{imageshow sl=33 sc=1 w=777 h=555 /}
دكتۆر محه‌مه‌د سه‌یدا كه‌سایه‌تیی ناسراوی كورد و پیاوی به‌رجه‌سته‌ی زه‌ینی ئێران به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ وینسێنت دێلۆرمێل Vincent Delourmel پیاوی زه‌ینی فه‌ڕه‌نسا كۆنفرانسێكی هاوبه‌شیان له هۆتیل كۆنكۆردی شاری پاریس ساز كرد.
دكتۆر محه‌مه‌د سه‌یدا پیاوی زه‌ینی ئێران و كوردستان له‌گه‌ڵ وینسێنت دێلۆرمێل Vincent Delourmel پیاوی زه‌ینی فه‌ڕه‌نسا كۆنفرانسێكمان به ناونیشانی "كۆنفڕانسی هاوبه‌شی پیاوی زه‌ینی ئێران و پیاوی زه‌ینی فه‌ڕه‌نسا" له هۆتیل كۆنكۆردی شاری پاریس ساز كرد، له‌م كۆنفڕانسه زانستییه‌دا كه به شێوه‌ی كارا و زۆر به باشی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌م له لایه‌ن ئێرانییه‌كانی دانیشتووی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا و هه‌میش له لایه‌ن وڵاتانی بیانییه‌وه پێشوازییه‌كی باشی لێكرا.
له‌م كۆنفڕانسه پێنج ڕۆژییه‌دا وینسێنت دێلۆرمێل سه‌باره‌ت به بردنه‌سه‌رێی تواناكانی مێشك و زه‌ینی مرۆڤ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زه‌ین هاته ئاخاوتن و دكتۆر سه‌یداش سه‌باره‌ت به دوو نیوه گۆی ڕاست و چه‌پی مێشك و له‌سه‌ر نوێترین ته‌كنیكه‌كانی به‌هێزكردنی زه‌ینی مرۆڤ و له‌ده‌ستدان و وردبوونه‌وه له‌م بواره‌دا بۆ ئاماده‌بووانی كۆنفڕانسه‌كه وتارێكی زانستیی پێشكه‌ش كرد و نوێترین ده‌سكه‌وت و ڕه‌وش و ته‌كنیكه‌كانی خۆی له‌م بورانه‌دا به شێوه‌ی كارا خسته‌ڕوو.
له‌م كۆنفڕانسه‌دا ته‌واوی ته‌كنیك و ڕه‌وشه‌كان به شێوه‌ی كارا به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م كۆنفڕانسه‌دا به‌شدارییان كردبوو به شێوه‌ی كارا ته‌كنیكه‌كانیان به‌كارده‌برد و له ته‌نیشت ئه‌وه‌شدا نوێترین ته‌كنیكه‌كانی به‌هێزكردنی زه‌ینی مرۆڤ كه زانایانی دنیا له لقی زه‌یندا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و پێی گه‌یشتوون پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا.
پیاوی زه‌ینی كوردستان دوای كۆتایی هاتنی "كۆنفڕانسی هاوبه‌شی پیاوی زه‌ینی ئێران و پیاوی زه‌ینی فه‌ڕه‌نسا" شاری پاریس به‌ره‌و شاری ڕۆم له وڵاتی ئیتاڵیا به‌جێیهێشت و له‌م شاره‌ش چوار ڕۆژ هه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له‌وێ به ته‌نیایی پێشكه‌ش كرد.
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا 25 كه‌س كه له ئێرانه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوی زه‌ینی كوردستان سه‌ردانی ئه‌ورووپایان كردبوو به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ئیتاڵیا به‌شدارییان له كۆنفڕانسی شاری ڕۆم كرد و هه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی شاری پاریسیش له‌وێی پێشكه‌ش كرا.
دكتۆر سه‌یدا له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا زیاتر له 100 وڵاتی جیهان كۆنفڕانسی زانستیی و توێژینه‌وه‌یی پێشكه‌ش كردووه، له‌وانه: ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، ئوستوڕاڵیا، سویسڕا، به‌ریتانیا، فینله‌ندا، نه‌مسا، نۆڕوێژ، سوید، به‌لژیكا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپی، وڵاتانی جۆراوجۆری كیشوه‌ری ئاسیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه.
پیاوی زه‌ینی كوردستان له ساڵ 2014 چه‌ندین كۆنفڕانسی له ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و له وڵاتی ئێرانیشدا به‌رنامه‌كانی تا كۆتایی ساڵ ڕوون و ئاشكرایه، دوو كتێبی نوێیشی سه‌باره‌ت به مێشك و زه‌ین نووسیوه كه چه‌ندین ساڵه كاریی له‌سه‌ر كردوون، ئه‌م كتێیبانه به 7 زمانی زیندووی دنیا، له‌وانه: كوردی، فارسی، ئینگلیزی، عه‌ڕه‌بی، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانی و ئیسپانیی چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه.
دكتۆر محه‌مه‌د سه‌یدا كه خه‌ڵكی شاری مه‌هاباده، له هاوینی ساڵی 2001 له كۆنفڕانسێكی نێوده‌وڵه‌تییدا كه به ئاماده‌بوونی كه‌سایه‌تییه ناوداره زه‌ینییه‌كانی 74 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو، وتارێكی زانستی و پسپۆڕانه‌ی سه‌باره‌ت به ڕێگه‌كانی زانستی به‌هێزكردنی زه‌ین پێشكه‌ش كرد كه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه ناونیشانی "پیاوی به‌رجه‌سته‌ی زه‌ینی ئێران"ی پێبه‌خشرا.
ڕاگه‌یاندنی گشتیی ڕێكخراوه‌ی كه‌لتووری "زه‌ینی به‌رته‌ر".