ساڵانێكی زۆره قه‌ندیل نه‌بێت، ئه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه لای تاكی كورد و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بوونی نه‌بووه.
له ڕۆژهه‌ڵات، كامپنشینی هێزه سیاسییه‌كان و به‌رنامه‌ڕێژیی كۆماری ئیسلامی بۆ خووگرتنی گه‌نجان به ماده‌ی هۆشبه‌ر، له باشوور شه‌ڕی ناوخۆ‌و دواتر مژینی خوێنی گه‌ل له‌لایه‌ن دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، له باكور و رۆژئاواش به هۆكاری جیا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی مردبوون.
به‌هاری عه‌ره‌بی ته‌كانێكی به ڕاپه‌ڕین و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری له ڕۆژئاوادا، به‌ڵام قوت بوونه‌وه‌ی داعش وه‌ك دوژمنێكی ده‌ره‌كی ڕاچه‌نینی له هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیدا دروست كرد و خرۆشانی ئه‌م هه‌سته‌ی گه‌یانده لوتكه.
ئه‌و ده‌مه‌ی شه‌نگال له‌لایه‌ن هێزێكی كوردییه‌وه ڕاده‌ستكراو كوردانی ئێزیدی به‌و ده‌رده بران، كچان و كوڕانی ڕۆژئاوا سه‌رباری ئه‌ركی خۆیان، پاراستنی هاوزمانیان به ئه‌ركێكی تر ده‌زانی و گه‌شتنه باشوور، گه‌ریلا له قه‌ندیله‌وه هاتنه خواره‌وه‌و مه‌خموریان ڕزگار ده‌كرده‌وه، نیگار حسیه‌نی له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌چێته به‌ره‌كانی جه‌نگ و ده‌بێته یه‌كه‌م شه‌هیدی ڕۆژهه‌ڵات له كاتی به‌رگری له باشووری نیشتمانه‌كه‌ی!
قووڵ بوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه ده‌ره‌كییه‌كان به جۆرێك هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لای كورد گه‌یانده لوتكه كه سنووره ده‌ستكرده‌كانیان سڕییه‌وه.
كۆبانێ هه‌موومانی كۆ كرده‌وه، ئه‌وه‌تا كاتێك مه‌ترسی داگیر كردنی ئه‌و شاره زیاتر ده‌بێت، به جارێك له ڕۆژهه‌ڵات شه‌قامه‌كان ده‌بنه جێی هاواری كورد و هاوار بۆ به هاناوه چوونی ئه‌و شاره كوردییه ده‌كه‌ن، له باشوور لاوان ته‌نانه‌ت ژنان و منداڵان به ڕۆژ و شه‌و له‌سه‌ر شه‌قام ده‌بن و ده‌یان خۆپیشاندان و ڕێپێوان بۆ وورووژانی ڕای گشتی جیهان ڕێك ده‌خه‌ن، له باكووری وڵات گه‌نجان ڕاپه‌ڕین به‌رپا ده‌كه‌ن و وڵاتێكی داگیركه‌ر ناچار ده‌كه‌ن له پشتیوانی تیرۆریزم و كاری تیرۆریستی ده‌ست هه‌ڵگرێت.
له ڕۆژئاوا دایكان منداڵان جێ ده‌هێڵن و به‌رگری له خاك ده‌كه‌ن، باشوور جه‌نگاوه‌ر بۆ پشتویانی هاوزمانیان ده‌نێرن و پێشوزایش له پێشمه‌رگه‌و جه‌نگاوه‌رانی باشوور له باكوور و ڕۆژئاوا فرمێسكی شادیی له چاوی بێ هه‌ستترین مرۆڤیش خسته سه‌ر گۆنا!
ئه‌م ڕاچه‌نینه هه‌موو دنیای سه‌رسام كردووه، ئه‌وه‌تا زۆر گه‌ل و نه‌ته‌وه خۆیان به كه‌م ده‌زانن له چاو ئه‌و بوێری و خه‌باته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كورد بۆ پشتیوانی له یه‌ك ده‌یكات.
من له‌وه ده‌گه‌ڕێم كه جیهان ڕۆڵی له‌م هه‌موو گۆڕانه سیاسییه و سه‌ربازییه چییه‌و كه‌ی و چۆن گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی سیاسی جیهان ڕوو ده‌دات و جوگرافیای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین چی لێ دێ و داهاتووی كورد چی ده‌بێت و ڕۆژ ئاوا‌و ئا‌مریكا به تایبه‌ت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورد و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه چی ده‌بێت؟
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه ڕاچه‌نینێكی نه‌ته‌وه‌ییه، ڕاچه‌نینێك كه هه‌ر لایه‌نێكی كوردی ئه‌گه‌ر نه‌یویستبێت له‌م قه‌تاره‌دا سه‌ركه‌وێت، به خائین و نه‌ته‌وه فرۆش دانراوه‌و ناچار كراوه ببێته سه‌رنشینێكی گوێڕایه‌ڵ.
گه‌رمیانی حه‌مه‌ی پوور
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.