گوزرهێكی كورت به نێو هه‌موو كتێب و تۆماره ده‌نگیه‌كانی د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی. .
ئه‌وه‌ی ده‌یخه‌مه ڕوو ته‌نها بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و چوار زنجیره باسه‌یه كه م. سه‌رباز موحه‌ممه‌د بانگخوازێكه سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه سه‌باره‌ت به بیروبۆچوونی د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی نووسیبووی له سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك له لاپه‌ڕه‌ی خۆی. .
ئه‌و كاته له‌به‌ر دوو هۆ راستكردنهوهم بۆ نه‌كرد:-
1- هه‌موو كتێبه‌كانی د. عه‌لی شهریعهتیم نه‌خوێندبوویه‌وه كه چه‌ند كتَبێكی مابوو، ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له تۆماره ده‌نگیه‌كان. . جگه له‌وه كه دڵنیا بووم م. سه‌رباز به هه‌ڵه‌دا چووه. . !!
2- له‌به‌ر حیزبی بوونی ئه‌و براده‌ره كه گه‌ر وه‌ڵامم بدایه‌وه ده‌یان ووت ئه‌وه دووباره كه هیچ په‌یوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌وه نییه له‌سه‌ر كه‌سان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان ده‌نووسێ. . ئه‌مه‌ی كه ده‌یكه‌م هیچ په‌یوه‌ندی نه به حیزیهوه هه‌یه و نه په‌یوه‌ندی به تاكه كه‌سیه‌وه هه‌یه. . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وه‌ك چاوم خۆش ده‌وێ. !به‌ڵام راستكردنه‌وه‌ی پێویستره. . !!
. . . ئه‌وه‌ی پێویسته ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كه تاكی ئیسلامی و به تایبه‌ت هه‌ندێ تاكی كورد و تاكی ئیسلامی د. شه‌ریعه‌تی به "كافر" ده‌زانن یان به شیعه. . ئه‌وانه‌ی كه موسڵمانن و به تایبه‌ت تاكی ئیسلامی سه‌دا 90 یان كتێبه‌كانی شه‌ریعه‌تیان ته‌نها یه‌ك یا دوو كتێبیان خوێندۆته‌وه. . ئه‌وجا ده‌بنه ( (قازی شه‌رعی) ) .
من ئهومهی كه ده‌یكه‌م به چه‌ند زنجیره‌یه‌ك باسی ده‌كه‌م تا خۆینه‌ری كورد و تاكی ئیسلامی كورد ته‌واو تێبگات كه د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی كێیه له دوای ئه‌وه‌ی كه ته‌واو به كتێبه‌كان هه‌موو"به زمانی فارسی" و تۆماره ده‌نگیه‌كان گوێ گرت و پێداچوومه‌وه ههستك كرد له‌گه‌ڵ سه‌یید قوتبدا ده‌ژیم. . !!
هه‌ستم كرد ته‌واو سته‌مێكی زۆر له‌و نووسه‌ره رۆشنبیره ( (میانه‌ڕه‌وه) ) - الاعتدال-ه ده‌كرێ به تایبه‌ت له لای ماموستایانی ئایینی ئیسلامی كۆنی كورد م. هه‌ژاری لێ ده‌ربچێ! وه‌ك خۆی ده‌ڵێ له یه‌كێك له تۆماره ده‌نگیه‌كان ده‌ڵێ: گه‌ر بچمه لای رۆشنبیرێكی ئه‌هلی سووننه‌ی موسڵمان هه‌ندێ شتی هاوبه‌ش له نێوانماندا ده‌بێت به‌ڵام كه ده‌چمه لای زانایه‌كی ئایینی كۆنی موسڵمان یه‌كسه‌ر ده‌ڵێ ئه‌وه شیعه‌یه. . شیعه‌كه هات. !!
خوێنه‌رانی به‌ڕێز له‌وه دڵنیابن به تایبه‌ت م. سه‌رباز كه وه‌ك راستكردنه‌وه‌یه‌كی (كامل) و برایانه دوور له هه‌ر-حقیر-یه‌ك ئه‌ومه ده‌نووسم. .
لایه‌نه هه‌ستیاره‌كانی لای سووننه و باسكردنی له لایه‌ن د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی كه زۆر به رێز و ئه‌وپه‌ڕی ئه‌خلاقی به‌رز و به ستایشی جوانه باس له‌مانه ده‌كات. .
