یه کێتی نێو یه کێتی یه کێکه له و ڕسته سیاسیانه ی که له ئێستادا و له ڕابردووشدا به چه ندان جۆر وه ك قاوه نه کۆنه که لێدراوه ته وه، زۆر جاران ئه و ڕسته یه بووه ته وێردی سه رزمانی به شێك له که سایه تیه سیاسی و بڕیاربه ده سته کانی ناویه کێتی به تایبه ت کاتێك زانیویانه خه ڵك له ئه داو سیاسه ته کانی یه کێتی ناڕازین وئاماده نین ببنه سوته مه نی ئه و سیاسه ته گه نده ڵیانه یان پاوان خوازیانه ی که هه ندێك له براده ره ده ست ڕۆیشتووه کانی نێو مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تی یه کێتی به کاریان هێناوه و به کاری ده هێنن له ئێستاش دا، ئه و بانگه وازه به شێکه له پاراستنی به رژه وه ندی زۆرو زه وه ندی ئه و براگه ورانه هه یانه و یه کێتی ناو یه کێتی بووه ته کۆمپانیای په یداکردنی دۆلار .
یه کێتی وه ك حیزبی شه هیدان و سه رکرده ی داهێنان و نوێ بوونه وه ئه بێت ئه و قۆناغه قۆرغ کاریه ش تێپه ڕێنێت که له لایه ن به شێك له ئه ندامانی مه کته بی سیاسی هاتۆته ئاراوه، دیاره ئه و براده رانه فه لسه فه ی یه کێتی بوونیان کردۆته هۆکارێك بۆ چاوزه ق کردنه وه و هه ڕه شه کردن و ڕاوه دوونان و هه ندێك جاریش ده رکردن یان بڵاوکردنه وه ی ئه و پروپاگه ندانه ی که گوایه ئه و ئه ندام و ئه و ئه ندام ده رکراون له دیوه خانه کانیان به تایبه ت له و کاتانه ی که ئه وان داوایان کردووه ئاغابه ڵێیان بۆ بکه ن به ڵام کادیران و ئه ندامه ڕاسته قینه کانی یه کێتی ئه و داوایانه یان ڕه ت کردۆته وه، وه ك ڕاپۆرتی ئه و براده ره نه خوێنده وارانه ی که سه رپه رشتی ڕێکخستنه کانی ده ره وه ئه که ن، هه ندێك جار وای راده گه یه نن که وائه وئه ندام ولایه نگرانه ی نارازین و قسه وباسیان له گه ڵ دا ئه که ن، ئه وانه ده رکراون له ناویه کێتی، وه ك ئه وه ی یه کێتی مڵکی باوکیان بێت و به ئاره قه و ماندوبوونی ئه وان هاتبێته به رهه م .
یه کێتی له به لاش نه بۆته حیزبی شه هیدان، ئه و پێناسه ئه وه ده رده خات که وا یه کێتی نیشتمانی کوردستان به خوێنی خاوه ن باوه ڕه کان به یه کێتی و ئاینده ی یه کێتی، یه کێتی و کوردو کوردستانیان گه یاندۆته ئه مڕۆکه، نه ك ئه وه ی که واگوێداری ئه بین له سه رزاری هه ندێ ئاغاژن و کوێخاوئاغا ئاساکانی ناویه کێتی که نه ك هیچیان بۆ یه کێتی نه کردووه به ڵکو یه کێتییان گه یاندۆته ئه و ڕۆژ ژمێره ی ئه مڕۆکه .
به شێك له و کادیره نه خوێنده وارانه ی که له سه ردانی هه ندێك له ئه ندامانی سه رکردایه تی و مه کته بی سیاسی بۆ ئه وروپا به ناوی هه ڵبژاردنه کانه وه وه ته عینیان کردوون و هه ڵبژاردنه کانیان به کارهێناوه بۆ لادانی ئه و پیاوه دڵسۆزانه ی که ڕاستی و دروستی یه کێتی بوون و یه کێتین، به تایبه ت له و کاتانه ی که کادیره ڕاسته قینه کانی نێو یه کێتی نیشتمانی ئاماده نه بوون له به رخاتری به ڕێوه بردنی یه کێتی له شیوه ی کۆمپانیادا و دۆلار په یداکردندا کاره حیزبیه کانیان هه ڵپه سێرن و به به ژن و باڵای ئه و ده ست وتاقمه دا هه ڵبده ن، که دیاره به شێك له و براده ره تاعین کراوانه نه ك هه رنه خوێنده وارن به ڵکو زمان و ڕێزمانی کوردیش باش نازانن .
