به ئاماده‌بوونی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی مه‌راسیمێك بۆ به‌رز راگرتنی رۆژی پۆشینی جل و به‌رگی كوردی به‌رێوه‌چوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی ئه‌و رۆژه‌ی له خوێندكاران و ئاماده‌بووان كرد‌و دیاریكردنی رۆژێك بۆ پۆشینی جل و به‌رگی كوردی به هه‌وڵێك بۆ زیندوراگرتنی كلتوری نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌سف كرد.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی و چه‌ند خوێندنگایه‌كی سه‌ر به‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه چه‌ندین چالاكی و سرود و بابه‌تی هونه‌ری پێشكه‌ش كران.
{imageshow sl=29 sc=16 w=777 /}