ده‌قی ئیبداعی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ناونان و دامه‌زراوه باوه‌كاندا له ململانێدایه، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پانتایی رۆشنبیریی هه‌ژار و چاوه‌ڕوانی باوی خوێنه‌ران نامۆ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌و مانایه‌ش مه‌رج نییه هه‌میشه ده‌ق و وه‌رگر بكه‌ونه سه‌ر هه‌مان رێگا و هه‌مان بیركردنه‌وه و دنیابینییه‌وه، به‌ڵكو یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی كارلێكردنی ده‌ق و خوێنه‌ر له له‌یه‌كنه‌چوونه، وه‌ك چۆن یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌قی ئیبداعی هه‌نگاونانه به‌ره‌و نادیار، به‌ره‌و پڕشنگی جوانی، به‌ره‌و ئازادی. . . شیعر به بی ئازادی هه‌ناسه‌ی ژیانی كورته. . . ده‌مه‌وی بڵێم مه‌رج نییه شیعر ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگه باوه‌كانی پانتاییه‌كی دیاریكراوی رۆشنبیریی و چاوه‌ڕوانی باوی خوێنه‌ران بێت، به‌ڵام گومان له ده‌نگدانه‌وه‌ی بێده‌نگی شیعر ناكرێت، ده‌نگدانه‌وه‌ی بێده‌نگی له دنیابینی و جوانی و شیعرییه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌كانی خۆی هه‌ڵده‌گرێته‌وه، كه‌چی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگ له دوتوێی ره‌نگدانه‌وه‌ی سنوره‌كانی مانا‌و ده‌لاله‌ته‌كانییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خۆی پرۆسیسه ده‌كات، به‌و مانایه‌ش بێده‌نگی له رێگای جیابوونه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات، فه‌زایه‌كی پڕ له ئاگایی و جوانی بۆ خۆی ده‌سازێنێت!! لێره‌وه ده‌شی جوانی بێده‌نگی هه‌وڵێك بێت، بۆ بڕینی داخراو و رێگا پێنهدراوهكانی (ده‌سه‌ڵاتی چه‌سپاو)، به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌بێت بڕوامان به‌وه هه‌بێت، كه هه‌میشه له ناخی ناخه‌وه‌ی ئاگاییه‌وه بێده‌نگییه‌ك خۆی حه‌شار داوه، ده‌بێت بڕوامان به‌وه هه‌بێت، كه هه‌میشه ئیرۆسیه‌تی بێده‌نگی وه‌ك رووداو، كراوه و ئه‌كتیفه و نكۆڵی له هه‌مووان ده‌كات، له خۆ لهیهكخشانی سێكسییانه‌ی ده‌م و وشه، له‌و ده‌م قه‌ڵه‌باڵغییه‌ی كه له تۆتۆلۆژیای ده‌نگه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. . . كه‌واته ئه‌وه‌ی كه ده‌گوترێت، گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی كه دهشإ بگوترێت و ده‌سه‌ڵات (به هه‌موو ماناكانییه‌وه) سانسۆری ده‌كات، گرنگه!
(نزگره)
له‌سه‌ر با
ناوی هه‌ردووكمان ههڵبكۆڵه
دوا نامه‌ی كه ناردبووت
له نزگره‌ی منداڵێك ده‌چوو
تازه ژیر بووبێته‌وه
سه‌فه‌ر هیچ سوودێكی نییه
ته‌نها سه‌ره‌تایه‌ك نه‌بێت بۆ كۆتایی
كۆتایش لوغزێكه بۆ سه‌ره‌تایه‌كی تاڵ
با به یه‌كه‌وه چاوه‌ڕوانی باران بین
با به ته‌نیا چاوه‌ڕوانی غوربه‌ت بین.
(ژنێك له به‌فر گیرم ده‌كات، ئه‌یوب گه‌ڵاڵی، ل16. . به داوای لێبوردنه‌وه من هه‌ندی رسته و وشه‌م له‌و پارچه شیعره قرتاندووه، وه‌ك سانسۆر نا، وه‌ك چێژ و جوانی تایبه‌ت، وه‌ك خوێنه‌رێكی به‌شدار له به‌رهه‌مهێنانی ده‌قدا) .
