنی و شاره زوری و هه ورامی ،ڕۆژهه ڵاتی و باکوری و ڕۆژئاوای و هتد بوونیان هه یه ،که واته چۆن چۆنی گۆرانکاری ئه کرێت ،له و کاته ی ناوچه ی زه ردوسه وزو نیلی و ڕه ش وسپی بوونیان هه یه و هه تا ئێستاش له گه ڵ دابێت ئه بێت میلله ت شوانێك و براگه وره یه کی هه بێت ،که ئه ویش سه رکرده یه ،ئه ی چۆن چۆنی ئه توانرێت جارێکی تر که سایه تی تاکی کورد پێك بهێنینه وه به وجۆره ی تاکی کورد خۆی خاوه نی خۆی بێت نه ك دیل و کۆیله و مه سنه هه ڵگرو ماستاوچی و ئه شهه دو مابیله کێش و عه ره بانه ی دوای ئه و ئه سپه تۆپیوانه بێت ،که ئه مڕۆ له کوردستاندا به سوارچاك و قاره مان ناویان ده رکردووه و له بنچینه ش دا تاوان باری جه نگی خۆکوژی وکوردکوژین ،ئه وه نده ی کورد به ده ستی ئه وان کوژراوه و ماڵ وێران کراوه ئه وه نده نه عه ره ب نه فارس و نه تورك نه ی کوشتوون .
له وه زیاتر ناکرێت له که س خۆش بین و به قه دوباڵای که سیشا هه ڵبده ین ،ئه بێت هه رسته و به ناوی خۆیه وه ناوی بنێین ،ناکرێت له وه زیاتر خۆمان و کۆمه ڵگاکه شمان هه ڵخه ڵه تێنین به درۆی شاخدارو بێ بنه ما ،ئه بێت له بنی کوله که که بده ین وهه مو ئه ونهێنیانه ی له ژێربه ڕه ن بێنه سه ربه ره ،ئه گه رنا پیاوانی وه ك مه لا مه زهه رومه لا مه سعودو به چکه جاهیله کانی تر یه کجارزۆرن و هه زاران هه زار لاوی کورد هه ڵئه خه ڵه تێنن و ژه هره کوشنده فکریه کانی خۆیانی ده رخوارد ئه ده ن ،ئه گه ردوێنێ وله سه رده می صدام دا ئه نفالی جه سته ی ئه کراین و شاروگووندو مه ڵبه نده کانمان کاول و خاپورئه کران و به زیندووی زینده به چاڵ ئه کراین ،ئه واله ئێستادا به پێچه وانه وه ئه نفالی فکرو هۆش وزمان ومێژوو و ووشه و ویژدان و که سایه تی وکوردبوونمان ئه که ن و ئه یانه وێت له ڕێگای ئه ڵقه له گوێکانیانه وه به شێوه یه ك گه مژه مان بکه ن ،که ئه گه ر له ماوه ی پێنج سه دساڵه ی داگیرکردنی کوردستاندا بۆیان نه کرابێت له ماوه ی په نجاساڵی داهاتوودا کۆتایمان پێبهێنن ،ئه وکات ئه بێت هه ربڵێین ئه و نانه به وڕۆنه .
