تابلۆ حه‌سه‌ن: زۆربه‌ی ریکخراوه‌کانی ئافره‌تان ئامرازیکن بۆ پڕکردنی گیرفان

میدیا: رەوشی ئافرەتان لە كوردستان و پێشەوەچوونیان لە دەستەبەركردنی مافەكانیان چۆن دەبینی؟

تابلۆ حه‌سه‌ن: مه‌سه‌له‌ی گۆرانکاری له‌ کۆمه‌لگادا چون کوده‌تایه‌ک نیه‌ شته‌کان له‌سه‌رخۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ئه‌رۆن من وا ئه‌زانم ره‌وشی ئافره‌تی کورد خه‌ریکی هه‌نگاو نانه‌ به‌ره‌و پیشه‌وه‌ وه‌کو هه‌مو ره‌وشه‌کانی دیکه‌ له‌ کۆمه‌لگای کورده‌وه‌ریدا ئیستا به‌ پیچه‌وانه‌ی 10 سالیک پێش ئیستا ده‌بینین ئافرتی کورد له‌ هه‌مو بوارێکدا بونی خۆی هه‌یه‌، له‌ ئه‌ده‌ب، له‌ وه‌رزش، له‌ سیاسه‌ت، له‌ناو کۆمه‌ڵگا . . . هتد.

میدیا: پەرلەمانی كوردستان تا چەند رۆلی بینیوە لەچاككردنی بارو گوزەرانی خەلكی كوردستان؟

تابلۆ حه‌سه‌ن: زۆر به‌که‌می، رۆلی په‌رله‌مان به‌داخه‌وه‌ تا ئیستا سفرێکه‌ به‌لای ده‌سته‌ چه‌پی ژماره‌دا، هیچ رۆڵیکی نه‌بینیوه‌.

 میدیا: بەشداری ئافرەتان لە دەزگا دەستوورییەكانی وەك پەرلەمان و حكومەتی كوردستان لە چ ئاستێكدایە؟

تابلۆ حه‌سه‌ن: له‌ ئاستێکی خراپ دایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئیستاش به‌رپرسه‌ پیاوه‌کان ژنانی خزمی خۆیان سه‌ر ئه‌خه‌ن بۆیه‌ ئه‌و که‌سانه‌ خه‌لکانیکی پشتئه‌ستوری ده‌ماخ پوچن هیچیان پیناکریت.

 

 میدیا: بە بەراورد لەگەڵ دەیەكانی پێشوو، ئافرەتانی كورد لە بەڕێوەبردنی خێزانیش رۆڵێكی زیاتر دەبینن، لەو بارەوە راتان چییە؟

تابلۆ حه‌سه‌ن: بێگومان به‌ دریژایی مئژویی نه‌ته‌وه‌که‌مان رۆلی ئافره‌تی کورد به‌رچاو بووه‌، ئه‌م شته‌ نه‌ریتیانه‌ی که‌ ئه‌مرۆ له‌ کۆمه‌لگای کورده‌وه‌ریدا به‌دی ده‌کرین ده‌ستکردی حیزبه‌ ئیسلامیه‌کانن، ئه‌وه‌نه‌ی نه‌ فریان به‌ ئیسلامه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ فریان به‌ کۆمه‌لگای کوردیه‌وه‌ هه‌یه‌، ئاخر چ که‌سێک نازانیت مه‌گه‌ر یه‌کیک گیل بیت کی نازانیت ئافره‌تی کورد له‌ کێلگه‌دا جوتیار بووه‌، له‌ ماله‌وه‌ به‌خیو که‌ر و ئه‌ده‌ب ده‌ر بووه‌، له‌ مه‌یدانا شه‌ر که‌رو خه‌باتگیر بووه‌، له‌ جوانیشدا فریشته‌ی ئاسمان بووه‌، ئه‌مانه‌ی له‌ ئافره‌تی کوردا هه‌بوه‌ له‌ ده‌ورو پشتا قه‌ت نه‌بوه‌، نه‌ له‌کۆمه‌لگای فارسدا، نه‌ له‌کۆمه‌لگای عه‌رب و تورکدا، سه‌یر له‌وه‌دایه‌ ئێمه‌ هه‌ول بده‌ین بگه‌رینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و ساتانه‌ی که‌ ئافره‌تی کورد ئه‌و سیفه‌تانه‌ی هه‌بوو ئه‌و گه‌رانه‌وه‌یه‌ له‌ کن من به‌ره‌و پیشه‌وه‌ چوه‌.