كۆمه‌ڵه شیعری (ژنێك له به‌فر گیرم ده‌كات، چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، 2013) ی شاعیر (ئه‌یوب گه‌ڵاڵی) م خوێنده‌وه و سه‌رنجه‌كانی خۆم نوسییه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ستم ئاڕاسته‌م بكات، وه‌ك جیهانبینی و كرده و جوله، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، كه یه‌كه‌مجاره شیعری ئه‌یوب گه‌ڵاڵی ده‌خوێنمه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه نا، كه ریتم و زمانی ساده‌ی ئه‌و شیعرانه قابیلی خوێندنه‌وه‌ی جیاواز نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نا، كه وه‌ك ده‌ق له بازاڕی ئه‌ده‌بی كوردی ته‌ماشایان نهجولاندووه. . . به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، كه به ئاره‌زووی خۆم پاشگری (دا) م له ناونیشانی ئه‌و كۆمه‌ڵه شیعره قرتاندوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، كه مه‌به‌ستمه سه‌رنجه‌كانی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و فه‌زا شیعرییه ساده و ریتمه به جۆرێك له جۆره‌كان (خۆماڵی) یه[1] تۆمار بكه‌م، كه وه‌ك قه‌باره بۆ ئاستێك له شیعری لیركی كوردی (چوارین و پارچه و غه‌زه‌ل، شیعری دڵداری. . . ) ده‌گه‌ڕێته‌وه و وه‌ك ناوه‌رۆكیش ته‌عبیر له جوانی و سروشت و عه‌شق و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی. . . ده‌كات، ئه‌و جۆره له شیعر هه‌ر له كۆنه‌وه بۆ مه‌به‌ستی گۆرانی چڕین داده‌نران، بۆ گه‌یشتن به رۆشنبیری و زانیاری بۆ هه‌مووان.
دكتۆر (مارف خه‌زنه‌دار) له كتێبه‌كه‌ی (مێژووی ئه‌ده‌بی كورد- به‌رگی یه‌كه‌م، ل173) ده‌ڵێت به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی كوردی له رووی ناوه‌ڕۆكه‌وه له تێكرای دیالێكته‌كانی زمانی كوردی ده‌كری به دوو به‌شه‌وه، (لیریك) و (ئیپیك) . هه‌روه‌ها دوو جۆر له لیریك جیا ده‌كاته‌وه: شیعری لیریكی خۆماڵی و شیعری لیریكی ئیسلامی. خه‌زنه‌دار پێیوایه لیریكی خۆماڵی له زمانی ستانداردی خه‌ڵكی كورده‌وه نزیكه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌شی (شیعری میللی) یشی پی بڵێین. زیاتر شاعیران ئه‌و شێوه‌یان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان بگه‌ێینه زۆربه‌ی خه‌ڵكی. [2]