له ئێستادا له هه موو کاتێك زیاتر مه ترسی له سه رکۆمه ڵگای کوردی و ووڵاتی کوردستان هه یه چ ئه و مه ترسیانه هۆکاره کانی ده ره کی بێت یان ناوخۆی وه یان به رژه وه ندیه یه کان گیره کانی جیهانی بێت ،یه ك جۆر و یه ك کاریگه ری خۆیانیان هه یه ،هه ربۆیه ئه بێت تاکی هۆشیاری کورد درك به و مه ترسیانه بکات و هه وڵ بدات بۆ به ره نگاربوونه وه ی ئه ومه ترسیانه ،راسته ڕووبه ڕووبونه وه ی مه ترسیه کان په یوه ندی راسته وخۆی هه یه به ده سه ڵاته وه ،وئه بێت ده سه ڵاتی سیاسی ئه و ڕۆڵه بگێڕێت ،به ڵام ئه کرێت له وکاته ی که م ته رخه می یه کانی ده سه ڵاتی سیاسی به ئاشکرا هه ستی پێ ئه کرێت و تاكی هۆشیاری کورد چاك ئه زانێت هۆکاری که م ته رخه میه کان به شێکه له فکری سیاسی ئه و حیزب و لایه نه سیاسیه کوردیانه ی ده سه ڵاتی سیاسیان به ده سته وه یه ،نابێت له و کاته دا بێ ده نگی یان لایه نگری هه ڵبژێرێت ،به پێچه وانه وه ئه بێت ڕای گشتی لێ ئاگاداربکرێته وه تاهه موو کۆمه ڵگا ڕاستیه کان بزانن وله پێناودروست کردنی فشاری سیاسی له سه ر ئه و حیزب ولایه نه سیاسیانه به ئامانجی خۆڕزگارکردن له و مه ترسیانه ی که باسمان کرد .
له و کاته ی که ده سه ڵاتی سیاسی به شێکه له به رژه وه ندی به شێك له تاکه کانی ئه و کۆمه ڵگایه و به هه مان شێوه ش پێك هاته ی ئه و هزره کۆمه ڵایه تیه یه ،هه ربۆیه ئه بێت ڕووبه ڕووبونه وه له دژی ئه و فکره سیاسیه خێڵه کیانه هه بێت له پێناو به دیهاتنی گۆرانکاری سیاسی و ئابوری ،که سه ره تاکه ی له ئاڵ وگۆڕی په روه رده ی خێزانی و فێرکردنی په روه رده یه کی دروست وبه یاسای کردنی ئه و فێرکردن وئاڵ وگۆڕیه و ڕه واندنه وه ی تووندوتیژی خیزانی و هه موو جۆره کانی تووندوتیژی کۆمه ڵایه تی وئاینی و سیاسی ،به لانانی مزگه وت وده رهێنانی ده سه ڵاتی سیاسی وبه ڕیوه بردن له ده ستی مزگه وت و ئاین وهه ڵوه شاندنه وه ی هه موو حیزبه ئاینی یه سیاسیه کان و ناچارکردنی پیاوانی ئاینی به ئه نجامدانی ریفۆرمی ئاینی و ریفۆرم کردن له ئاین و جیاکردنه وه ی دین و ده وڵه ت موده رهێنانی له بڕگه ده ستوری ویاسایه کان و هه لوه شاندنه وه ی هه موو ئه ویاسایانه ی هه ڵهێنجراوی ئاینن وبه شێکن له یاسای سزادان یان یاساکانی ڕه گه زنامه و باری شارستانێتی کۆمه ڵگا ،هه ڵپه ساردنی ئه وژه هره کوشنده یه ی له ڕێگای ئاینه وه هه موو ڕۆژانێکی هه ینی بڵاوئه کرێته وه و قه ده غه کردنی ئیمام و مه لاکان له جێ به جێ کردنی ئه و کارانه دا ،به شێوه گشتی یه که ی ئه بێت ئاین به وشێوه ی ئێستا نه چێته بنج وبناوانی ژیانی ڕۆژانه ی تاکه کانی کۆمه ڵگایه ك و به شداری پێنه کرێت له هه موو جۆره ده ست تێوه ردانێکی ژیانی کۆمه ڵایه تی و ئابوری و سیاسیانه ،له و کاته ی کورد هیچ جۆره مێژوویه کی باش و قازانجی نیه له گه ڵ ئاینداو هیچ کات ئاین به شێك نه بووه له خه بات وتێکۆشانی کورددا ،ئه وه ی ئێستا ئه بینرێت له کوردستاندا بریتی یه له جاشایه تی کردنی کۆمه ڵێك کورد بۆ ئێران و قطر و سعودیه و تورکیا ،که ناکرێت له وه زیاتر له جاش وخۆفرۆشانی کورد ببورین ،چ به ناوی ئاینه وه بێت یان هه رناوێکی تر .