دیارە ئەم تەوەرە پێویستی زۆر بە زانیاری بنەڕەتی نێودەوڵەتی لە ڕووی سەربازی و سیاسی و ئابووری و ڕاگەیاندن و کۆمەڵگای جیهانیەوە هەیە، ئەم زانیاریانە ئەمڕۆ لەسایەی تەکنەلۆژیاوە و سەدەی دیجیتال وە بە ئاسانی ئەگاتە هەموولاێک لەم گەردوونەدا، پێویستی بە خوێندنەوە و ئاستی ڕۆشنبیری ستراتیژی و پێوەرە تایبەتمەندیەکانی شەڕ و بابەتە نێودەوڵەتیەکانەوەیە و ئازموونی خوێندنەوەی بۆ ڕووداوەکان وسەرچاوەیگرتووە.
بەڵام بە پێێ پێوەرە زانستیەکانی سەربازی و خۆ ئامادە کردنی ڕۆژئاوایەکان بە تایبەت ناتۆ و ئەمریکا بۆ هێرش و بەرگری لە ماوەی ١٠ سالی ڕابووردا هەموو بوارەکاندا بە ڕوونی ئەیسەلمێنێت، کە پلان و شرەکە دەستی پێکردوە، کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەستیان پێکردوە و ووردە ووردە بەرەو ڕووسیا سەری هەڵداوە و لە دواڕۆژدا ڕوو لە ناوچەی ئاسیا و چین و جیهان بە گشتی لە ساڵەکانی ٢٠١٥ تا ٢٠٢٥ ئەکات.
ئەو کاریزمانە و میکانیزمانەی کە شەڕەکانی جیهانی پێک هێناوە لەم سەدەیە دا بە شێوەێکی نادیار و کورت و بەشبەش بە پێێ کات و زەمان بەردەوامە بەڵام لە کۆتاییدا بە شەڕی جیهانی سێێەم بە فەرمی خۆی ئەنوێنێت کە بەرەی ڕووسیا و چین و هاودەستەکانی ( کۆریا و ویتنام و ئێران و سووریا ..گروپە چەپەکان و چەکدارەکان لەلاێک ..کە بەرەی بەرگریان ناوناون ..خۆی ئەدۆزێتەوە .
لەلاێکی تر بەرەی دژە ترۆروو و ڕۆژئاوایەکان و ناتۆ بە هاوکاری زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خۆ ئەگرێت.
لەم کاتەدا کە دنیا ڕووی لە شەڕوو و ترۆروو و ئاژاوە و کوشت و کوشتار و تەقینەوە و لە زۆربەی وڵاتانی دنیا دەستی پێکردوە ، بە بێ یارمەتی و مۆڵەتی ئەو دووبەرەیە هیچکام ناتوانن بەردەوام بن ئەگەر ویست و پیشتوانی ئەوانی لەگەڵدا نەبێت .
بەدڵنیایەوە شەڕی جیهانی سێیەم دەستی پێکردوە ، ئاگری هەر لە ئێستاوە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتوەتەوە نە بە شێوەی فەرمی، بەڵام لە دواڕۆژدا ئەم شەرە زۆربەی وڵاتەکان ئەگرێتەوە و جیهان ئەخاتە مەترسیێکی یەکجار ترسناکەوە.( بڕواننە نەخشەی جیهان)
دیارە وێرانی و برسیەتی و ڤایرۆسی نەخۆشی و بڵاوکردنەوەی دەیان نەخۆشی نادیار و نوێ و بۆمبی و سارووخ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ( ف بێ ف) دەوری کارایان ئەبێت لەم شەرە جیهانیەدا.
وەکوو زانیاریەکان هەیە دەستبەسەراگرنی سەرچاوە ئاویەکان و پێش چاڵە نەوتیەکانە بۆ ئەم شەڕە و دەریا و هەوا و تەکنەلۆژیا دەوری بنەڕەتی ئەبێت لەم شەڕەدا کە بە ملیۆنها مرۆڤ بێ تاوان باجی ئەدەن .
شەڕی جیهانی سێیەم بە کز بوونی دووزلهێزی دنیا واتە ئەمریکا و ڕووسیا کۆتایی دێت و چین و هند و بەریتانیا دەوری نوێیان ئەبێت بۆ دەورانی نوێی نێونەتەوەیی و سنووری دەسەڵاتەکان کەم ئەکرێتەوە.
