ساڵی 1928 شاری ڕۆزارییرۆی ئه‌رجه‌نتین منداڵێكی به دنیا به‌خشی، ئه‌و ماڵه‌ی (چێ)ی تێدا گه‌وره‌بوو 3000 كتێبی تێدابوو، ئه‌و بوو به خوێنه‌رێكی باش، دواتر له شاری بۆینس ئایرسی پایه‌ختی ئارجهنیتن چێ گیڤارا خوێندنی پزیشكی ته‌واو كرد، به‌ڵام ئه‌و بۆ ئامانجێكی تر خولقابوو، خه‌باتگێڕی دژ به ئیمپریالیست و ڕزگار كردنی ژێرده‌سته‌كان.
شۆڕشی چێ و هاوڕێكه‌ی فیدڵ كاسترۆ دژ به (باتێستا) ی دیكتاتۆری كوبا و ڕزگاركردنی ئه‌و وڵاته‌و دواتر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پله‌و پۆست (وه‌زیری پیشه‌سازی) و به‌رده‌وامیدان به شۆڕش تا ساته‌وه‌ختی شه‌هید بوونی له‌و كاته‌ی له ساڵی 1967 و له ته‌مه‌نی 39 ساڵیدا له‌سه‌ر چیاكانی ئاند له پۆلیڤیا كه وه‌ك خۆی وتوویه‌تی ئه‌بێت گه‌لێكی تریش له ژێرده‌سته‌یی ڕزگار بكات، ئه‌وی كرد به هێمای شۆڕشگێڕی له جیهاندا، به‌جۆرێك هه‌رچی شۆڕشگێڕی مه‌زنه له نێو گه‌له‌كه‌ی خۆیدا به‌وی ده‌چوێنن.
ئێستا (میسا عه‌بدۆ)ی دایك و (نالین عه‌فرینی)ی شه‌ڕڤانی كورد، بووه‌ته سه‌ردێڕی زۆر رۆژنامه‌ی پڕ خوێنه‌ری جیهان و میدیای پڕ بینه‌ری ئه‌م زه‌مینه.
نالین به چل ساڵی ته‌مه‌نه‌وه سه‌رپه‌رشتی جه‌نگێكی ئه‌فسانه‌یی دژ به نوێنه‌رانی جه‌هاله‌ت ده‌كات هه‌زاران كوڕ و كچی لاو له ژێر سه‌رپه‌رشتی پلانه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ودا نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو جیهان ده‌كه‌ن دژ به گه‌وره‌ترین به‌ره‌ی تیرۆر و جه‌هاله‌ت.
خه‌باتی نالین و هاوڕێكانی خه‌باتێكی ئه‌فسانه‌ییه، ته‌نها له چیرۆك و فیلمه‌كاندا نمونه‌كانی بینراون و بیستراون، ته‌نانه‌ت له‌م ماوه‌یا له زۆر نووسه‌رم بینیوه نووسیویانه وشه‌یان نییه و نه‌بووه بۆ پێناسه‌ی ئه‌فسانه‌ی نالین، هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه زۆرێك له كورد له دڵسۆزییان به چێ گیڤارایان چوواندووه.
چێ هێمایه‌ك بوو و هه‌یه.
به‌ڵام نالینهكهی ئێمه به‌و به‌راورد ناكرێت به‌هیچ كه‌سێك به‌راورد ناكرێت!
ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، نه خه‌باتی وێنه‌ی هه‌یه‌و نه توانای كه‌س وه‌ك هی ئه‌ون، خه‌باتی كه‌س له هی ئه‌و ناچێت.
ئه‌و، چێ گیڤارا نییه، نالینی كورده، نالینی ژنه له‌و ڕۆژهه‌ڵاته‌ی كه پێیان وایه ژن ته‌نها بۆ خزمه‌ت و خاڵی كردنه‌وه‌ی حه‌زه سێكسییه‌كان پیاو ئافرێنراوه، ئه‌و زاده‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كه كه ته‌نها به ڕووتی له جه‌سته‌ی ژن ده‌ڕوانن!
ئه‌و ئه‌فسانه‌یه!
ئاخر كێ ئه‌فسانه‌ی نالینی ئێمه ده‌نووسێته‌وه؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.