هیگل پێیوایه مرۆڤ تاكه بوونه‌وه‌رێكه خودی خۆی ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌و مانایه‌ی كه بوونی له بوونی شته سروشتیه‌كان ده‌كات، به‌و مانایه‌ی كه بوونی خۆی بۆ خودی خۆیه‌تی. به‌ڵام شته‌كانی دیكه یه‌ك شێوه له بوونیان هه‌یه. له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له سه‌ر مرۆڤ پێویسته به‌و شێوه‌یه بژی كه بۆ خۆی هه‌یه، یان به‌و شێوه‌یه بژی، كه خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه، چونكه هه‌میشه مرۆڤ به ئاڕاسته‌ی دۆزێنه‌وه و ناسێنه‌وه‌ی خودی خۆیه‌تی، كاتێك راسته‌وخۆ ده‌یگاتێ و له ده‌ره‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت.
مرۆڤ له رێگای لێكچواندنی خۆی به شته‌كانی ده‌ره‌وه، خۆی ده‌ناسێته‌وه، بۆیه هه‌میشه كار بۆ ده‌ستلێدان و گۆڕینی شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌كات، چونكه ده‌یه‌وێت خودی خۆی ئه‌و كاته ببینێ، كه به شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه پراكتیزه ده‌بێ. به‌ڵام چۆن خود ده‌توانێ نوێنه‌رایه‌تی خۆی بكات؟ من نامه‌وی ئه‌و شێوه‌یه له قسه‌كردن وه‌ك بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ خودگه‌رایی به بیر ئێوه بهێنمه‌وه، وه‌ك چۆن له به‌رانبه‌ریشدا مه‌به‌ستم وروژاندنی عهدهمگهرایی نییه، به‌ڵكو ده‌مه‌وی له نێوان خودگه‌رایی و عهدهمگهرایی به‌ره‌و پرۆسه‌ی نووسین هه‌نگاو بنێم، ده‌مه‌وی بڵێم له ده‌ره‌وه‌ی خودگه‌رایی و بابه‌تگه‌رایی پرسیاری نووسه‌ر هه‌ر ته‌نها پرسیاری خۆ دۆزینه‌وه نییه، به‌ڵكو پرسیاری ئه‌ویدیكه دۆزینهوهشه. . . نووسه‌ر ئه‌و كاته خۆی ده‌بینێ، كه به‌ر ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز ده‌كه‌وێت، نووسه‌ر له رێگای زمانی نووسینه‌وه به سه‌ر دنیا و ئه‌ویدیكه‌دا ده‌كرێته‌وه.
كرانه‌وه له دنیای نووسیندا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به توانای بینین و خه‌ون و خه‌یاڵ و خوێندنه‌وه و نیگه‌رانییه‌كانی نووسه‌ره‌وه هه‌یه، به دیوه‌كه‌ی دیكه په‌یوه‌ندی به ئه‌وانیدیكه و سه‌رده‌م و جیاوازییه‌وه ده‌كات. ده‌مه‌وێت بڵێم (كلتور) و (جیاوازی) ته‌واوكه‌ر و دهوڵهمهندكهری یه‌كترین، به هه‌مان شێوه (نووسه‌ر) و (خوێنه‌ر) یش؟!
بێگومان ده‌ق (ئه‌ده‌بی و هونه‌ری) تێگه‌یشتنمان بۆ دنیا و مرۆڤ وجوانی، تێگه‌یشتنمان بۆ په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان به‌رفره‌وان و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات، له‌وێوه كه خوێندنه‌وه خۆراكی مێشكه، به‌ڵام ده‌بی ئه‌و خۆراكه جورئه‌ت و وزه‌ی دهستلێدانمان بۆ دنیا تێدا بوروژێنی؟ به‌و مانایه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی له رێگای خوێندنه‌وه سنوره‌كانی ئاگایی و ده‌رككردنمان به‌رفره‌وان ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌نده‌ش له دانوستاندن و به‌ركه‌وتن، خۆمان له رێگای ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز ده‌ناسینه‌وه! پێویسته نووسه‌ر له ئاستی به‌رزی ئه‌و مه‌عریفه و رۆشنبیرییه‌دا بێت، كه بوونی خۆی تێدا ده‌دۆزێته‌وه، به‌و مانایه‌ش دنیای نووسین و خوێندنه‌وه، بی باگكراوهندی فیكری و مه‌عریفی و دنیابینی سه‌رده‌م هه‌ناسه‌ی ته‌نگه، ئه‌دیب و نووسه‌ریش بی بوێری به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز، ناتوانی له جۆگه‌ی به‌ر ماڵان بپه‌ڕێته‌وه!