ناکرێت که سانێك باس له یه کێتی نێویه کێتی بکه ن که هیچ کات ئامانجیان ئه و دروشمه نه بێت و هیچ کات ئاماده نه بن وه فاداربن له به رامبه ر خوێنی شه هیده کانی یه کێتی و پێشمه رگه دێرین و کادیره دڵسۆزه کانی، به پێچه وانه وه یه کێتی و باره گاکانی یه کێتی وه ك دیوه خان و نوسینگه ی کۆمپانیاکان به کاربێنن بۆ به دیهاتنی ئامانجه کانیان .
یه کێتی نێویه کێتی به مانا سیاسیه که ی له و تێڕوانینه جیاوازانه وه سه رچاوه ی گرتووه که له نێو یه کێتی دا بوونیان هه بووه له دروست بوون و سه رهه ڵدانه وه، له و کاته ی یه کێتی حیزب نه بووه و وه ك نیمچه به ره یه کی یه کگرتووی نێو هێڵه جیاوازه کان بووه و به هه رهه موان یه کێتییان پێك هێناوه، به هه مان شێوه ش له ئێستادا وسۆسیال دیموکرات بوون بۆ یه کێتی ئه بێت هه مان ماناو ستراتیژی درێژ خایه نی هه بێت، ئه گه ر به راستی هه ڵگری سۆسیال دیموکراته، ئه گه رنا باشتروایه ئه و که سانه و ده ست و تاقمانه ڕێگه که له به رده م هه موو ئه ودڵسۆزانه دا ئاوه ڵابکه ن که نیازیانه چاك سازی له به رنامه و کارو په یوه ندی و سیاسه ته کانی یه کێتی دا بکه ن وجارێکی تریش یه کێتی بکه نه وه به ویه کێتی یه ی که چۆکی به موسته حیل دائه داو له پێناوی دواڕۆژێکی باش بۆ کوردوکوردستان داهێنانی ئه کرد .
ئه بێت یه کێتی نێویه کێتی به ئامانجی چاك سازی و پاك سازی نێو ئۆرگانه کانی یه کێتی به کاربێت وهه ندێك له و ئاغایانه ی که کاری وان تمام شد خواحافیزیان لێبکرێت و به ڕێزه وه ستایشی هه وڵ ماندوبونیان بکرێت له ڕابردوودا وهه وڵ بدرێت بۆ به رنامه ڕێژی داهاتوو ی نێو یه کێتی، خۆ ڕزگارکردن له و پاشاگه ردانیه ی که له ئه مڕۆدا له نێو یه کێتی دا بوونی هه یه، له هه مان کاتدا هه وڵ بدرێت بۆ ئاشت بوونه وه ی گشتی له نێو کادیره به زۆردابڕێنراوه کانی یه کێتی و ئۆرگانه کانی دا، یه کێتی نێو یه کێتی ته نها به و شێوازه به کارنه یه ت که له ئێستادا هه یه، وته نها مه به ست له براگه وره و بڕیاربه ده ست وخاوه ن ڤێلاوده سه ڵات داره کان نه بێت له سه رکردایه تی و مه کته بی سیاسی، ئه بێت یه کێتی نێویه کێتی له خواره وه بۆ سه ره وه ده ست پێبکات و شێوازی سیاسه ت و ئۆرگانکردنی حیزبیانه ی یه کێتی بگۆڕێت، شوازێکی تازه دابهێنرێت وکاری سیاسیانه ببێته کاری سه ندیکای و ڕێخراوی مه ده نی به و جۆره ی به شێك له و کادیرانه ی که له ڕاستی دا بارن به سه رئۆرگانه کانی نێو یه کێتی لابدرێن هه ڵپه سێردرێن له جێگایاندا که سانی به تواناو شیاو جێگه یان بگرنه وه، داهات و سه رمایه ی یه کێتی ئاشکرابکرێن و بزانرێت ئه و داهات و داره یه ی یه کێتی بۆ کێ و له کوێ سه رف ئه کرێت، کاربکرێت بۆ ڕه واندنه وه ی فکری به بنه ماڵه بوون وقۆرغ کردنی ده سه ڵاته گرنگه کانی نێو یه کێتی له ناوه وه و ده ره وه، له سبن کردایه تییه وه تاسه رکردایه تی . هه ڵوه شاندنه وه ی ئه و مه کته به سیاسیه ی ئه ڵێ ی دیوه خانی ئاغاکانی لای خۆمانه وسڵانی حه فتاکانمان بیردێنێته وه ئه مه ش به دیاری کردنی رۆژ ژمێرێك بۆ کۆنگره له ئێستادا و هه ڵوه شاندنه وه ی هه موو ئه و بڕیاره قه ره قوشیانه ی که واده کات سێ به شی ئه ندامانی کۆنگره به ده ست نیشان کردن بێت وبه بێ ده نگ بۆ دان بێت، وه ك هه ڵبژاردنه کانی ئه وروپای به سه رنه یه ت، ناکرێت چیتر خه ڵکمان بۆ تعین بکه ن، وبه دیموکراتی و ئازادی و دروشمی بریقه دار پێمانی بفرۆشنه وه .
