بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن له سلێمانی، نزیكه‌ی10 هه‌زار خوێندكاری ئاواره‌كان و خێزانه عه‌ره‌به‌كانی نیشته‌جێی سلێمانی هه‌ن په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق له هه‌وڵی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندنی ئه‌و خوێندكارانه‌دان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش عومه‌ر قه‌ڵادزێی جێگری پارێزگاری سلێمانی، به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پێشوازیكرد له بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
له دیدارێكدا هه‌ردوو لا گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌و خوێندكارانه له خوێندن و دابینكردنی خوێندنگه‌و مامۆستا و هاتوچۆ و پێداویستیه‌كانی تری خوێندن.
بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق له دیداره‌كه‌دا رایگه‌یاند وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاماده‌یه بۆ هه‌موو هاوكاری و پاڵپشتیه‌ك بۆ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و له‌و رووه‌وه‌شه‌وه ئاماده‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نیشاندا بۆ دابینكردنی پێداویسته‌كانی خوێندن و هاتوچۆی خوێندكاره‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی میلاكی مامۆستا‌و دروستكردنی خوێندنه‌گه به شێوازی كابینه.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، له شاری سلێمانی كێشه‌ی كه‌می خوێندنگه‌مان هه‌یه‌و ناتوانین جێگه بۆ ژماره زۆره‌ی خوێندكار په‌یدا بكه‌ین و داوای كرد وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران په‌له بكه‌ن له جێ به‌جی كردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دایان ناوه بۆ دروست كردنی چه‌ند خوێندنگه‌یه‌ك له رێگه‌ی كابینه‌وه بۆ خوێندكاره ئاواره و عه‌ره‌به‌كان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.