پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز،که زیاتر له په‌نجا ساڵه له تاراوگه ده‌ژی،له دووری گه‌ل ونیشتمانه‌که‌یدا به‌رده‌وام خه‌می نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌کۆڵ خۆی داداوه ،له هه‌ر کۆرو مه‌جلیسێکدا بێت،باسی ئازا‌ره‌کانی گه‌له‌که‌ی ده‌کات،تا ئێستاش زیاتر له سه‌د په‌رتوک وپێنج سه‌د لێکۆلینه‌وه‌و ووتارو بابه‌تی نووسیوه‌و سه‌دان کۆرو سمیناری ئه‌نجام داوه،ئێستاش به‌م هه‌موو ته‌مه‌نه‌یه‌وه،وه‌ک گه‌نجێک شه‌ونخوونی ده‌کات به‌رده‌وام ده‌خوێنێته‌وه‌و ده‌نووسێ وکۆڕو سمینار لێره‌وله‌وێ ده‌کات.له‌رێکه‌وتی 4،11،2007 کات 4 ی ئێواره له هۆلی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری کوردی له مه‌لبه‌ندی کولتوری فاوست، پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز به ئاماده بوونی چه‌ندین که‌سایه‌تی کوردی ئه‌ڵمانیاسه‌باره‌ت به‌چه‌ند بابه‌تێکی گرنگ دوا.پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز،یه‌کێک له‌و بابه‌ته به‌نرخ و شاراوانه‌ی مێژوی نه‌ته‌وه‌که‌مانی باسکرد که تا ئێستا که‌م که‌س ئاگادارییه‌تی، ئه‌ویش بریتیه له‌چۆنییه‌تی گه‌یاندنی په‌یامی کورد به سه‌رۆکی ئه‌وسای میسر جمال عبدولناسر ، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی کتێبێک به‌ناوی “کفاح الاکراد” و کردنه‌وه‌ی پرۆگرامی کوردی له رادیۆی قاهیره بۆمان دوا.
پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز گوتی: که جه‌مال عبدولناسر هاته سه‌ر کار، به‌بیروباوه‌ری من که ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌کان کارده‌کات،نابێته دۆستی ئێمه، به‌لام به‌لێکۆلینه‌وه‌ی خۆم له‌کاروکردارو هه‌لوێسته‌کانی، له‌و باوه‌ره‌دا بووم ئێمه ده‌توانیین سوودی لێوه‌ر گرین بۆ گه‌رمکردن و پێشاندانی کێشه‌ی کورد.
دیاره کورد له‌و رۆژه‌دا له‌هیچ کونێکه‌وه دیار نه‌بوو،له هه‌موو ئاساماندا ئه‌ستێره‌یه‌کی نه‌بوو،ناسر به‌ربه‌ره‌کانێی په‌یمانی به‌غدای ده‌کرد، که ئه‌ندامه‌کانی رژێمی تورک وئێراق و به‌ریتانیاوئێران وپاکستان بوون،ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورددابوو"دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز خوێندنه‌وه‌یه‌کی ووردی بۆ وه‌زعه که‌هه‌بووه،بۆیه‌ش باشی بۆ چووه که په‌یوه‌ندی به جه‌مال عبدولناسره‌وه بکات له‌به‌رژه‌وه‌ندی کوردا ده‌بێت)، له‌گه‌ل ره‌حمه‌تی مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی ،له‌پاش ئه‌وه‌ی که ئێمه کاژیکمان دروستکرد،ئه‌و کاته حزب وشتی وا نه‌بوو رۆلی وای هه‌بێ بۆ کورد خه‌بات بکات،لێم پرسی چۆن ئه‌م وه‌زعه ده‌بینی؟،ئه‌و گووتی: بڕوام نییه ئه‌وانه‌کار بۆ کورد بکه‌ن،گووتم:به‌لام ده‌توانیین وه‌زعی کوردیان تێبگه‌یه‌نین،وایان لێبکه‌ین تۆزێک له مه‌سه‌له‌ی کورد تێبگه‌ن.