1- باسی ئهبووبهكهر ( (ره‌زای خوای لێبێت) )
2- باسی سووننه و پشتیگیری كردنی
3- چه‌كوش دان له مه‌زهه‌بی شیعه، كه سووننه‌ش مه‌زهه‌به. . !!
4- باسی عائیشه ره‌زای خوای لێ‌بیت.
5- باسی عومه‌ر و عوسمان. . ره‌زای خوایان لێبێت.
6- باسی كه‌ركوك و موسڵ. . 8-9-. . .
زۆر خاڵی گرنگتری تر. . . كه پاش ئه‌و هه‌موو دیراسیه له كۆتا به‌شدا خۆتان شه‌ریعه‌تی به‌راورد بكه له نێوان كه‌سانی وه‌ك هزری م. سه‌رباز و كه‌سانی. . !!
سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر باسه‌كه ده‌مه‌وێ به كورتی بچمه ناو ژیانی د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی چونكه هه‌ندێ له زانایانی ئیسلامی ئه‌هلی سووننه زۆر به تووندی و به‌تایبه‌ت هه‌ندێ گروپ و تاكی ئیسلامی ناو ئیسلامیه‌كان كه ده‌ستی باڵای ناو حیزب و شاره‌زای بواری هزری ئیسلامین زۆر بێ ویژدانانه هه‌ڵده‌كووتنه سه‌ر نووسینه‌كانی شه‌ریعه‌تی و به‌ڵكو به زه‌ڕه‌بین (گه‌وره‌كردن) نووسینه‌كانی ده‌خه‌نه به‌رچاوی تاكی كوردی و به‌تایبه‌ت تاكی ئیسلامی. . وه ئه‌وانه‌یشی كه چه‌پله‌رن! شه‌ریعه‌تی به رۆشنبیرێكی غه‌یری مه‌زهه‌بی ده‌ناسن و ئه‌وانه‌ی كه به بڕوای خۆیان بیر و ره‌وتی میانه‌ڕه‌ویان هه‌ڵگرتووه شه‌ریعه‌تی به رۆشنبیرێكی چه‌پ ده‌ناسن. . . !!
ئێمه گه‌ر ته‌ماشای قورئان و هه‌ڵس و كه‌وتی پێغه‌مبه‌ر بكه‌ین ده‌بینین سه‌حابه هه‌بووه بیر و ڕای له‌گه‌ڵ ئه‌وی تر جیا بووه كه‌چی لێك زوێر نه‌بوون. . ئه‌بوزه‌ڕ به بیلالی حه‌به‌شی ده‌ڵێ كوڕی ژنه ره‌شه‌كه، بیلال چی بكات شه‌ڕ بكات و بچێت له پشته‌وه به خراپه باسی بكات، یان سكاڵاكه‌ی ده‌باته لای پێغه‌مبه‌ر (محمد) و ده‌ڵێ ئه‌بوزه‌ڕ وای وت، پێغه‌مبه‌ر چی بكات عه‌شیره‌تی غه‌ففار زۆرن! هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێ زانایانی ئه‌هلی سووننه‌ی خۆمان كه له زمانی عه‌ره‌بیدا ده‌ستی باڵایان هه‌یه بیكه‌ن به كوردی (انك المر‌و فیك الجاهیلیه) . .
د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی نووسینه‌كانی ده‌كرێته سه‌ر سێ به‌ره واته دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر سێ به‌شدا وه‌ك نووسینه‌كانی سه‌یید قوتب كه پێش ئه‌وه‌ی بچێته ناو (اخوان المسلمون) ه‌وه جۆرێك نووسیویه‌تی، كه بووبه (اخوان) جۆرێكی تر نووسیتی، كه چووه به‌ندیخانه جۆرێكی تر نووسیتی. . ! شه‌ریعه‌تی دكتۆرای هێنا له مێژوو له فه‌ڕه‌نسا وه‌ك خۆی ده‌ڵێ شاره‌زای ته‌واوم هه‌یه له بواری مێژووی ئیسلامی‌دا و دكتۆراكهشم له مێژوو هێناوه.
