خوێن به‌خوێن یان سه‌ربه سه‌ر، شتێکی نامۆ نییه له که‌لتوری ئێوه‌دا(شمشێر هه‌ڵگره وسهربڕه) ئهمهکهلتوری ئێوه‌یه نامۆییه به‌ڕێزم، ڕۆژانه سه‌ری ده‌یان بگره سه‌دان ده‌بڕدرێ له سایه ی یاسای شه‌ریعه ته که‌تاندا لە دوای ڕوداوه نەخوازراوه که ی لە رۆژی ٢٢/٣/٢٠١٤ لە شاری بەغدا ڕویدا دوای ڕووداوەکە لێدوان و هەڵوێستی هەندێ کەسایەتیی سیاسیی عێراقی شۆڤینی بوونەتە هۆی نیگەرانیی شەقامی عێراقی وده‌بنه هەڕەشە لە ئاشتی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی عێراق و فراوانکردنی ئاڵۆزییەکان و نانەوەی ئاژاوە و دووبەرەکی لەنێوان هاووڵاتییاندا به‌تایبه‌تی کورد وعهره ب لێرەدا پێویسته گشت عێراقه یه کان ئاگادار بکرێنەوە کە نابێت رێگا بە هیچ کەس و لایەنێک بدرێت درز بخاتە ناو برایەتیی پێک هاتەکانی عێراق و بازرگانیی بە گیانی دکتۆر محمد بدێوی بکرێت، بۆمه‌رامی سیاسی یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌کاری بێنن، هه‌ندێک له عه‌ره‌به ڕۆشنبیره‌کان له‌برایه‌تی کورد و عه‌ره‌ب تێده‌گه‌ن. کاریگه‌ری له‌سه‌ریان ناکات، به‌ڵام هه‌ندێکیان ئاواته‌خوازن درز‌و فیتنه بخه‌نه نێوان پێکهاته عێراقییه‌کان، چونکه ئه‌وانه نانی فیتنه ده‌خۆن یان بۆپهردهپۆشی گهندهڵێکانیان . جێگەی داخە لە دوای ڕوودانی ئەم كارەساتە سەرۆك وەزیرانی عێراقی وشەی نامۆ و ناشرینی خوێن لەبەرانبەر خوێنی بەكار هێناوههرلهوێ له شوێنی ڕوداوه‌که خۆی کرد به‌دادوه‌ر بڕیاری خۆیدا خوێن به‌خوێن كە دوورە لە بنەماكانی باڵادەستیی یاسا و دەوڵەتداری و كولتووری پێكەوەژیان و دیموكراسی. لە سایەی زێدەڕۆیی هەندێ لایەن و ئەم دۆخە ئەمنییە نالەبارەی لە عێراقدا هاتووەتە ئاراوە خەڵكێكی زۆر كوژراوە و لەم چەند ساڵەدا زیاترله۴۰۰ مامۆستای زانكۆ لە عێراقدا تیرۆر كراون و كەس خۆی نەكردە خاوەنی خوێنیان و دەسەڵاتی بەغدا هیچ هەوڵێكی نەدا بۆ دۆزینەوەی تاوانباران. ئێستا كە هاووڵاتییەكی كورد لایەنێكی ئەم ڕووداوە نەخوازراوەیە دەیانەوێت لەڕووی سیاسییەوە بیقۆزنه وه و بیكەنە بابەتێكی زۆر مەترسیدار و هەوڵێك بۆ نانەوەی فیتنەی نێوان نەتەوە و پێكهاتەكانی عێراق. بۆیە بەرپرسیارێتیی هەر ڕووداو و کاردانەوەیەکی ئەم ڕەوشە دەکەوێتە ئەستۆی ئەوانەی دەیانەوێ ڕووداوەکە بۆ مەرامی سیاسی بەکار بهێنن. ئەگەر دەستەڵاتدارانی عێراقی بەم لۆژیكە سەیری ڕووداوەكان دەكەن پرسیار ئەوەیە كێ خوێن‌و سه‌ری ۵۰۰۰ شەهیدی هەڵەبجە و ۱۸۲۰۰۰ ئەنفال و ۸۰۰۰ بارزانی و ۱۲۰۰۰ فەیلی دەداتەوە؟ سەرباری ئەم قوربانییە مەزنە گەلی كورد لەپێناو بنیاتنانی ژیانێكی تازە و هیوایەكی نوێ هیچكات ئامادە نەبووبڵێ خوێن لەبەرانبەر خوێن، کورد له هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتدا بو له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسدا، وه له‌دوای ڕاپه‌ڕینه شکۆداره‌که‌ی به‌هاری ۱۹۹۱ کدا کورد زیاتر له چه‌ند فه‌یله‌قێکی سه‌ربازی سوپای عێراقی که‌وته به‌رده‌ست، که‌چی بیری له سه‌ربه‌سه‌ر یان خوێن به‌خوێن نه‌کرده‌وه، وه له‌سه‌ر پره‌نسیبی کورد‌و عه‌ره‌ب برایه مایه‌وه ده‌ست درێژی نه‌کرایه سه‌ر یه‌ک سه‌ربازێکی عێراقی . پێویستە لەم كەیسەدا دادگا دوور لە ئاره زوی ناڕه وای هه‌ندێک له سیاسیه شۆڤینیه‌کان ئەم كێشەیە یەكلایی بكاتەوە و چیتر ڕێگە نەدرێت دەنگی ناقۆڵا بەرز ببێتەوە وئەم ڕووداوه بقۆزنه وه گەلی كوردستان بڕیاری داوە بە برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لەگەڵ عێراقدا بژییت.