خۆت ده‌زانی جه‌مال عبدولناسر دژی په‌یمانی به‌غدایه،یانی دژی ئێراق،ئیران، تورکیا و دژی به‌ریتانیایه،ئه‌وانه هه‌مووی دوژمنی کوردن،له‌به‌رئه‌وه شتێک هه‌یه له ئێمه‌ی نزیک ده‌کاته‌وه،دوای هاتنه‌سه‌ر کاری جه‌مال عبدولناسر،هه‌ندێ قانوونی ده‌رکرد ،که شه‌ریکه گه‌وره‌کان بکاته مولکی ده‌وله‌ت،ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌قیرو هه‌ژاره.هه‌ردی گووتی: ئه‌وه ئێستا تۆ ده‌لێی چیی؟،گووتم من پاسپۆرت ده‌ربێنم وبچم بۆ سوریا له وێ شتێک بنووسم و بۆ جمال عبدولناسری بنێرم،وه‌ک نامیلکه‌یه‌ک کتێبۆلکه‌یه‌ک،ئه‌حمه‌د هه‌ردی گوتی: باشه بڕۆ.
له هاوینی 1956 پاسه‌پۆرتم ده‌ر‌هێنا به‌بیانوی گه‌شتوگوزار چوم بۆ سوریاولوبنان، که چووم له‌وێ ئاپۆعوسمان سه‌بریم ناسی ره‌حمه‌تی لێبی، له دیمه‌شق ماوه‌ی ده رۆژێک، به‌شه‌و رۆژ،کارمکردووه،له‌هوتێلی “فلستین وشرق الاردن”که خاوه‌نه‌که‌ی”ئه‌بودیاب”کوردێکی خه‌لکی گه‌ره‌کی تاخی کوردان بوو،نامیلکه‌یه‌کم نووسی به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌نێوی “کفاح الاکراد” یانی خه‌باتی کوردان،زمانی عه‌ره‌بی من باشه له مناڵییه‌وه ده‌رسی مه‌لایه‌تیم خوێندووه بۆ من زمانی عه‌ره‌بی زۆر ئاسانه،ئه‌و کتێبه‌م پێشکه‌ش به به جه‌مال عبدولناسر کردوه ،"پرسیان ئه‌وه ساڵی چه‌ند بوو ؟گووتی سالی 1956 ئه‌وه پانجاو یه‌ک سال به‌رله ئێستا)،به‌س له‌رێی عوسمان سه‌برییه‌وه‌توانیم گه‌لێک که‌س بناسم،وه هه‌موو رۆژێک له‌گه‌ل عوسمان سه‌بری ده‌چووینه ماڵی ره‌وشه‌ن بدرخان،دکتۆر عزالدین مسته‌فا ره‌سول له‌وێبوو له نووسینه‌کانیدا باسی کردووه،له‌وێ ره‌وانشاد ئاپۆ عوسمان سه‌بری چاپخانه‌یه‌کی بۆ من دۆزییه‌وه،چاپخانه‌ی "که‌ریم که‌ره‌م)چاپخانه‌که به‌دزییه‌وه شتی چاپ ده‌کرد،به‌ڵام به‌پاره‌ی زۆر،منیش پاره‌م له‌گه‌ڵ خۆم بردبوو بۆ ئه‌وێ ،پاره‌ی باشم دایێ، که هه‌زار دانه‌مان بۆ چاپبکات،کتێبه‌کان بچکۆله‌بوون ئه‌و کتێبه ماوه، “کفاع الاکراد” وه ئه‌من پێشکه‌شم کرد به‌جمال عبدولناسر که ئێمه‌ی کورد تۆمان خۆشده‌وێ‌و……..ئه‌مانه.