شه‌ریعه‌تی نووسینه‌كانی دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر چوار به‌ره‌دا وه‌ك:-
به‌شێك له‌و نووسینانه‌ی یان ئه‌و تۆماره ده‌نگیانه‌ی كه له حوسینیهی ئیرشاد وتوویه‌تی و دوای كراوه به نووسین جۆرێ نووسیویه‌تی، ده‌چێته ئه‌وڕوپا جۆرێكی تر ده‌نووسێ، ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێران و ده‌چێته (حه‌ج-ماڵی خوا) جۆرێكی تر ده‌نووسێ، دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وڕوپا كه هه‌ر له‌وێ تا ئێستا كه‌س هۆكاری مردنه‌كه نازانێ جۆرێكی تر نووسیویه‌تی كه به تایبه‌ت كتێبی (میعاد با ابراهیم-29) چاپی دوازده‌هه‌م ساڵی 1391 ته‌واو هزری شه‌ریعه‌تی سه‌باره‌ت به حه‌زره‌تی عائیشه و حه‌زره‌تی ئه‌بووبه‌كر به جوانی ده‌رده‌خات به‌ڵكو له‌و كتێبه چه‌ند چهكوشێكیش له هه‌ردوو مه‌زهه‌بی شیعه و سووننه ده‌دات. !! ئه‌مه پێشه‌كیه‌كه بۆ به‌رچاو روونی و ئه‌وه‌ی كه من (خوێندنه‌وه) ی ته‌واوم بۆ كتێبه‌كانی شه‌ریعه‌تی كردووه به تایبه‌ت به زمانی (فارسی) كه خۆیشی هه‌ر فارس بووه. چونكه هه‌ر كتێبێك وه‌رگێردرایه سه‌ر زمانێكی تر ئه‌وا ئه‌و كتێبه ده‌مرێ. !! وه ئه‌وه‌ش كه ده‌یكه‌م ته‌نها ناساندنی شه‌ریعه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كه به جۆرێك له جۆره‌كان ناسیویانه. . كه وه‌ك له سه‌ره‌وه باسم كرد.
بیۆگرافی د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی به كورتی:-
رۆژی له دایكبوو:- 2ئازاری 1312-ئێران، سه‌بزه‌وار، كاههك
مردنی:-29 خوردادی 1356 ئینگلستان-ساوت همپتون
مه‌زاری- سوریا- دیمه‌شق هه‌رچه‌ند خۆی وه‌سیه‌تی كردبوو له "حسیینهی ارشاد" كه مرد بنێژرێ. .
ده‌رچووی به‌شی:- دوكتۆرا له مێژوو
كۆلیژ- مه‌شهه‌د- سۆربۆن
پیشه:- نووسه‌ر، كۆمه‌ڵناس، مێژووناس، لێكۆله‌ری دینی.
ساڵه‌كانی چالاكی:- 1331-1356
نازناو:- مامۆستای شۆرش
دین:- ئیسلام- شیعه ( (به‌ڵام كام شیعه!!) ) - سووننهشمان هه‌یه له شیعه‌ی تووندڕه‌وه خراپتر. !به‌ڵام مهزههبێهكی"اعتدال"
خێزانه‌كه‌ی:- پوران شه‌ریعه‌ت ره‌زه‌وی
منداڵه‌كانی:- ئیحسان، سوسه‌ن، سارا، مونا
باوك و دایكی:- محمد تقی ا‌لدین شه‌ریعه‌تی و زه‌هرا ئه‌مینی.
د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی له ساڵی 1312 له گوندی كاههك له بیابانی مهزینان له نزیك سه‌بزه‌وار له دایك بووه. باوكی باوه‌گه‌وره‌ی مه‌لا قوربانعه‌لی ناسراو به (اخوند حكیم) پیاوێكی تێگه‌یشتوو بووه كه له خوێندنگاكانی كۆنی بوخار و مه‌شهه‌د و سه‌بزه‌وار ده‌رچووه (بووه به ده‌رچووی ئه‌و خوێندنهگایانه) .
شه‌ریعه‌تی خوێندنی خۆی له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای"ابن یمین" له مه‌شهه‌د له ساڵی 1319 ده‌ست پێكردووه به‌ڵام به هۆی خراپی بارۆخهوه محمد تقی شه‌ریعه‌تی مه‌جبوور بووه كه خێزانه‌كه‌ی برێته گوند.
