خانه‌قین، به پێی ماده‌ی 140 له ده‌ستووری عێراق، شارێكه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، سه‌ربه پارێزگای دیاله‌یه‌و هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان.
گرفتی ئه‌م شاره ئه‌وه‌یه دوای 11 ساڵ له تیپه‌ڕینی ڕووخانی حكومه‌تی پێشووی عێراق و كردنه‌وه‌ی دام و ده‌زگای زانستی و ئه‌كادیمی و فه‌رمانگه‌ی حكومیی سه‌ربه هه‌رێم و كردنه‌وه‌ی به‌شی خوێندنی كوردی له شاره‌كه، كه‌چی تا دێت زیاتر كلتووری عه‌ره‌بی تییاندا تۆخ ده‌بێته‌وه‌و له تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ كه‌لتووری كوردی هه‌ڵدێن.
به ئه‌زمونی دوو ساڵ كاری ڕاگه‌یاندن له خانه‌قین و چوار ساڵیش ته‌واو كردنی زانكۆ له‌و شاره، به‌ره‌و پێشچوونم نه‌بینی تیایدا به‌ڵكو زیاتر گه‌ڕانه‌وه بۆ واقعی پێشوو، واته گه‌ڕانه‌وه بۆ كلتووری عه‌ره‌ب به‌ره‌و پێش ده‌چوو، كه ئه‌مه‌یان تا دێت زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
له ماوه‌ی چوار ساڵی زانكۆدا، خانه‌قینییه‌كان زۆر به ده‌گمه‌ن هاوڕێ ئه‌بوون له‌گه‌ڵ (كورده‌كان) ئه‌وان زیاتر به‌عه‌ره‌بی قسه‌یان ئه‌كرد و ئه‌وه‌یان زۆر لا جوانتر بوو له‌وه‌ی به كوردی قسه بكه‌ن!
ته‌نانه‌ت بۆ زۆر وشه و وته‌ی نه‌شیاو ئه‌یان وت (كورده‌كه ئویشت) واته كورده ئێژێت!
به‌ڵام بۆ هه‌ر توانجدانێكی كورد له عه‌ره‌ب و زمانی عه‌ره‌بی وه‌ده‌نگ ئه‌هاتن! هه‌میشه له نێوان خۆیاندا به عه‌ره‌بی ئه‌دوان، هه‌ڵسوكه‌وتیان له زانكۆدا هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی خوێندكاره عه‌ره‌به‌كان بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا تێكه‌ڵ ده‌بوون نه‌ك ئێمه، له‌گه‌ڵ كه‌لتووری ئه‌وان ڕاهاتبوون، ته‌نانه‌ت به كه‌لتووری خۆیانیان ئه‌زانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌یان به هیچ شێوه‌یه‌ك پێ قه‌بووڵ نه‌بوو!
له خانه‌قیندا هه‌ر له دوای نه‌مانی حكومه‌تی به‌عسه‌وه ئیداره‌ی هه‌رێم به‌شی خوێندنی كوردی كرده‌وه، به‌ڵام پێش خه‌ڵكه ئاساییه‌كه هه‌موو به‌رپرسانی شاره‌كه منداڵه‌كانیان له خوێندنی كوردی دهركردو گه‌ڕاندنیانه‌وه بۆ به‌شی عه‌ره‌بی!
هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تاوه هه‌ندێ خه‌ڵكی دڵگه‌رم تابلۆی سه‌ر دوكان و فرۆشكاگانیان به زمانی كوردی گۆڕی، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه زۆری نهخایاندو دووباره زۆرینه‌ی تابلۆكان بوونه‌وه به عه‌ره‌بی!
ئێستاش سه‌یری چالاكییه‌كانی هه‌ر كه‌سێكی دانیشتووی ئه‌م شاره ئه‌كه‌ی له تۆڕه‌كانی فه‌یس بووك و تویته‌ر هه‌مووی به زمانی عه‌ره‌بین، ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاره‌كه بڵاو ده‌كرانه‌وه هه‌مووی به زمانی عه‌ره‌بی بوو.
من دوو لایه‌ن به‌به‌رپرسیاری ئه‌م دۆخه ئه‌زانم
یه‌كه‌م: ئه‌و خه‌ڵكه ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسانی له شاره‌كه‌دان، نه‌یانتوانی له ڕێگه‌ی نووسین و كه‌ناڵی جیاجیای بینراوو بیستراوو خوێنراوه‌وه كه‌لتووری كوردی و به تایبه‌ت كوردی لوڕی كه زاراوه‌ی دانیشتوانی شارهكهشه، بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی.
دووه‌م: حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌تایبه‌ت هه‌ردوو حزبی یه‌كێتی و پارتی و به‌دیاری كراویش چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵیانداوه بۆ قایمتركردنی پێگه‌ی شه‌خسی و حزبیی خۆیان كاربكه‌ن، ئه‌وه‌نده لایان گرنگ نه‌بووه چۆن خانه‌قین له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بكه‌نه‌وه به شاری كوردی!
یه‌كێتی له خانه‌قین ته‌له‌فزیۆنێكی ناوخۆی و ڕادیۆیه‌كی هه‌یه، ئه‌مه كارێكی باشه كه بابه‌ت و به‌رنامه‌كانیان به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی په‌خش ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاركردن بۆ سڕینه‌وه‌ی كه‌لتووری عه‌ره‌ب و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌لتووری كوردی لایان نه‌بووه به‌رنامه‌و پلان.