له‌مالی ره‌وشه‌ن بدرخان،عزیز شه‌ریفم‌دیت،عزیز شریف محامی بوو دۆستی کورد بوو پێیان ده‌گوت محامی الاکراد،گووتم بزانه ئه‌و کتێبه‌م نووسیوه،گوتی ئه‌وه تۆ نوسیوته؟،گوتم ئا،گوتی ئه‌و کتێبه‌م له‌ره‌وشه‌ن بدرخان وه‌رگرتوه،جا به‌ر له‌وه‌ی که‌من عزیز شریف ببینم،ئێمه له‌گه‌ل عزالدین مسته‌فا ره‌سول ئێستاش ماوه ده‌توانن لێیبپرسن،وه له‌گه‌ل ره‌وشه‌ن بدرخان به‌دوو ئۆتۆمبیل چووین بۆ لوبنان،له‌وێ لبنان زۆر ئازاد بوو،له‌و ئۆتۆمبیله‌ی ره‌وشه‌ن بدرخان لێی‌بوو خوجێکی گه‌وره‌ی هێنابوو له‌گه‌ل خۆی، ره‌وشه‌ن به‌درخان مه‌رد بوو به‌ڕاستی یانی ئینسانێکی مه‌ردبوو”،خوجه‌که‌ی پڕکردبوو له‌کتێبه‌کان،ئێمه له ئۆتۆمبیلی دواوه بوین ئه‌ویش له‌ئۆتۆمبیلی پێشه‌وه بوو،چوین بۆ به‌یروت،له‌وێ خستمانه پۆسته‌وه،به‌پۆسته له‌وێ بۆهه‌موو رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌کان نارد،هه‌تا بۆ سعید قه‌زازیشمان ناردبوو، له‌وێ سه‌عید قه‌زاز پێی وابووه ره‌فیق حلمی بۆ ئێمه‌ی نووسیوه،ئینجا باشه،وه‌من که‌گه‌ڕامه‌وه بۆ به‌غدا له پێلاوه‌کانمدا دوودانه یا سێ دانه له‌گه‌ل خۆم هێنایه‌وه.کتێبه‌که بچکۆله بوو،خستمه ناو پێلاوه‌که‌م که ئه‌گه‌ر له‌شم بگه‌ڕێن نه‌یدۆزنه‌وه،یه‌کێک له کتێبه‌کانم دا به مامۆستا ره‌فیق حلمی،یه‌کێکیشیانم دا به مامۆستا ئه‌حمه‌د نه‌قیب،که ماوه‌یه‌کی دورودرێژ به‌و کتێبه‌ی من ئه‌ندامی بۆ پارتی په‌یدا ده‌کرد،هه‌ر چه‌نده خۆم پارتی نه‌بووم،ئه‌و خۆشی بۆ منی گێرایه‌وه،ئێستاش ماوه ده‌توانن لێی بپرسن.
ره‌وشه‌ن به‌درخان ئه‌وه‌ی بۆ کردم وه له‌ماڵی ئه‌ودا عزیز شه‌ریفم ناسی، گوتم:ئه‌وکتێبه بۆ جمال عبدولناسر نێردراوه،تۆ زۆر ده‌چی بۆلای جه‌مال سه‌ری لێده‌ده‌ی پێی نالێیی کارێک بۆ کورد بکات؟،گوتی: وه‌کو چی کارێک بۆ کورد بکات؟.گوتم:”ده‌توانم له‌گه‌ڵ براده‌ره‌کانی خۆم قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌م پێت بڵێم،به‌ڵام به‌بۆچوونی خۆم ئه‌گه‌ر پرۆگرامێکی کوردی له‌ڕادیۆی قاهیره ببێ زۆر باش ده‌بێ.گوتی:”من ئه‌وه به جمال عبدولناسر ده‌لێم.وه‌ختێک عزیز شریف له عێراق له زیندان بوو.ئه‌و کاته خۆی شاردبۆوه له دوو گروپ ده‌ترسا،یه‌کێکیان له شیوعیه‌کان چونکه خۆی شیوعی بوو، به‌ڵام چونکه سه‌ر به مۆسکۆ نه‌بوو،پێیان ده‌گوت ئه‌وه "پیاوی ئه‌منه ،پیاوی حکومه‌تی عێراق و ئینگلیز وئه‌مانه‌یه)،که‌چی نه پیاوی حکومه‌ت و نه پیاوی ئینگلیز بوو،جارێکیان له‌گه‌ل مام جلال به‌دزییه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی خۆی لێشاردبۆوه چوین بۆلای،له‌وێ هێنامه‌وه بیری گوتم:”له‌بیرته جارێکیان له‌گه‌ل مام جلال هاتین بۆلات”.گووتی:”ئاء راستده‌که‌ی”.