 

میدیا: بە درێژای مێژوو باسی رۆلی پێشمەرگەی ئافرەت كراوە، رۆڵی ئەوان لە دەستكەوتەكانی باشووری كوردستان چۆن دەبینی؟

تابلۆ حه‌سه‌ن: هه‌میشه‌ له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشه‌کانی کورد له‌ باشوری کوردستاندا ئافره‌تی کورد رۆلی خۆی بینیوه‌، ئه‌گه‌ر چ وه‌کو پیشمه‌رگه‌یه‌ک به‌ چه‌که‌وه‌ بوبێت یان به‌ شیعر و نوسین یان به‌خیو کردن و په‌روه‌رده‌کردنی مندالان له‌ غیابی باوکیان یان پیشمه‌رگه‌ بونه‌و یان له‌ زیندان، ته‌نانه‌ت له‌ لایه‌ لایه‌ی کۆرپه‌کانیاندا مێشکیانیان وا جۆش ده‌دا که‌ گه‌وره‌ بن ده‌بیت مرۆفی ئازا بن، پاریزگاری له‌ خاک و وولات بکه‌ن. ئه‌سه‌ری باوکیان وون نه‌که‌ن ئه‌مه‌یه‌ ئافره‌تی کورد.

 

 میدیا: تا چەند توندوتیژی ناو خێزان لەسەر توندوتیژی لە كۆمەڵگە كاردانەوەی هەبووە؟

تابلۆ حه‌سه‌ن: تاراده‌یه‌کی ئیجگار زۆررر، چونکه‌ خیزان یه‌که‌یه‌کی کۆمه‌لگایه‌، کۆمه‌لگاش واته‌ کۆی خیزانه‌کان، ئه‌م دووشته‌ له‌یه‌ک جیا ناکرینه‌وه‌.

میدیا: ئەو یاسایانەی لەپەرلەمان لە بورای مافی ئافرەتان دەرچوون، تاچەند كاریگەرییان لە كەمكردنەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان هەیە؟

تابلۆ حه‌سه‌ن: من واده‌زانم یاسا و جیبه‌جیکردنی یاسا دوو دیوی ئه‌م دیوو ئه‌و دیوی شتیکن، تۆ ئه‌توانی له‌ ئیستاوه‌ تا سبه‌ی 1500 یاسا ده‌رکه‌یت، به‌ڵام کی جیبه‌جیی ده‌کات ئه‌وه‌ گرنگه‌، ئیمه‌ دوای ئه‌و هه‌مو یاسایه‌نه‌ی که‌ باس ده‌کرین تازه‌ به‌ تازه‌ چه‌ند جاهیلیک ده‌هێننه‌ سه‌ر ته‌له‌فیزێون هه‌ر به‌ ئاشکرا هه‌ر به‌ ئاشکرا باس له‌ حهڵال بوونی زه‌واجی مسیار ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی که‌ هه‌رگیز له‌ناو کورده‌واریدا بوونی نه‌بووه.

میدیا: چ میكانیزمێك چەمكی یەكسانی ئافرەتان و پیاوان دەچەسپێنێ‌ و لەو بوارەدا دەبێت چ بكرێت؟

تابلۆ حه‌سه‌ن: ده‌بیت یاسا ده‌رچیت و لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتیش جیبه‌جیی بکات، چه‌کوشی سزادانیش ئاماده‌باز بێت بۆ ئه‌وانه‌ی پیچه‌وانی ده‌که‌ن.

 

میدیا: یاسا و وشیاری كۆمەڵایەتی كامیان زیاتر دەتوانێت پارێزەری مافی ئافرەتان بێت؟

تابلۆ حه‌سه‌ن: هه‌ر دوکیان رۆڵی خۆیان هه‌یه‌. به‌لام ووشیاری کۆمه‌لایه‌تی له‌ ژماره‌ یه‌که‌ هه‌میشه‌، چونکه‌ پێشکه‌وتنی ئافره‌ت دوو چه‌مکه‌ چه‌مکیکی وا به‌ده‌ست ئافره‌تانه‌، چه‌مکه‌که‌ی دیکه‌ به‌ده‌ستی پیاوانه‌، پیاو ئه‌گه‌ر باوک بێت یان برا یان مام یان خاڵ. . . هتد ده‌بێت بزانیت ده‌بیت ووشیاری ئه‌وه‌ی هه‌بێت، که‌ زه‌مانی تاریکی له‌ ژیر پینراو وون بوو، ئیستا زه‌مانی پیشکه‌وتنه‌، کچه‌که‌ی یان خوشکه‌که‌ی بۆی هه‌یه‌ ببیت به‌ سه‌رۆکی وولات ببیت به‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت ببیت به‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مان، ببیت به‌ دادوه‌ر، ببیت به‌ پیشمه‌رگه‌، ببیت به‌ شوفێر، بببیت به‌ به‌ریوه‌به‌ری گشتی، ده‌بیت پیاو بزانیت که‌ ئافه‌رتی وا هه‌یه‌ ملیوه‌نه‌ها پیاو کرنۆشی بۆ ده‌به‌ن، وا بزانم پیویستیش به‌ نمونه‌ هینانه‌وه‌ ناکات.