ده‌شی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر زاری نووسه‌ری به ناوبانگی فه‌ره‌نسی سیمۆن دیبۆڤوار له (یاده‌وه‌ری كچێكی مولته‌زیم) دا به‌مجۆره ببینین، كه ده‌ڵێت: له منداڵی ئه‌ركی دایك و بهخێوكهرهكهم (لویز) ئه‌وه بوو، كه سكم برسی نه‌بێت، پاشان رسته‌یه‌كی جوان ده‌خاته روو، ده‌ڵێت ئه‌و كات بۆ من دنیا ئه‌وه‌نده‌ی له رێگای زارمه‌وه ده‌چووه ناومه‌وه، ئه‌وه‌نده له رێگای ده‌ستلێدانه‌وه ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵیدا نه‌بوو، بۆیه نه‌مده‌توانی قبولی بكه‌م. ل16. . . ده‌مه‌وی له پرسیاری چۆن دنیا قبول ده‌كه‌ین، چۆن دنیا قبولمان ده‌كات، بڵێم: دنیا ته‌نها له رێگای بینینه‌وه نایه‌ته ناومانه‌وه، به‌ڵكو پێویسته توانای بینیمان له رێگای به‌ركه‌وتن به ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز بخه‌مڵێنین، به‌و مانایه‌ش نووسه‌ر پێویسته له رێگای (خوێندنه‌وه) و (گفتوگۆ) ه‌وه به‌شداری له دنیادا بكات!
هه‌ڵبه‌ته هیچ بینینێك به بی توانای بیركردنه‌وه و مه‌عریفه‌ی به‌رفره‌وان، سه‌ركه‌وتن به ده‌ست ناهێنێت، هیچ به‌ركه‌وتنێك به‌بی بڕوابوون به خۆ و به ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز قاچی هه‌نگاونانی نییه، كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای زمانی نووسینه‌وه ده‌ركه‌وین، ده‌بی به‌و شێوه‌یه بنووسین، كه خۆمانی تێدا ده‌بینینه‌وه، ده‌بی له‌گه‌ڵ ریتمی سه‌رده‌م و ئاگایی و مه‌عریفه ری بكه‌ین، له‌و پێگه‌یه‌وه جورئه‌تی ئه‌وه‌مان ده‌بێت گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ دنیای ئه‌ویدیكه‌دا دابمه‌زرێنین. . .
فه‌لسه‌فه به ده‌وری حه‌قیقه‌ت و جوانی و ره‌وشتدا ده‌خولێته‌وه، ئه‌ده‌ب و هونه‌ریش به شێوه‌یه‌كی دیكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌و ته‌وه‌رانه‌دا ده‌كات. ئه‌فلاتوون و موریده‌كانی به‌های ئه‌ده‌ب و هونه‌ر به به‌ها مه‌عنه‌وی و به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانی به‌رهه‌مێك یه‌كسان ده‌كه‌ن. . . منیش ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی له ده‌قی نووسین پێویسته جه‌ختی لی بكرێته‌وه هه‌ر ته‌نها زمان و خه‌یاڵ و جوانگوتن (ئاستی ته‌كنیكی) نییه، به‌ڵكو جورئه‌تی ته‌جاوزكردنی چیگوتن و به‌رجه‌سته‌كردنی رووه جیاوازه‌كانی (بابه‌تی گوتن) یشه. . .
