بكوژەكەی هەولێر دەستگیر كرا

دوای ئەوەی كاتژمێر 8 و 30 خولەكی دوێنێ شەو 29/3/2014 تاوانبارێك بە ناوی (ا. ا)، تەمەن (٣٠) ساڵ، هاووڵاتییەكی لە كۆمەڵگای مەلائۆمەر لە هەولێر لەسەر كێشەی ئاو كوشت، ئەمڕۆ دەستگر كرا.

 وتەبێژی فەرمیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕائید كاروان شێخ عەبدولكەریم ئەمڕۆ 30/3/2014 ڕایگەیاند، پاش ئەوەی دوێنێ شەو لە كۆمەڵگای مەلائۆمەر لە هەولێر، هاووڵاتییەك لەسەر ڕاكێشانی ئاو كوژرا، هێزەكانی پۆلیسی شاوێس پەڕاوی ڵێكۆلینەوەیان بۆ ئەو ڕووداوە كردەوە و هەروەها دەستیان كرد بە گەڕان بۆ دەستگیركردنی تاوانبار و لە كاتی گەڕانيش بە دوایدا، تاوانبار خۆی رادەستی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شاوێس كرد.

گوتیشی: دادوەری ڵێكۆڵینەوە بڕیاری دا بە بەندكردنی بە پێی ماددەی (٤١٠) لە یاسای سزادان و تەواوكردنی ڵێكۆڵینەوە.

دوێنێ شەو لە كۆمەڵگای مەلائۆمەر لە هەولێر، لەسەر راكێشانی ئاو كێشە كەوتە نێوان دوو دراوسێ و لە ئەنجامی دەمەقاڵێ و شەڕدا، تاوانبار (ا. ا) بە پارچە بۆرییەكی ئاو لە سەری دراوسێكەی دا بە ناوی (ی. ر. م) تەمەن ٦٩ ساڵ و بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دا.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

ئومێد پشدەری

30/3/2014

 

Related Articles