تکایه‌ ئه‌م یاده‌ هه‌ڵقۆزنه‌وه‌ بۆ پێکهێنانی حوکومه‌ت . .. سالارکه‌رکوکی.

 به‌ بۆنه‌ی ۱۱ی ئازار به‌پێویستی ده‌زانم په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی بنكه‌ فراوان و به‌رنامه‌ی گونجاو دابڕێژرێت بۆ چۆنیه‌تی رەفتاركردن لەگەل بەغداو دەوڵەتانى دراوسێ، هه‌رێمی، خۆرئاوا و بەرەنگاربونەوەى تیرۆر و ناوخۆو مەترسیەکانى سەر گەلى کورد لەم قۆناغە هەستیارەدا. وه‌پێویسته‌ هیچ بۆشاییک و درزێک نه‌یه‌ته‌ نێو ڕیزه‌کانی گه‌له‌وه‌.

كه‌ رێككه‌وتنی ۱۱ی ئازار ۱۹۷۰ ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی شۆڕشی ئه‌یلول بوو كه‌ بۆ یەکەمجار حکومەتى بەغدا دانى نا بەمافى ئۆتۆنۆمى بۆ کوردستان و بە پێشمەرگە وەکو هێزێکى بەرگرى لە کوردستان له‌گه‌ل زۆر مافى سیاسى، ئیدارى، کەلتورى و کۆمەڵایەتى. . . هتد بۆ گەلەکەمان، ئەگەرچى جێبەجێ نەکرا بەڵام بوو بە دۆکۆمێنتێکى گرنگ ئەمینیتەوە لە میژوویى گەلەکەماندا.

ئه‌وکات هه‌روه‌ک ئێستاش حوکومه‌ته‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی به‌غدا خه‌ریکی پیلان گێڕی و کاری قێزه‌وه‌ر و پابه‌د نه‌بون به‌ڕێکه‌وتنامه‌کانه . وهەروەها دوای سەرکەوتنی ڕاپەڕین کوردستان بووە نەوایەکی ئارام بۆ سەرجەم زوڵم لێکراوانی عێراق و لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسیشەوە ئەو جیاوازییە گەورەیەی لە بواری پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ئارامی و پێشکەوتن و ئاوەدانیدا لەنێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی تری عێراقی فیدراڵدا هەیە، گەواهیدەری ئەو ڕاستییەیە کە کورد ئاشتیخوازە و نابێ چیدی مافەکانی زەوت بکرێن و بە زمانی هەڕەشە و ئابڵوقەی سیاسی و ئابووری مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت بۆیه‌ به‌ پێوستی ده‌زانم، ئه‌م ڕۆژه‌ هه‌ڵقۆزنه‌وه‌ به‌کاری بهێنن بۆ یه‌کخستنی ناوو خۆ یه‌کڕیزی ناو پارته‌ سیاسیه‌کان .

هاوكات یادی رزگاركردنی شاری هه‌ولێر وه‌ پاش رزگاركردنی سلێمانی له‌ ۷ی ئازاری ۱۹۹۱ له‌ ده‌ست رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام.

هه‌روه‌ها لەم رۆژە پیروزەدا پێویستە یەکێتى ریزەکانى گەلەکەمان بپارێزین و هەوڵبدەین هەڵوێستى یەکگرتوو هەبێت لەلایەن هێزە سیاسییەکانى کوردستانى و هەرچى زووترە حکومەتى بنکە فراوان پێکبهێنن و بەیەکەوە بەرنامەیەکى گونجاو دابڕێژن بۆ چۆنیەتى رەفتار لەگەل بەغداو دەوڵەتانى تر و بەرەنگاربونەوەى مەترسیسەکانى سەر گەلى کورد لەم قۆناغە هەستیارەدا.

 

 

Related Articles