ماڤی چاره ی خۆنوسین یه کێکه له ودروشمانه ی که یه کێتی نیشتمانی کوردستان وه ك ئه لته رناتیفێك به کاری هێناوه بۆ چاره سه ر کردنی دۆسیه ی کورد له ڕۆژهه ڵاتی ناوه راست و ڕزگارکردنی نه ته وه یه کی بێ ماڤ له سه ر خاکی نیشتمان وده ر هێنانی ئه و نه ته وه یه له ژێر ده ستی و داگیرکردن و چه وسانه وه ی نه ته وایه تی ،به مانا زانستی یه که ی وه ك چۆن ماڤی چاره ی خۆنوسین چه مکێکی سیاسی یه و له نێوزانستی سیاسیدا وله بواری نێو ده وڵه تی دا به کاردێت ،به هه مان شێوه ش یه کێتی نیشتمانی کوردستان ،دروشمی ماڤی چاره ی خۆنوسین ئه کاته یه کێك له ئامانجه سیاسی یه کانی خۆی و هه ر بۆ ئه م مه به سته و بۆگه یاندنی کورد به دواقۆناغی ماڤه کانی ،ئه ودروشمه ئه بێته به رنامه ی کاری سیاسی وله هه ڵبژاردنه کانی ٢٠١٤ داو بۆ په رله مانی عیراق ئه ودروشمه ئه بێته پێناسێك بۆ لیسته که ی یه کێتی نیشتمانی کوردستان له سه رانسه ری عیراق دا ،که دیاره ئه و دروشمه هه رله خۆیه وه وبه شێوه یه کی خۆرسکانه هه ڵنه تروقاوه له نێو فه لسه فه ی سیاسی یه کێتی دا ،به ڵکو ئه م دروشمه هه ڵقولاوی بیروباوه ربوونی یه کێتی نیشتمانی کوردستان بووه ،به به دیهێنانی ماڤی چاره ی خۆنوسین و دیاری کردنی دوابستی سنوری کوردستان وبه دیهاتنی ئامنجه نه ته وایه تیه کانی کورد که خۆی له سه ربه خۆبووندا ئه بینێته وه .
له پێناوی ئه م ئامانجه و ئامانجه نه ته وایه تیه کانمان چ یه کێتی نیشتمانی کوردستان وچ حیزب و لایه نه کانی تری نێو مه یدانی کورددایه تی ،ده یان قاره مانی ئه م گه له له پێناوی ماڤی چاره ی خۆنووسین و سه ربه خۆی دا بونه ته قوربانی وله پێناوی دا جه نگاون وبه هه موو شێوه یه ك ڕووبه ڕووی داگیرکه رانی کوردستان بوونه وه ،ئه مه ش مایه ی شانازیه بۆ یه کێتی نیشتمانی کوردستان پشکی شێری به ربکه وێت و به حیزبی شه هیدان بناسرێت و ناسنامه ی حیزبی شه هیدانی پێبدرێت ،ئه وه له کاتێکدایه که هه ندێك له حیزب و سیاسه ت مه داره کانی کورد پێیان وابوو چاره سه ری دۆسیه ی کورد ته نهاو ته نها له پایته ختی داگیرکه رانی کوردستانه و ناکرێت کورد له ماڤی ئۆتۆنۆمیه کی شه ق و شڕ زیاتر داوای هیچی تر بکات ،ئه و کات یه کێتی به رنامه ی کاری سیاسی خۆی بۆ به دیهاتنی ماڤی چاره نوسی کورد دائه ڕشت و زۆرجاریش ئه وفیدڕاڵیه ی عیراق به یه کێك له ده سکه وته سیاسیه کانی یه کێتی ئه زانرێت .
له ئێستاش دا به پێچه وانه وه و به پێچه وانه ی دروشم و ئامانجه کانی یه کێتی به شێك له سه رکرده کانی نێو یه کێتی نیشتمانی کوردستان ،له هه وڵ دان یه کێتی بکه نه قه ڵغان بۆپاراستنی ئاین و مه زهه بی تایبه ت به خۆیان ،هه ربۆیه له و کاته ی هه موو هێزه سیاسیه کانی کورد له سه ر جیابوونه وه و سه ربه خۆی کوردستان و دیاری کردنی چاره نوسی کوردستان له ڕێگه ی ڕیفراندۆمه وه وه ك ماڤێکی سه ره تای کورد به کاربهێنرێت و هێزێکی فشاربێت چ له سه ر ووڵاتی به ناو عیراق و ووڵاتانی تری داگیرکه ری کوردستان و زل هێزه کانی جیهانیش ،تاکو کورد بتوانێت هه نگاوێك بچێته پێشه وه و عیراق له ووڵاتێکی پڕ کێشه ی نه ته وه ی و ئاینی و مه زهه بی یه وه بگۆڕێت بۆ ووڵاتێکی مه ده نی وشارستانی که ماڤی هه موو پێك هاته کانی ئه و ووڵاته ی تێدا مسۆگه ر بکرێت ،به له به ر چاوگرتنی دروشمه کانی تری یه کێتی وه ك ماڤی مرۆڤ و به یه که وه ژیانی ئاشتیانه له نێوان هه موو پێك هاته کانی عیراق .
که دیاره به پێچه وانه وه وبێ هیچ گوێدانه هه ستێکی نه ته وایه تیانه ی کوردو خوێنی شه هیده کانمان که سایه تیه کی وه ك عادل موراد دژایه تی کردنی خۆی به رامبه ر به ریفراندۆم و ده وڵه تی سه ربه خۆی کوردستان ڕائه گه یه نێت ،که دیاره ئه و ڕاگه یاندنه ی به ڕێزیان له عه قڵیه تێکی شیعه مه زهه بی یه وه دێت و دووره له هه موو هه ستێکی نه ته وایه تی و کوردبوون ،هه ربۆیه ئه بێت مه کته بی سیاسی یه کێتی هه ڵوێستی خۆی له سه ر عادل مراد وئه وانه ی وه ك ئه و به ڕێزه هه تائێستاش عیراق چیانه بیرئه که نه وه و ئه دوێن دیاری بکات و داوای لێبوردن له خوێنی شه هیده کان و دایك و کۆرپه و ژن و منداڵه کانیان بکه ن ،چونکه کورد له کوردستاندا له پێناوی کوردبوونی دا ئه ژیه ت و ئه مرێت نه ك ئاین و مه زهه ب .