ئه‌دۆنیس له كتێبی (شیعرییه‌تی عه‌ره‌بی) [3] دا ده‌ڵێت: شیعری[4] جاهیلی به شێوه‌ی "سروود- ئاوازخوان"ی[5] له‌دایكبووه، واته وه‌ك بیستراو، نه‌ك وه‌ك خوێنراوه، وه‌ك گۆرانی (Song) نه‌ك وه‌ك نووسین. هه‌ر له‌و باره‌وه نوسه‌ر و ره‌خنه‌گری عیراقی (نازم عۆده) [6] ده‌نوسێت: شیعری عه‌ره‌بی به درێژایی مێژوو شیعری لیریكی بووه، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ شیعری خۆرئاوایی پێچه‌وانه ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه شیعری خۆرئاوایی شانازی به پله به‌رزه‌كانی درامایی بوونی خۆی ده‌كات، شیعری خۆرئاوایی له وزه ناوه‌كییه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی خۆرئاوا له دایك بووه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه به‌و مانایه نییه، كه شیعری عه‌ره‌بی به‌رانبه‌ر دنیا خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌یه‌كی ستراتیژی نه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شیعری عه‌ره‌بی نه‌یتوانیووه بوارێكی تیۆری په‌تی بونیاد بنێت، تاكو له‌وێوه خوێنه‌ر به‌ره‌و مه‌عریفه‌ی شیعری، یان ئاگایی شیعری رابكێشێت، به‌ڵام دواتر له كۆتایی چله‌كان له سه‌ر ده‌ستی شاعیری عیراقی (نازك مه‌لایكه) شێوازێكی دیكه له نووسینی شیعریی هاته كایه‌وه، كه به قه‌سیده‌ی (ته‌فعیله) ناو نرا، به‌و مانایه‌ش نازك مه‌لایكه هه‌ر ته‌نها پێشه‌نگی جۆرێك له مه‌عریفه‌ی شیعریی نه‌بوو، به‌ڵكو له دامه‌زراندنی گوتارێكی ره‌خنه‌ییش بووه پێشه‌نگ، گوتارێك كه توانی بنه‌ما هونه‌رییه‌كانی ناوه‌وه‌ی قه‌سیده كه‌شف بكات، به‌مجۆره گوتاری مه‌عریفی لای نازك مه‌لایكه و هه‌ندێكی دیكه له شاعیران به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بایه‌خیان به (ده‌رككردن و وه‌سفكردنی بنه‌مای ده‌رككردن) ده‌دا، به‌ڵام له بیرمان نه‌چی ئه‌و شێوه‌یه له گوتار، بۆ ره‌خنه‌گر و شاعیر (ت. س. ئیلیوت) ده‌گه‌ڕێته‌وه، به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش وه‌ك ده‌زانین هه‌موو ئه‌وانه به‌شێك له مه‌عریفه‌ی شیعریی پێكده‌هێنن. ئه‌گه‌ر له‌و باره‌وه ئاوڕ له ئه‌ده‌بی كوردی و ئه‌زموونی (گۆران 1904-1962) [7] شاعیری سروشت و جوانی بده‌ینه‌وه، ده‌شی بڵێین گۆران یه‌كه‌م شاعیری كورده، كه بونیاد و شێوازی زاڵی كۆنی عه‌روزی تێك‌شكاند و جارێكی دیكه شیعری كوردی بۆ كێشی خۆماڵی (هیجا- په‌نجه)، یان بۆ شیعری میللی كوردی گه‌ڕانده‌وه، لێره له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه مێژوونوسانی ئه‌ده‌بی كوردی قسه‌ی لێده‌كه‌ن، ئه‌و كێشه شیعرییه‌ی گۆران راسته‌وخۆ به ئه‌ده‌بی میللی شێوه دیالێكته‌كانی گۆران و هه‌ورامییه‌وه به‌نده، به‌ڵام گۆران و هاوڕێكانی توانیان په‌یكه‌ری قه‌سیده‌ی كوردی له شێوه ستوونییه كلاسیكیهكهیهوه بۆ شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست بگۆڕن؟!