دوای ئه‌وه‌ی كه له "حسینیه ارشاد" شه‌ریعه‌تی ناوبانگی ته‌واو وه‌ده‌ست ده‌هێنێ و به تایبه‌ت چینی رۆشنبیری ئیسلامی رووی تێ ده‌كه‌ن. . ساواك بۆ ماوه‌ی 18 مانگ شه‌ریعه‌تی له به‌ندیخانه ده‌هاوی و به‌وه‌ش راناوه‌ستن ده‌ست به‌سه‌ر باوك و خێزانه‌كه‌یدا ده‌گرن. . پاش ئه‌وه شای ئێران زانێتی كه ده‌ستگیركردنی شه‌ریعه‌تی كاردانه‌وه‌ی ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ له به‌ندیخانه ئازادی كردوو و شه‌ریعه‌تی رووی له ئه‌وڕوپا كرد و رووی له برۆكسل كرد پێش سێ هه‌فته له سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ به‌ریتانیا له ساوت همپتون له رووداوێكی نادیاردا له 29ی خوردادی 1356 رووی له دونیای ناكۆتا كرد و دوای راگه‌یاندرا كه به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه كۆچی دوای كردووه. .
به‌رهه‌مه‌كانی برییتن له 32 كتێب و جگه له تۆماری ده‌نگی هه‌ندێ له كتێبه‌كانی دووبهرگیتن. .
به‌رهه‌مه‌كانی به زمانی فارسی:-
- با مخاگبهای إشنا
- خودسازی انقلابی
- ابوژر
- بازگشت
- ما و اقبال
- تحلیلی از مناسک حج
- شیعه
- نیایش
- تشیع علوی و تشیع ێفوی
- جهتگیری گبقاتی در اسلام
- تاریخ تمدن (۲جلد)
- هبوگ در کویر
- تاریخ و شناخت ادیان (دو جلد)
- اسلامشناسی (سه جلد)
- حسین وارپ إدم
- چه باید کرد؟
- زن
- مژهب علیه مژهب
- جهانبینی و ایدئولوژی
- انسان
- انسان بیخود
- علی حقیقتی بر گونه اساگیر
- بازشناسی هویت ایرانی اسلامی
- روش شناخت اسلام
- میعاد با ابراهیم
- اسلامشناسی
- ویژگیهای قرون جدید
- هنر
- گفتگوهای تنهایی (دو جلد)
- نامهها
- إپار گونه‌گون (دو جلد)
- إپار جوانی (دو جلد)
له كتێبی "میعاد با ابراهیم" زۆر به جوانی باسی ئه‌بووبه‌كر دهكاو و ده‌ڵێ: نابێ شیعه فه‌زڵی خه‌لیفه‌كان بدات به‌سه‌ر ئیمامهكاندا له‌كاتی وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر، پێغه‌مبه‌ر بۆ خۆی وتی ده‌بێ ته‌نها په‌نجه‌ری ئه‌بووبه‌كر كراوه بێ و هه‌موو په‌نجه‌ره‌كان دابخه‌ن، كه‌چی شیعه ده‌ڵی نا ته‌نها په‌نجه‌ره‌ی عه‌لی نه‌بێ. . جا له‌و كتێبه‌كه‌دا شه‌ریعه‌تی به شێوه‌یه‌كی ورد و زانستی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه مه‌به‌ستی په‌نجه‌ره‌كه‌ی ئه‌بووبه‌كره. .
پاشان دێته سه‌ر باسی عائیشه و ده‌ڵێ موحه‌ممه‌د له ماڵی عائیشه وه‌فاتی كرد نه‌ك به‌و شێوه‌ی شیعه باسی ده‌كات.
هه‌ر له‌كتێبی ناوبراو باسی ئهبووبهكهر ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌بووبه‌كری گه‌وره به‌كاریگه‌ر له‌كاتی وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر توانی تووڕه‌یی عومه‌ر دامركێنێته‌وه. . ئهبووبهكهر زۆر دڵناسك بوو و زۆریش پێغه‌مبه‌ری خۆش ده‌وێست. . خه‌لیفه‌كان توانیان له‌سه‌ر رێچكه‌ی رێبازی پێغه‌مبه‌ر بڕۆن.