ده‌توانم بڵێم ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و به تایبه‌تی گێڕانه‌وه‌ی كوردی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك توانیویه‌تی به‌شێكی زۆری حه‌قیقه‌ته جیاوازه‌كانی دنیای ئێمه و نێو ماڵی كوردی به هه‌موو ئاڵۆزی لایه‌نه نائارام و جیاوازه‌كانی هه‌ژاری و په‌روه‌رده و سێكس و چه‌وسانه‌وه و دادپه‌روه‌ری. . . به‌رجه‌سته بكاته‌وه، دووباره جیهانێك له خه‌یاڵ، جیهانێك له كاغه‌ز، جیهانێكی له زمان خۆش و له فه‌زا جوان دابڕێژێته‌وه، جیهانێك كه ده‌توانین به‌شێك له ئاڵۆزی و پشێوی خۆمانی تێدا هه‌ڵگرینه‌وه، خه‌ون و غه‌ریزه و زایه‌ڵه‌ی ده‌نگه كپبووهكانمانی تێدا ببیسینهوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه له رێگای ئه‌و زمان و فه‌زایه كوردییه، گفتوگۆی (به‌رده‌وام) له‌گه‌ڵ ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز بسازێنی، چونكه ئه‌و فه‌زا ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه كوردییه له میانی ئه‌زموونی خۆیدا وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه ئاسۆی چاوه‌ڕوانی چه‌سپاو به‌تاڵ بكاته‌وه، نه‌یتوانیوه ئاسۆی چاوه‌ڕوانی خوێنه‌ری باو بگۆڕێت! ده‌قی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری چه‌نده نه‌توانی گۆڕان له ئاسۆی چاوه‌ڕوانی باو درووست بكات، ئه‌وه‌نده له هونه‌ری كۆنسیومه‌ر و كاڵ و كرچ نزیك ده‌بێته‌وه!
سه‌رده‌مێك بوو، پۆل ریكۆر پێمانی ده‌گوت: ده‌قی گێڕانه‌وه ده‌كه‌وێته دووتوێی ئه‌و ماوه شاراوه‌یه‌ی كه له نێوان (خود) و (دنیای ده‌ره‌وه) دایه. . لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه گێڕانه‌وه‌ی كوردی چۆن به‌ر ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز ده‌كه‌وێت؟ له كامه پێگه‌وه ده‌توانین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ویدیكه‌دا بكه‌ین؟ ئایا جی پێیه‌كمان له دنیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بۆ خۆ كردۆته‌وه؟ له كامه ئاستدا ده‌توانین خۆمان به‌رجه‌سته بكه‌ین، ئاسته به‌رزه‌كانی (ته‌كنیك) یان له (بابه‌ت) و دروستكردنی رووداوی جیاوازدا، له جورئه‌تی چیگوتن، یان له ئاسته به‌رزه‌كانی جوانگوتندا، به كورتی نووسینی كوردی چۆن و چ بۆ ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز ده‌گێڕێته‌وه؟
له سه‌ره‌تادا گوتمان مرۆڤ پێویسته به‌و شێوه‌یه بژی كه بۆ خۆی هه‌یه، به‌ڵام له بیرمان نه‌چی ژیان وه‌ستانی تێدا نییه، ده‌بی له نه‌وه‌ستانه‌وه مرۆڤ به ئاڕاسته‌ی دۆزێنه‌وه و ناسێنه‌وه هه‌نگاو بٍنێت، به‌و مانایه‌ش كاتێك چاوێك رووداوێك له جوله‌ی ژیان ده‌كاته‌وه، یان رووداوێك ده‌گرێت و ئاشنای ده‌بێت، یان رووداوێك خه‌لق ده‌كات، ده‌بێته گێڕه‌ڕه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه، له رێگای گرتنی ئه‌و رووداوه‌وه خودی گێڕه‌ڕه‌وه به شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه خۆی به جی ده‌هێنی، بۆ ئه‌وه‌ی چاوه بێئاگاكانی دیكه‌ی لی به ئاگا بهێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش واته ئاشنابوونی خود له‌گه‌ڵ دنیای شته‌كان و دیارده‌كان، له‌گه‌ڵ دنیای ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز، له رێگای پرۆسه‌ی خه‌ڵقكردنی مانا‌و ده‌لاله‌ته‌كانی ئه‌و دیاردانه و بردنیان بۆ بواری ئاگایی فه‌ردی و پاشان ئاگایی ده‌سته‌جه‌معییه‌وه، هه‌ر له رێگای ئه‌و كرده‌یه خودگه‌رایی و بابه‌تگه‌رایی پراكتیزه ده‌بێت و خودی گێڕه‌ڕه‌وه له میانی زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه‌دا خۆی له دنیای ئه‌ویدیكه‌ی جیاوازدا ده‌دۆزێته‌وه، به‌و مانایه‌ش هه‌میشه پرسیاری نووسینی كوردی چۆن و چ بۆ ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز ده‌گێڕێته‌وه، پێویستی به نوی بوونه‌وه و دانوستان و داهێنان هه‌یه.