ئەوەی گرنگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە زۆربەی وڵاتەکان دابەش ئەبن بە پێێ خواستی نەتەوەکان وئایدئۆلۆژی ئایینەکانی ناوچەکە و زۆر مافە کانی مرۆڤ و پێشل ئەکرێت و بە دەیان ساڵ ئەم ناوچەیە لە دووبەرەکی ئاژاوەدا ئەژین.لەبەر ئەو هەموو چەکە و موادی کیمیای دژە مرۆڤانە ئەکەوێتە دەستی گرووپ و دەستە چەکدارەکان لە جیهاندا.ئاشتی و تەبایی لە ناوچەکە لە مەترسیدارترین مێژووی خۆیدا دەبێت.
ئەگەر بڕوانینە باروودۆخەکانی ئەم سەدەیە بە تایبەت ئەم چەند ساڵە بە ڕوونی دیارە وون بوونی چەند فڕۆکەی مالیزیایی لە ئاسیا و کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە لە ئۆکرانیا بۆ بەڵگەی تاوانی مرۆڤایەتی لە دواڕۆژ بەکار دێت و ئاگروو شەڕی سووریا و لیبیا و عێراق و پاکستان و ئەفغانستان و یەمەن و سوماڵ و...ئیسرائیل و فەلەسین لەلاێک .شەڕە فڕۆکە و سارووخ و شەڕی ف بێ ف و شەڕی ئەلیکتۆنی و تەکنەلۆژیا لەلاێکی تر سەرەکی ترین شێوەی شەرەکەیە و ئابلووقەی ئابووری ئاو و نەوت وگاز و کەشتی و فڕۆکە و شەمەنەفەر لە دژی یەکتر لە خۆ ئەگرێت.
ئەوەی لەم سەردەمە زۆر گرنگە و باسی لێوە ئاکرێت مافەکانی هاووڵاتیانە، و سەربازیەکان لەبەر بەرژەوەندی خۆیان هەموو مافەکانی مرۆڤایەتی پێشل ئەکەن.
گەورەترین شەریش لە ناوچەی ڕۆژەهەڵات لە شام ئەبێت لەسەر ئاو و خاک و نەوت و ئایینی جیاواز کە بەدەیانساڵ ئەخاینێتو ئاگری ناوچەکە بێزار ئەکات، و کۆتایی دێت بە ڕژێمەکانی ئایینی و ناسیۆنالستی لە ناوچەکو دابەش ئەکرێت وەکوو ناوچەێکی فیدراڵی لە ناویەکتردا و زۆر وڵات وەکوو سووریاو عێراق و سۆمال و لوبنان وعێراق و ئێران و وڵاتانی عەرەبی وەکوو وڵات ئێستا نامینن و دابەش ئەکرێن.
- · هێنانی بەڵکەکانی فڕۆکەکانی مالیزیایی لە ئاسیا و ئۆکرانیا و شەڕی وزە و ئاو ترۆر ئەکرێتە بەڵگەی جیهانی دژی ڕووسیا و چین و دۆستەکانی تێوەئەگلینن وەکوو ئێران و سووریا و کۆریای باکوور ..و هێزە چەکدارەکانی جیهان ..
- · ئەمە خاڵی دەستپیکردنی شەڕەکانە :
- · چین لە سەر خاک و دەریای تایوان و پاڵپشتی ترۆر و .
- · ڕووسیا لەگەڵ ژاپۆن و ناتۆ لە ئەورووپا لەسەر بەرژەوەندی خاک و وزە و ئابلووقەی ئابووری و سەربازی و بەرژەوەندیەکانی
- · ئێران و بەلووچ و ئازەری و کورد و عەرەب لە ناوخۆ و چەکی ناوەکی و پشتیوانی ترۆر واتە حیزباللە و حەماس و عەلەویەکان لە سووریا وتورکیا و شەڕی ئایینی نیوان شێعە و سوونە و بەهایی پێشلکردنی مافەکانیان.
- · زۆربەی وڵاتەکانی عەرەبی بە شێوەی کۆنفیدراڵی و بچووک و دابەشئەکرێت و کۆمکاری عەرەبی ناوەی ئەگۆڕێت.
- · تورکیا و سویسرا و نەروێژ و سوئید و هندوستان بێ لایەن ئەبن لەم شەڕەدا و بەڵام بێ بەش نابن لە تەنگەژەو وێرانی و برسیەتی و هەڕەشەی بەردەوامی هەردوو لایەن.
- · بە شێوەی گشتی جیهان لە ٢٠١٥ تا ٢٠٣٠ لە شەڕدایە .
بەم بۆنەیەوە کورد پێویستە ستراتیژی ئابووری و سەربازی خۆی و یەکڕیزی نەتەوەیی ڕیک بخات.