به‌ڵام شه‌ریعه‌تی له‌كتێبی ( (ئه‌بوزه‌ڕ) ) كه ئه‌وه‌ی له كوردستان وه‌ریگێڕا كه به كوردیهكهیشی خوێندوومه‌ته‌وه زۆر له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی وێكناچێ هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌ڕێزه تا راده‌یه‌ك په‌یامه‌كه‌ی گه‌یاندووه به‌ڵام له باسی عوسماندا ره‌زای خوای لێبێت له هه‌ندێ شوێن به جوانی باسی ده‌كات و ده‌ڵێ توانای له سه‌ر رێچكه‌ی پێغه‌مبه‌ر بڕوات به‌ڵام كه ده‌گاته لاپه‌ڕه‌كانی كۆتای داده‌به‌زێته سه‌ر عوسمان له یه‌ك دوو شوێن كه زۆر به خراپه داده‌به‌زێ. . !!
له كتێبی دایه باوه كێ خراوه كه مامۆستا هه‌ژار كردوویه‌تی به كوردی من ده‌قه فارسیهكهیم هه‌یه‌و خوێندۆته‌وه ( (پدر مادر ما متهمیم!) ) له‌سه‌ر باسی عومه‌ر و شیعه ده‌ڵێ:
هه‌ندێ كه‌س گله‌یی ئه‌وه‌م لێ ده‌كه‌ن كه بۆ له‌كاتی ناوبردنی عومه‌ر كه‌وانه‌یه‌ك ناكه‌مه‌وه و قسه به عومه‌ر ناڵێم، من بڕوام به‌و جۆره بیركردنه‌وه نیه و حه‌زیشم لێ نییه. .
هه‌ر له‌و كتێبه ده‌ڵێ: نازانم چوومه سعودیه و وتیان ئه‌وه شیعه‌كه هات و هاتمه‌وه و حه‌وزه‌ی قوم و تیان ئه‌وه سووننهكه هات. . ئه‌سڵه‌ن من بڕوا به دینیكه كه خۆم بكه‌م به فیدایی و قوربانی بده‌م له‌و پێناوه‌دا گیان ببه‌خشم.
له باسی ته‌وحیدا ده‌لێ: پێچه‌وانه‌ی ته‌وحید شیركه. "هاوبه‌ش دانان بۆ خوا.
له تۆماری ده‌نگی فلسفهی تاریخ ده‌ڵێ: گه‌ر شیعه بێته سه‌ر حوكم و ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست ئه‌وا ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت ده‌یكات و تۆڵه‌ی مه‌زهه‌بی له خۆی ده‌كاته‌وه له كاتێكدا له لوبنان كه شیعه و سووننه ئاڵۆزی ده‌كه‌وێته نێوانیان سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌سیحی ئه‌و وڵاته و كاربهجێكاری ئه‌و وڵاته كه مه‌سیحیه ناوبژیوانیان ده‌كات. !وه به هه‌مان شێوه شیعه‌ش كه سووننه ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست سووننه تۆڵه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی مه‌زهه‌بی له خۆی ده‌كاته‌وه.
له باسی حه‌زره‌تی فاتمه له برواری وه‌فاتیدا پشتی سووننه ده‌گرێ و ده‌ڵێ من ئه‌وه‌ی برایانی ئه‌هلی سووننه‌م پێ راستره. . شیعه ده‌ڵێ 18 ساڵ بووه كۆچی دوایی كردووه كه‌چی سووننه ده‌ڵێ 28 ساڵ بووه ئه‌وه‌ی سووننه بۆیه راسته چونكه پێغه‌مبه‌ر كه چووه شیوی شوعه‌یب ( (ئه‌بوتالیب) ) فاتمه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه كه‌واته له دایك بوونی فاتمه پێنج ساڵ پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی. ! و 10 ساڵ بانگه‌وازی و 13 ساڵ له مه‌دینه كه‌واته 28 ساڵ!! نازانم بۆ شیعه و سووننه له‌سه‌ر ته‌مه‌ن رێك ناكه‌ون كه شتێكی ( (عه‌قیده) ) ی بیروباوه‌ڕی نییه. . !!
م. سه‌رباز ده‌ڵێ له كتێبی "تشیع مسئولیه" شه‌ریعه‌تی باسی خیلافه‌تی عه‌لی كردووه به‌س ده‌قه فارسیه‌كه‌ی گه‌ڕام نه‌مبینی. . !!!