ده‌مه‌وی بڵێم ئه‌گه‌ر شێوه‌ی ستوونی شیعری كلاسیكی كوردی راسته‌وخۆ له (حوجره و مزگه‌وت) ه‌وه سه‌ری ده‌رهێنا بێت (وه‌ك هه‌ندی له مێژوونوسان ده‌ڵێن، له‌وانه‌ش دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار) ئه‌وه ده‌توانین بڵێین هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شێوه دابه‌زینه ستوونییه (نێرسالاری) یه شیعری كلاسیكی كوردی هه‌وڵی داوه به‌رگری له ناسنامه‌ی ئایینی ئیسلامی بكات، نه‌ك ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی!! (هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم نییه بڵێم شیعر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه) . . . به‌ڵام شێوه شیعرییه سه‌ربه‌سته‌كه یان ئازاده‌كه‌ی گۆران و هاوڕێكانی به تێكشكاندنی ئه‌و جۆره له بیركردنه‌وه و ده‌رچوون له‌و پێوانه و وه‌زیفه مێژووییه رابوونه‌وه و توانیان وه‌زیفه‌یه‌كی ئیستێتیكی بۆ شیعری نوێی كوردی دابهێنن، كه هه‌ڵگری زمانێكی پاراو و وێنه‌ی شیعری بێت، به‌و مانایه‌ش شیعری ئازاد، گه‌یشتن بوو به ده‌قی واڵا! به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش گۆران وه‌ك شاعیرێكی رۆمانسی له فۆرمێكی نوێ‌دا توانیویه‌تی شێوه لیریكییهكهی شیعری كوردی په‌ره پێبدات. . . وه‌ك چۆن (هێمن 1921-1986) ی[8] شاعیر توانیویه‌تی ئه‌و لیریكییهته وه‌ك كۆمه‌ڵی خۆزگه‌ی به‌دی نه‌هاتوو، بنه‌خشێنی. هه‌ر له‌و پهنتاییهوه (ئه‌حمه‌د هه‌ردی 1922-2006) [9] وه‌ك گه‌ڕیده‌یه‌كی ئه‌به‌دی شیعری به ده‌وری سێبه‌ری راز‌و و خه‌ونه‌كانی خۆی ده‌خولایه‌وه. . . هه‌ر یه‌ك له (كامه‌ران موكری 1929-1986) و (محه‌مه‌د ساڵح دیلان 1927-1990) [10] و مه‌دهۆش و دڵزار و هێدی (خالیدی حیسامی) و پیرباڵ مه‌حمود و خالید دلێر و په‌شێو و فه‌ره‌یدوون عه‌بدول به‌رزنجی. . . ئه‌و شێوه لیریكییه وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌نگ، كێش، سه‌روا، هاوئاوازی و ریتمی ناوه‌وه. . . به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مڕۆش ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، ئیسماعیل خورماڵی، سه‌ركه‌وت ره‌سول، محه‌مه‌د كوردۆ، ره‌نج سه‌نگاوی، عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف. . . به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كار له‌و زمانه ساده‌یه و لیریكیهدا ده‌كه‌ن.
كه‌واته له لایه‌ك ده‌توانم بڵێم له میانی ئه‌و به‌راوردكردنه‌ی نێوان شیعری خۆرهه‌ڵاتی به‌گشتی و شیعری خۆرئاواییه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، واته له ئه‌ده‌بی كلاسیكه‌وه جیاوازی نێوان ئه‌و دوو شیعره، جیاوازی نێوان دوو بیركردنه‌وه و دوو دنیابینی بووه، چونكه یه‌كه‌میان دژ به ئه‌ده‌بی شه‌عبی هاتۆته ناوه‌وه، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژ به سیستم و ئاكار و نۆرم و پێوانه باوه‌كان كاری كردووه، بۆیه به چینی باڵا و ئه‌رستۆكراته‌وه لكێنراوه. دووه‌میان وه‌ك ئاشكرامان كرد سه‌ر به نۆرم و پێوانه باوه‌كانی سیستمی زمانی شه‌عبی و ئه‌ده‌بی میللی و فۆلكلۆره. به‌ڵام من هه‌وڵی ئه‌وه ناده‌م، كه بڵێم (شیعر) ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی لیریكه‌وه، به‌ڵكو قسه‌ی من له‌سه‌ر گرتنی گۆشه نیگای شاعیرانه و ئاگای شیعری، یان شیعریه‌ت چڕ ده‌بێته‌وه!