ژیان وه‌ستانی نییه، دنیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ریش دنیایه‌كی وه‌ستا و راگوزه‌ر نییه، خۆشی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ته‌نها خۆشییه‌كی ساته‌وه‌ختی له كار كه‌وتوو نییه، ده‌قی ئه‌ده‌بی سه‌ركه‌وتوو هه‌ر به‌وه‌نده نابی به‌سه بكات، هیچ كارێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری سه‌ركه‌وتوو له دنیادا نییه، كۆمه‌ڵێك چه‌مك و فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی زیندوومان بۆ نه‌خاته نێو ژیانه‌وه، هیچ كارێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری سه‌ركه‌وتوو له دنیادا نییه، هه‌ڵگری دنیابینی و خه‌ون و پرسی سه‌رده‌م نه‌بێت، هیچ كارێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری، سه‌ركه‌وتوو نییه، هه‌ڵگری ئه‌زموونێكی به‌رفره‌وانی مه‌عریفه و ئاگایی نه‌بێت. . . ژیان به‌رده‌وامی ده‌نه‌خشێنێت، نووسه‌ری داهێنه‌ر له سه‌ر سی پێگه‌ی بنه‌ڕه‌تی وه‌ستاوه: مه‌عریفه‌ی به‌رده‌وام، خه‌یاڵی كراوه، جورئه‌تی ته‌جاوزكردن.
كه‌واته دنیای داهێنان و به‌های ده‌قی داهێنه‌رانه، مه‌رج نییه، له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی خوێنه‌ر و رۆشنبیریی باو یه‌كبگرێته‌وه، به‌ڵكو بایه‌خی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه ئاسۆی چاوه‌ڕوانی خوێنه‌ر و پانتایی رۆشنبیری باو دووچاری شۆك و ئاوه‌ژوو بوونه‌وه ده‌كات! بایه‌خی خۆی له‌وه‌دا هه‌ڵده‌گرێته‌وه، كه پێوه‌ره هونه‌رییه باوه‌كان ته‌جاوز ده‌كات و بۆچوون و پێوه‌ری نوی داده‌هێنی، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای پرسی نوێوه به‌رده‌وامی به دانوستان و گفتوگۆ زیندووه‌كانی بدات، نووسه‌ر و خوێنه‌ری داهێنه‌رانه چه‌ند له نووسین و خوێندنه‌وه به‌ره‌و پێش بچێت، ئه‌وه‌نده واز له گریمانه‌كان ده‌هێنی و به كۆمه‌ڵێك بۆچووندا ده‌چێته‌وه و كۆمه‌ڵی پرسیاری نوی ئاڕاسته ده‌كات و كۆمه‌ڵی چاوه‌ڕوانی دیكه بۆ ژیان ده‌خاته‌وه.
هه‌ولێر 29/5/2014