ئه‌وه عزیز شریف، وه دوایی ئه‌و له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌شی زۆر بووینه دۆست و براده‌ر.عزیز شریف ئه‌م شتانه‌ی به جمال عبدولناسر گوتبوو،که گه‌ڕامه‌وه به‌غدا"نجم ا‌لدین عه‌ونی"هه‌بوو برای ره‌وانشاد "محمد عه‌لی عه‌ونی"باوکی"دوڕییه خان)،ئه‌و میسری بوو به‌ڵام له عیراق ده‌ژیا،ناسنامه‌ی میسری هه‌بوو،ده‌هاته دوکانه‌که‌ی ئوستاد به‌شیر موشیر،زۆر ده‌هاته ئه‌وێ رۆژێک پێی گوتم:سه‌فیری میسر حه‌ز ده‌کات چاوی پێت بکه‌وێ،گووتم باشه چی ئه‌وێ؟.گووتی: خۆی له‌گه‌ڵتدا قسه ئه‌کا.گوتم ئاخر پۆلیس و ئه‌مانه هه‌یه.گوتی: نا ده‌تبه‌مه ماڵی خۆم، له‌وێ ئۆتۆمبیلی گه‌وره‌ی هه‌بوو،ئه‌تخه‌مه ناو سندوقی ئۆتۆمبیله‌که‌م،له‌وێ له‌پشته‌وه ئه‌چینه ناو سه‌فاره‌تخانه‌که، ناچینه ناوه‌وه‌ی به‌رده‌مه‌که، له‌وێ گه‌راجیان هه‌یه،ئه‌چینه ناو گه‌راجه‌که تۆ له‌وێ له‌سندوقه‌که دێیته ده‌ره‌وه له حه‌وشه‌که ئه‌چینه‌لای، باشه ، به‌م جۆره چووینه لای سه‌فیری میسر ،گوتی: ئه‌وه جه‌مال نه‌به‌زه ئه‌و پیاوه‌ی داواتکردبوو.سه‌فیر گوتی: ئه‌وه سه‌رۆک زۆر سه‌لامت لێده‌کات وه حه‌ز ده‌کات بزانێت ئێوه چیتان ده‌وێ،ووتی: پێی خۆشه که ئێوه دژی حلفی به‌غدان و دژی ئیستعمارن ، به‌س حه‌ز ده‌کا بزانێت ئێوه چیتان ده‌وێ؟.گوتم : به‌راستی من نازانم ئه‌بێت له‌براده‌ره‌کانم بپرسم.وه‌کو دوای چه‌ند رۆژێک چومه‌وه بۆ کوردستان، له مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی له فائیق عارف له مامۆستا عه‌لی تۆفیق که تازه دکتۆرای هێنابوو،جا ئێمه ئه‌و براده‌رانه که به‌یه‌که‌وه کارمان ده‌کرد رێکمان خست، ئه‌وه‌ی باشه مه‌سه‌له‌ی ڕادیۆکه بێت،وه یارمه‌تی پێشخستنی پروپاگه‌نده وه‌کو لۆبییه‌ک بۆ کورد له میسر دروست ببێت ،وه ئه‌گه‌ر بکرێت به‌م شێوه‌یه مه‌سه‌له‌ی کورد بهێنێته پێشه‌وه له‌کۆمه‌لی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.دواتر که چوومه‌وه ، به هه‌مان رێگای ئۆتۆمبیل چومه‌وه ناو سه‌فاره‌ت، جمال عبدولناسر سه‌فه‌ری مۆسکۆی کرد، که گه‌ڕایه‌وه "نجم ا‌لدین عه‌ونی "پێی‌گوتم : به‌م زوانه رادیۆ کوردییه‌که داده‌نرێ.
دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز وتی : بڕوا بکه‌ن، ئه‌و ڕادیۆ کوردییه‌که که دانرا، هه‌موو ڕۆژێک به مارشی کوردستان ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌یکرده‌وه،ئه‌وه‌ش زۆر بوو له‌ساڵی 1957 جه‌مال خه‌زنه‌دار مداخه‌له‌ی کرد و گوتی :” حه‌مه‌ی حسێنی مه‌لای دزه‌یی یه‌که‌مین بێژه‌ری رادیۆ کوردییه‌که‌ی قاهیره بوو تا سالی 1963″.پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز له ووشه نامه‌کدا نووسیویه‌تی دوای ئه‌وه‌ی جه‌مال عبدوالناسر له‌سالی 1957 پڕۆگرامی به‌شی کوردی له رادیۆی قاهیره دانا، ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئێرانیش له تاران به‌شی کوردی دابنێ و رژێمی عێراقیش رێگا به‌ده‌ر چوونی چه‌ند گۆڤارێکی کوردی بدات..