ئه‌گه‌ر گۆشه نیگای شاعیرانه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به دیتن یان دنیابینی و خه‌ونبینییه‌وه هه‌بێت، به‌و مانایه‌ی كه ته‌واوی سنوره‌كانی عه‌قڵ و یاده‌وه‌ری ده‌به‌زێنی، ئه‌وه تێگه‌یشتنمان بۆ روانینی شاعیرانه دیتنی دنیا و شته‌كانه به چاوێكی نوێوه، ئه‌و هه‌ڵوێسته نوێیه ره‌گه‌زێكی بنه‌ڕه‌تییه له ره‌گه‌زه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ده‌لاله‌تی شیعری، هه‌ر به‌و مانایه‌ش شیعر ده‌بێته روانینی شاعیرانه، خه‌ونبینی، یان دنیابینی (الرۆیا) . [11]
ده‌مه‌وێت بڵێم شیعر ته‌جاوزی سنوره‌كانی عه‌قڵ و یاده‌وه‌ری ده‌كات، له دیاره‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و نادیار هه‌ڵده‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی دنیایه‌كی دیكه‌ی نوی له په‌یوه‌ندی نێوان وشه‌كان و شته‌كان دروست بكات، چونكه شیعر هه‌ر ته‌نها هۆنینه‌وه و ریتم و لاساییكردنه‌وه نییه، به‌ڵكو كه‌شفكردن و دنیابینییه. به‌ڵام ئاگای شیعریی یان گوتاری شیعریی له وه‌زیفه‌یه‌كی دوانه‌ییدا خۆی ده‌بینێته‌وه له لایه‌ك به ئه‌ركی راڤه‌كردن راده‌بێته‌وه، له لایه‌كی دیكه هه‌وڵی دامه‌زراندنی بوارێكی مه‌عریفی له باره‌ی ره‌وانبێژی شیعریی ده‌دات.
كه‌واته وه‌ك چۆن ره‌خنه‌گر نازم عۆده بایه‌خی ئه‌و مه‌عریفه شیعرییه‌ی به نازك مهلایكهوه په‌یوه‌ست كرد، ده‌شی له‌و باره‌وه جۆرێك له هاوگونجان له نێوان (شێخ نوری شێخ ساڵح، گۆران و هاوڕێكانی) و (نازك مه‌لایكه و به‌در شاكر سه‌یاب و هاوڕێكانی) دا بدۆزینه‌وه. چونكه ئه‌وان توانیان هه‌م دنیابینییه‌كی نوی به شیعر ببه‌خشن، وه‌ك چۆن توانیان ئاسۆی چاوه‌ڕوانی خوێنه‌ر و مه‌عریفه و ئاگایی شیعریی له‌و بنبه‌ستبوونه رزگار بكه‌ن، كه (مێژوو) وه‌زیفه‌كانی دیاری ده‌كرد، به‌و مانایه‌ش شیعری نوی له (به‌ركار) ه‌وه به‌ره‌و (بكه‌ر) و رووداو هه‌نگاوی هه‌ڵێنا، زمانی شیعریی له ئاوازخوانی و ههرزهگۆییهوه به‌ره‌و ئیستێتیكا و شیعرییه‌ت بۆوه. له لاساییكردنه‌وه و به‌رگری كردنه‌وه به‌ره‌و كه‌شفكردن و خه‌ونبینییه‌وه. . .
به كورتی ئه‌و سه‌رنجانه‌ی ده‌مه‌وی له‌و نووسینه‌دا به خوێنه‌رانی بگه‌یه‌نم، له‌سه‌ر دوو بنه‌ما وه‌ستاوه، یه‌كه‌میان قسه‌كردنه له روانینی شاعیرانه، ئه‌ویدیكه‌یان ئاگای شیعرییه. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رنجه‌كانم بخه‌مه روو، ده‌مه‌وی ده‌ستخۆشی له (ئه‌یوب گه‌ڵاڵی) ی شاعیر بكه‌م، چونكه تا سنوری شیعر و خۆزگه توانیوویه‌تی وشه به رسته‌وه بكات، به هه‌ستێكی ساده و ده‌ربڕینی ره‌وان و ئیقاعی سه‌رئاوكه‌وتوو، هه‌وڵی داوه شیعر وه‌ك به‌فر داگیر بكات؟!