 میدیا: رەوشی ئافرەتانی كورد لە ئاسۆی داهاتوو چۆن دەبینی؟

تابلۆ حه‌سه‌ن:هه‌میشه‌ گه‌شبینم و به‌ گه‌شبنینه‌وه‌ ده‌روانمه‌ ئاسۆکه‌ی کورد بۆ ئافره‌ت و پیاوی کورد.

 میدیا: رۆڵی رێكخراوەكانی داكۆكیكار لە ئافرەتان چۆن دەبینی؟

تابلۆ حه‌سه‌ن: ئه‌وانه‌ش درۆیه‌کن هه‌روه‌ها ئامرازیکن بۆ پرکردنی گیرفان و عیرفان.

 

میدیا: یاساكانی كوردستان تاچەند لە مافی ئافرەت داكۆكی دەكات؟

تابلۆ حه‌سه‌ن: به‌رای من تا راده‌یه‌کی باش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناىیت ئه‌وه‌مان له‌ بیر بچیت که‌ به‌داخیکی زۆره‌وه‌ تا ئیستا ئیمه‌ وولاتیکی سه‌ربه‌خۆ نین، له‌کوردستاندا که‌ یاسا ده‌رده‌چیت ده‌ىێت له‌سێبه‌ری ده‌ستوری ناعێراق ده‌رنه‌چێت، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ده‌بینین یاساکانی کوردستان زۆر له‌ پیشتره‌ له‌ یاساکانی باشوور ناوه‌راست.

 

میدیا: وەك چالاكوانێكی بواری پاراستنی مافەكانی ئافرەتان رەوشی ئافرەتانی كوردستان چۆن شرۆڤە دەكەی؟

تابلۆ حه‌سه‌ن: له‌ وه‌لامی پرسیاره‌کانی دیکه‌دا خوێنه‌ری ئازیز ده‌توانیت وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ش بدۆزێته‌وه‌.

 میدیا: دەگوترێ‌ ئافرەتان زۆر جار تیڕوانینی هەڵە بۆ مافەكانی خۆیان دەكەن، هۆكارەكانی ئەو رایە لە چیدا دەبینی؟

تابلۆ حه‌سه‌ن: نا ووشیاری کۆمه‌لگایه‌ که‌ ئافره‌تانیش به‌شیکن له‌و کۆمه‌لگایه‌، بۆ نمونه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ئافه‌تانی کوردا هه‌یه‌ که‌ شه‌ره‌ف و مه‌ره‌ف له‌ پارچه‌ په‌رۆیه‌ ده‌بینن که‌ وه‌کو حیجاب ئه‌یه‌ن به‌سه‌ری خۆیاندا، له‌ راستیشدا وا نیه‌، تۆ ئه‌گه‌ر بروانیت و سه‌رنج بده‌ی زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ حیجاب ده‌که‌ن له‌ %99 ناشرینن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ په‌نا ده‌به‌ن بۆ حیجاب و شه‌رفمان پیده‌فرۆشن.

 

میدیا: لە كۆمەڵگە دواكەوتووەكاندا زۆربەی ئافرەتان باسی مافەكانی خۆیان ناكەن و جۆرێك لە ژێردەستە بوونی پیاویان قبووڵە، ئەو دیاردەیە لە كوردستان چۆن دەبینی؟

تابلۆ حه‌سه‌ن: له‌ ناو شاره‌کاندا که‌متر و له‌ دووری شاره‌کاندا زۆرتره‌، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌که‌ له‌ راهاتن وا راهاتوون.

 

میدیا: تاچەند حكومەت توانیویەتی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان كەم بكاتەوە؟

تابلۆ حه‌سه‌ن: رۆلی خۆی بینیوه‌ به‌لام حکومه‌تیش به‌شیکه‌ له‌ کۆمه‌لگا، ئه‌وانه‌ی حکومه‌ت به‌ریوه‌ ده‌به‌ن کوری هه‌ر ئه‌و کۆمه‌لگایه‌ن خۆ له‌ ئاسمانه‌ دانه‌به‌زیون.

میدیا: دەگوترێ‌ كۆڕ و سمینار و كۆنگرەكانیش نەیانتوانیوە بەشێك لە كێشەی ئافرەتان چارەسەر بكات، چ خوێندنەوەیەكت بۆ ئەو رایە هەیە؟

 

تابلۆ حه‌سه‌ن: هیچ حه‌قیک به‌ کۆر وسمینار نه‌دراوه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ باسی ئه‌وه‌مان کرد مه‌سه‌له‌ی یه‌کسانی هه‌نگاو به‌ دووی هه‌نگاو دێت

http://www.yndk.com/

Related Articles