که‌س و کاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی کوردستان
قوربانیان و ڕزگار بوان له جینۆساید
پێشمه‌رگه دێرین و زیندانیه سیاسیه خۆڕاگره‌کان
داکۆکی که‌ران له مافی مرۆڤ و قوربانیانی شه‌ڕ
چالاکوانانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و داکۆکی که‌ران له حه‌ق و ڕاستی
خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستان ماڵ کاولکراوی ده‌ڤه‌ری پشده‌ری خۆراگر
سڵاوی خواتان لێ بێت
ئه‌مڕۆ 25 / 06 ساڵڕۆژی ڕاگواستنی زیاتر له 100000 مرۆڤی سڤیلی کورده له زیدی باب و باپیریان بۆ ئۆردوگا زۆره ملێ هیتله‌ریه‌کان له ووڵاتی به ناو عێراق و وێران کردن و ته‌خت کردنی شاری قه‌ڵادزێ به هه‌موو ناحیه، شاره‌دێ و گونده‌کانی له ساڵی 1989
له‌مڕۆدا ئه‌و ده‌ستکه‌وته مه‌زنه‌یی که وه‌ک (ئه‌مری واقع) پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به پشتیوانی خوا و هێزی له‌بن نه‌هاتووی گه‌ل به ده‌ستی هێناوه، ڕێگای هه‌موو به‌هانه‌یه‌کی بڕیووه و هه‌لێکی زێڕینی نه‌ک ته‌نها بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ڕه‌خساندووه به‌ڵکو به دۆست و دووژمنانی کوردی سه‌لماند که ئه‌و هێزه فریاد ره‌سه ده‌کرێ له دنیا متمانه‌ی پێبکرێت و بکرێته پارێزه‌ری ئاشتی و ئاسایش ناوچه‌که.هیوادارین سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد نه‌گلێته داوی هیچداگیرکه‌رێکی کوردستان و خه‌نجه‌ر له پشت دانه‌که‌ی ئازاری 1975ی ( ئه‌مریکا، ئێران) یان له بیر نه‌چێت
بۆیه داوا له هه‌موو لاو و پیری کوردستان به جیاوازی ئایین، مه‌زهه‌ب، بیر و ڕا، ره‌گه‌ز و ئینتمای حزبیان ده‌که‌ین که به (گیان، دڵ، کردار، ماڵ وقسه) وه‌ک هێزی به‌رگری میللی، یه‌کڕێز له پشت هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، پۆلیس و ئاسایشی کوردستان بوه‌ستن.ببنه چاو‌دێر و ڕێگر له سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد که خوا نه خواسته هیچ مامه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی به‌م هه‌له زێڕینه بکات که ببێته‌وه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ قۆناغی کۆیلایه‌تی و ژێر ده‌ستی له ووڵاتی (شیعه و سونه) ی به ناو عێراق
ئێمه وه‌ک چالاکوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، داکۆی که‌ر له قوربانیان و ڕزگار بووان له جینۆساید و که‌س وکاری شه‌هیدانی کوردستان له سه‌ربه‌خۆ بوونی کوردستان، به‌رجه‌سته‌کردنی ئازادی بۆ خه‌ڵک و به ڕیوه‌بردنیان به دادوه‌رانه و یه‌کسانی، که‌متر به‌ڕه‌وای میلله‌ته سه‌رگه‌ردان و ماڵ وێرانه‌که‌مان نازانین.جگه له سه‌ربه‌خۆ بوونی کوردستان هیچ شتێکی تر به ساڕ‌ێژ که‌ری برینه قه‌تماغ نه‌بووه‌کانی ئه‌نفال، کیمیاباران، ئارام که‌ری گیانی پاکی شه هیده‌کانمان، دڵنیایی که‌ر بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی جینۆساید و ڕاگواستن و وێران کردنه‌وه‌ی شار و گونده‌کانمان نازانین
له خوای دلۆڤا ده‌پاڕێینه‌وه یه‌کڕیزی خه‌ڵکی کوردستان بپارێزی و له فیتنه‌ی ئایین، مه‌زهه‌ب و ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ی که‌وتۆته ناوچه‌که بیان پارێزێت.هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رکرده و به‌رپرسانه‌ی کورد که ئاڵووده‌ی فه‌ساد بوون له ڕیسوا بوون بگێڕێته‌وه سه‌ر ڕێگای ڕاست
له کۆتایدا داواکارین له هه‌موان که چاکه‌ی پێشمه‌رگه و پشتیوانی گوند نشینانی کوردستان به‌گشتی و ده‌ڤه‌ری پشده‌ری ماڵ وێران و کاول بوو له‌چاودا بمێنێ
براتان
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
له‌نده‌ن، 25 / 06 / 2014