هاوڕێی شاعیر ئیتر (تۆ و شیعر و خۆزگه) ده‌ستتان كردووه به یه‌كدا، به‌ڵام قسه له‌و ده‌ست تێكهڵكردنهیه، كه تا چه‌ند خه‌مڵیووه! ته‌نها خهمڵینیش به‌س نییه، چونكه شیعر زۆرجار بۆ هه‌مووان وه‌ك (با) دی و وه‌ك (باران) ژیان ته‌ڕ ده‌كات، شیعر بۆ هه‌مووان زۆرجار عه‌شق و خۆزگه و مه‌رگ و شكست تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌كات، به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چی كاری ئه‌ده‌بی به سروشتی خۆی بكه‌ره، كاری ئه‌ده‌بی به سروشتی خۆی رووداوه، ده‌مه‌وی بڵێم نابێت به‌و شێوه (باوه) پێشوازی له شیعر بكه‌ین، نابێت هه‌ر شتی هاتوو و نه‌گه‌ڕاوه قبوڵی بكه‌ین، چونكه ژیان كورته، ته‌نها ئاوڕ له ئیبداع ده‌داته‌وه. . پێویسته له پشت ئه‌و پێشوازیكردنه دنیابینی و خه‌ون و خه‌یاڵی شاعیرانه‌مان هه‌بێت، هه‌ڵگری ئاگایی شیعریی و پرس و ئاگایی سه‌رده‌م بین، ده‌بێت زنجیره‌ی وشه ساده‌كان و چاوه‌ڕوانی باوی خوێنه‌ران له‌یه‌كتر بترازێنین، من مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه، وشه ساده‌كان به وشه‌ی ناساده ئاڵوگۆڕ بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مه‌وی بڵێم با ئه‌و گوێچكه و رێچكه و بیركردنه‌وه (په‌ككه‌وته‌یه) و ئه‌و وه‌زیفه مێژووییه‌ی شیعر بگۆڕین، كه خووی به پرسیاری ته‌قلیدی و به‌كار هێنانی ته‌قلیدییانه‌ی وشه ساده‌كان و هه‌رزه‌گۆیی و نائاماده‌یی هونه‌ری گرتووه و له‌گه‌ڵ گفتوگۆی كراوه و جیاواز و فره ره‌هه‌ند ناكۆك ده‌كه‌وێته‌وه، با ئه‌و تێڕوانین و چاوه‌ڕوانییه (هه‌ستی ساده و ده‌ربڕینی ره‌وان و ئیقاعی سه‌رئاوكه‌وتوو) ئه‌و تێڕوانین و چاوه‌ڕوانییه باوه‌ی كه خوێنه‌ره باوه‌كان شانازی پێوه ده‌كه‌ن و شاره‌زایی و زیره‌كی خۆیانی تێدا ده‌بیننه‌وه، بخه‌ینه گۆمه مه‌نگه‌كه‌ی مێژووه‌وه. .
به كورتی سه‌رنجه‌كانم له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه شیعری (ژنێك له به‌فر داگیرم ده‌كات) قسه‌كردن نییه، له سنوری دیاری شیعر، له سنوره باوه‌كانی شیعر، به‌ڵكو ده‌مه‌وی رێگایه‌ك بۆ سنوره نادیاره‌كانی شیعر خۆش بكه‌م، قسه‌ی من ناچێته خانه‌ی هه‌ستی ساده و ده‌ربڕینی ره‌وان و ریتمی شیعرییه‌وه، به‌ڵكو ئاماژه كردنه به دۆزینه‌وه‌ی ساته بی وێنه‌كان! شیعر گرتنی ئه‌و ساته به جێماو و بی وێنانه‌یه، كه له مرۆڤ ده‌كه‌وی، گوتنی نه‌گوتراو و وسبه لێكراو و په‌راوێزخراوه‌كانه، به‌رجه‌سته‌كردنی له‌بیر كراوه‌كان و ده‌ست لێنهدراوهكانه، شیعر قسه‌كردن نییه له دیار، كه به شێوه‌یه‌كی زۆر ساده له كۆی ئه‌مڕۆی شێوه لیریكییهكهی شیعری كوردی ده‌بینرێت، به‌ڵكو شیعر كه‌شفكردن و رامكردنی بێده‌نگی وشه‌یه، بێده‌نگییه‌ك كه رووخساره مه‌زنه‌كه‌ی خۆی له جوانی و كرانه‌وه‌دا