له هه موشی گرنگتر ئاشکراکردنی چاره نوسی سکرتێری گشتی و سه رۆك کۆماری ئێراق به ڕێز هه ڤاڵ مام جه لال بۆ هه موو خه ڵکی ئێراق وکوردستان وه ك سه رۆکی کۆمار وبۆ نه ته وه ی کوردو یه کێتی وه ك سه رکرده یه کی دیاری نه ته وه ی و سکرتێری یه کێتی نیشتمانی کوردستان، که دیاره ماڤی خۆمانه بزانین چاره نوسی ئه و پیاوه شۆڕش گێڕه چیه و له کوێ یه ؟بۆ ئه و چاره نوسه له خه ڵکی کوردستان ئه شاردرێته وه ؟ کێ هه بێت پێ ی شه رم بێت یان به شانکورتی بزانێت کاتێك سه رکرده که ی نه خۆش بێت یان کۆچی دوای بکات، ؟کورد مه رگی شێخ سه عیدی پیران و شێخ محمودی حه فیدو مسته فا بارزانی و قازی محمدو قاسم لۆ و شه ره فکه ندی و ئارام و ئه نوه روشه هاب و عه لی عه سکه ری و سه دان وهه زاران پیاوی سه رکرده و قاره مان و شۆڕش گێڕی دیوه له مێژووی خه بات و خوێنی خۆی دا، بۆ ئه بێت ئه و پیاوه شۆڕش گێڕه ی که له ڕاستی دا یه کێك بووله پیاوه ده گمه نه کانی مێژووی بزووتنه وه ی سیاسیانه ی کوردو خه باتی ڕزگاری نیشتمانی کوردستان ئاوه ها به م شێوه یه وله لایه ن چه ند که سێکه وه یان ته نها که سێکه وه هه واڵی ته ندروستی بڵاوبکرێته وه یان ئه و کاتانه ی ئه یانه وێت بۆ مه رامی سیاسیانه ی ده ست و باڵێك به کاری بهێنن، که دیاره ئاشکراکردنی چاره نوسی مام جه لال به شێکه له پاراستنی یه کێتی نێویه کێتی، چونکه ئه گه رکه سانێك پێیان وابێت جه لالیزمی تاوانه ئه وامن پێم وایه جه لالیزمی یه کێکه له ڕێبازه سیاسیه کانی ئه مڕۆی کوردستان و کاری گه ری خۆی هه یه له هه موو به شه کانی کوردستان، به تایبه ت له و کاته ی جه لال تاڵه بانی وه ك که سێکی شۆڕش گێڕو تێکۆشه رێکی کۆڵنه ده ر به ده ست و هه وڵ و تێکۆشانی خۆی وماندوبوونی نیوسه ده خه بات گه یشتۆته ئه و مێژووه که دیاره له ئێستادا به شێك له ئه ندامانی بنه ماڵه که ی ئه یانه وێت ئه وخه بات وتێکۆشانه بۆ به رژه وه ندی بنه ماڵه که ی خۆیان به کاربهێن و دژ به بیروبۆچوون و تێڕوانینی سیاسیانه ی جه لالیزمی بوه ستنه وه که خودی یه کێتی نیشتمانی کوردستان له فکری ئه و پیاوه شۆڕش گێڕه دا سه رچاوه ی گرتووه .
ئه وه مه به ستی ئێمه یه له پاراستنی یه کێتی نێو یه کێتی نه ك وه ك ئه و به کارهێنه رانه ی که بۆ مجامه له و خۆ دزینه وه له و پاراستنه یه کێتی ناویه کێتی به کاردێنن و هه وڵ ئه ده ن ئه ویه کێتی و پاراستنه گرێدراوی پارێزگاری بێت بۆ خۆیان و باڵ و هاوکاره کانیان، ئه گه ر له وه زیاتر درورودرێژه بکێشێت ئه وه کارله کارئه ترازێت و یه کێتی به و قه واره یه ی ئێستانامێنێت، به پێچه وانه وه یه کێتی دوچاری دابه ش بوون و جیابوونه وه ئه بێت ئه وکات ماڤی خۆمانه ئێمه ی یه کێتیه کان و میرات گرانی شه هیده کانمان به پێ ی یاسا ناوی یه کێتی نیشتمانی کوردستان له هه رکه س و باڵ وده سته یه ك یاساغ بکه ین که ئامانجیانه یه کێتی بکه نه قوربانی مه رامه کانی خۆیان و له ڕێبازه ڕاسته قینیه که ی خۆی لای بده ن ئه مه ئامۆژگاری منه بۆ مێژوو، جونکه خوێنی شه هیدان له ئه ستۆی ئێمه دایه و هیچ کات لێمان خۆش نابن، با ڕووڕه شی به رده م مێژووخوێنی شه هیدان و دایکی نیشتمان نه بین .