هه‌ر له یه‌كێ له تۆماره ده‌نگیه‌كان به ناوی ( (علی بنیانگزار وحدت) ) ده‌ڵێ: له بیرم چووبوو كه كتێبێ له كتێبه‌كانم نووسی و دام به چاپخانه‌كه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكه‌م. . چووم پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كتێبه‌كان بكه‌م ته‌ماشا ده‌كه‌م هه‌موو ( (ده‌بێ) ) یه‌كانی كردووه به ( (نابێ) ) یه‌كان و هه‌موو ( (نابێ) ) یه‌كانی كردووه به ( (ده‌بێ) ) یه‌كان. . . !!
بۆیه ئه‌توانین بڵێین شه‌ریعه‌تی رۆشنبیرێكی موسڵمان بووه و ئه‌وه‌ی كه تاكی ئیسلامی تووند كه خۆیان پێیان خۆشه له ئه‌هلی سووننه ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ی شیعه‌ش تووندڕه‌وه وه‌ك چۆن ( (غل العلمانی) ) مان هه‌یه ئه‌وانیش بڕوای پێ ناكه‌ن كه هه‌روه‌ك له"حسینیه ارشاد" له‌كاتی نه‌مایشكردنی ئه‌بوزه‌ڕ كه له كتێبی ئه‌بوزه‌ڕ باسی ده‌كات له ده‌قه فارسیه‌كه‌ی له لایه‌ن هاوڕێكانی له سه‌رته‌ختی شانۆ پێان راگه‌یه‌نرا كه بۆمبێك له ژێر ته‌ختی شانۆكه دانراوه. . !! بۆیه شه‌ریعه‌تی خۆی وتاری دا تا ته‌واو بوو و به‌و نیه‌ته‌ش گه‌ر شتێك بوو خۆی پێوه بێ. .
له زۆربه‌ی تۆماره ده‌نگیه‌كان ده‌ڵی منیش وه‌ك ئێوه‌م و هیچ جیاوازیه‌كم نییه به‌ڵام وه‌ك مامۆستایه‌ك قسه ده‌كم و كه‌سێكیش نیم كه وه‌ك ( (فقه اسلامی) ) یان ( (فتوا) ) دهركهرێك قسه بكه‌م. .
جا هیوادارم كه ئیتر به تایبه‌ت چه‌په‌كان كه زۆر دڵیان به‌وه خۆشه شه‌ریعه‌تی كه‌سێكی رۆشنبیرهو و ته‌واو نازانن كه رۆشنبیرێكی موسڵمانی ته‌واوه. . بێ پیچ و په‌نا داشی ناتاشم نه به لای ئه‌هلی سووننه و نه به‌لای ئه‌هلی شیعه. . !!
ئه‌نجام:-
شه‌ریعه‌تی:-
1- رۆشنبیرێكی موسڵمان
2- نه شیعه و نه سووننه
3- دوور له ( (تكفیر كردن) ) وه‌ك هه‌ندێ گروپ و لایه‌ن ده‌یكه‌ن
4- موسڵمانێكی میانه‌ڕه‌وه
5- موسڵمانێكی هۆشیار وه‌ك سه‌یید قوتب
6- جوێن نه‌دان به سه‌حابه و به‌ڵكو باسكردنی عوسمان (ره‌زای خوای لێبێت) به شێوه‌ییه‌كی تووند و گله‌یی لێكردنی!!
7- به درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به كافر و شیعه‌ی تووندڕه‌وی ده‌زانن.
8- ده‌ركه‌وتنی یه‌ك دوو كتێبی به كوردی كرا‌و هزری شه‌ریعه‌تی وهدهرناخات. . !!
9- هه‌ڵسانگاندنی بۆ چه‌په‌كان و ئیسلامیه سووننه توونده‌كان. . كه تووندی له ئیسلامدا نییه. . !!
10- ئه‌وانه‌ی كه شه‌ریعه‌تیان هه‌ر نه‌ناسیبوو ئه‌وانه‌یشی كه ناسیبوویان به‌م شێوه درووسته. . !!
سه‌رچاوه‌كان:-
1- كتێبه‌كانی ( (ئاساره‌كانی كه بریتیه له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی) )
2- تۆماره ده‌نگیه‌كان. . . به ده‌نگی خۆی چ له حه‌ج و چ له حوسینیهی ئیڕشاد.