هه‌ڵده‌گرێته‌وه، بێده‌نگییه‌ك كه هه‌میشه ئاماده‌یی گوتنی تێدایه، نه‌ك خۆ به ده‌سته‌وه‌دان، به‌ڵكو ئاماده‌یه وه‌ك رووداو، وه‌ك ئاگایی به نێوماندا درێژ بێته‌وه و خۆی زیاد له روویه‌ك (ده‌روونی، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، تیۆلۆژی. . . هتد) بنه‌خشێنێت، شیعر ئه‌و بێده‌نگیه‌یه، كه جۆرێك له جوانی و ئاگاییمان پێده‌به‌خشێت، شیعر قسه‌كردنه له‌و بێده‌نگییه بی ئه‌وه‌ی وشه به فیڕۆ بدات! شیعر جۆرێكه له خۆ رووتكردنهوه، به‌و مانایه‌ی كه بێده‌نگی له دوتوێی خۆیدا نێودژییهكی داپۆشراوی هه‌ڵگرتووه، پێویستی به كه‌شفكردنه، به‌ڵام له سه‌ر بنه‌مای لهیهكنزیكردنهوهی ئیرۆسیه‌تی (زمان و رووداو) . به بڕوای من ئه‌وه‌ی له‌و كۆمه‌ڵه شیعره ته‌خشان و په‌خشان كراوه ده‌نگ و وشه‌یه، دووباره من قسه له هه‌ستی ساده و ده‌ربڕینی ره‌وان و ئیقاعی وشه ناكه‌م. . جوانی شیعر له‌وه‌دایه به كورترین ده‌سته‌واژه، رووانینێكی به‌رفره‌وان بخاته‌وه، له سێبه‌ری بێده‌نگی به ریتمی سه‌رده‌م ده‌نگبداته‌وه. . .
من و شه‌و
جاده‌مان جێهێشت
له كۆتایی رێگادا
شه‌و خۆری له ئامێز گرت
من جێگای به تاڵی تۆ
(كه‌یوان میهره‌گان-و:مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی) [12]
ده‌مه‌وی بڵێم شیعر په‌ناگه‌ی روانین و بیركردنه‌وه و جێبه‌خۆ نه‌گرتنی وشه‌یه، به‌و مانایه نا، كه وشه ده‌گات، وشه سه‌ما ده‌نه‌خشێنی، به‌و مانایه نا، كه ئاوازخوانی و گۆرانی و هه‌رزه‌گۆییه، به‌ڵكو به‌و مانایه، كه له نێوان رووتبوونه‌وه و پۆشین، له نێوان خه‌ون و راستی، گه‌یشتن و نه‌گه‌یشتن. . . شیعر دیار نامێنی و چێژ جێگای ده‌گرێته‌وه! كه‌واته شیعر به‌رجه‌سته‌كردنی رووتی و پۆشینه له ساته بی وێنه‌كاندا، شیعر كه‌وتنه نێو بۆشاییه‌كانی خه‌یاڵه، به ئیقاعی سه‌رده‌م.
هه‌ولێر 17/3/2014
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
[1] - كيَشى خؤمالَى (ثةنجة، كةرت، برِطة، سيلاب- هيجايى)...
[2] - د. مارف خةزنةدار (ميَذووى ئةدةبى كوردى) بةرطى يةكةم، دةزطاى ئاراس، ضاثخانةى وةزارةتى ثةروةردة، هةولَيَر 2001، ل 173.
[3] - شيعرييةتى عةرةبى، ئةدؤنيس، عةبدولموتةلَيب عةبدولَلاَ كردووية بة كوردى و ثةراويَزى بؤ نوسيووة، لة خانةى ضاث و بلاَوكردنةوة سالَى 2013 ضاث و بلاَو كراوةتةوة.
[4] - (قودامة ئيبن جعفر،337ك) دةلَيَت:- شيعر طوتنيَكة خاوةن كيَش و سةروا، دةلالةت لة مانايةك دةكات. بةلاَم (ئيبن سينا، 427ك) دةلَيَت:- شيعر ئاخاوتنيَكى خةيالَكراوة، لة كؤمةلَيَك طوتنى ريتمى هاوطونجاو، يةكسان ثيَكهاتووة و كيَشةكانى لةدواين ثيتدا دووبارة دةبيَتةوة. بؤ زيَتر شارةزايى برِوانة: الإيقاع في شعر سميح القاسم، دراسة أسلوبية، إعداد، صالح علي صقر عابد، غزة-فلسطين، 2011-2012، ص7.
[5] - لةبرى وشةى "نَشِيد" بةكار هيَنراوة. ئةو وشةية لة زمانى عةرةبى بة (أنشودة: اغنية: ترنيمة، مزمور=psalm، ode) ... رةطى (نشد) لة بوارى هونةرى: قِطْعَةٌ منَ الشِّعْرِ تُنْشَدُ على إِيقاعٍ واحِد= hymn، anthe- ديَت. بةلاَم وشةى (ئاواز)ى كوردى لة زمانى عةرةبى بة (نَغَم، إيقاع، لحن...) ديَت، بؤية دةكرىَ وشةى "سروود"يشى بؤ بةكار بهيَنين، كة لة عةرةبى بة (نشيد، غناء) ديَت. بةكورتى ليَرةدا مةبةست ئةوةية، كة شيعرى جاهيلى هةر تةنها لةسةر هؤنينةوة و ريتم و ريَكخستنى ئاواز ناوةستىَ، يان تةنها سرووديَكى ريتمدار نيية، بةلَكو فيكريشة.
[6] - ناقد من العراق: دكتوراه في الفكر النظري الحديث في مقال بعنوان (خطاب المعرفة الشعرية ومشكلاته):
[7] - يةكةمين كؤمةلَة شيعرى طؤران (بةهةشت و يادطار 1950) لةسةر ئةركى مامؤستا (عةلائةدين سةجادى) ضاث كراوة، وةك خؤى لة سةرةتاى ئةو كؤمةلَة شيعرة دةنوسىَ ناوةرِؤكى ئةو شيعرانة لةطةلَ بابةتةكانى جوانى و دلَدارى ديَنةوة. لة ئةدةبى فارسى دةشىَ ئاماذة بة (نيمايوشيج) بدةين كة توانى بونيادى زالَى شيعرى فارسى تيَكبشكيَنىَ، شيعرى نيمايى لة ريَطاى قةسيدةى (تةفعيلة) و طةرِانةوة بؤ خود و هةلَكشان بةرةو لوتكة، بة زمانيَكى نوىَ و دنيابينييةكى نويَوة توانى طؤرِانكارى لة فؤرم و موزيكاى شيعرييدا دروست بكات و سةرسامبوونيَكى طةورةى بخاتة نيَو شاعيرة لاوانةكانةوة، نيما بة شاعيرة لاوةكانى طوت شيعر ضؤن لة ناختان دادةطيرسىَ وا بنوسن، ئةو شتانة دووبارة مةكةنةوة كة شاعيران بة شيَوةيةكى ئيفليج دووبارةى دةكةنةوة.
[8] - هيَمنى شاعير جطة لة (تاريك و روون) خاوةنى كؤمةلَة شيعرى (نالَةى جودايى) ية، نالَةى جودايى هاوار و نزا و ئازارى ناخى ثرِ لة ناسؤرى شاعيرة و تةعبير لة رؤحيَكى نيطةران و سةرطةردان دةكات...
[9] -هةردى لة سالَى 1957 كؤمةلَة شيعرى (رازى تةنيايى) بة ضاث طةياندووة.
[10] - يةكةمين كؤمةلَة شيعرى بة ناونيشانى (شةرِ و ئاشتى) لة سالَى 1954 لة سليَمانى بة ضاث طةياندووة.
[11] - بؤ زيَتر بة دواداضوون، برِوانة: تجديــد الرؤيــا الشعريــة في الشعر العربي الحديث بين الفهوم والإبداع / الوارث الحسن، د. الوارث الحسن، صحيفة المثقف،(العدد: 1779 الاحد: 05 / 06 /2011)
[12] - دةمم بؤنى طولَى مريةم دةدات، كةيوان ميهرةطان، وةرطيَرِانى: مةريوان هةلَةبجةيى، لة بلاَوكراوةكانى حةظدةيةمين فيستفالَى طةلاويَذ، ضاثخانةى دليَر، سليَمانى 2013 ل38.