سڵاو به‌ڕێزان.....داوا له ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و ئازیز ده‌که‌ین، رۆژی 22 ماي 2014، له سنوری شانشینی هۆڵه‌ندا بچنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان، له گه‌ڕه‌ک و شاره‌که‌ی خۆتاندا، دەنگ بدەن بە پاڵێوراوی پارتی سۆسیالیستی هۆڵەندی ژماره 22 به‌ڕێز کاک یونس لوتفوڵڵا گۆران بۆ ئەندامێتی پەرلەمانی ئەوروپی، بۆ ئەوەی ببێتە دەنگی هەموو کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا.
به‌رێز یونس گۆران کوردێکی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ری باشوری کوردستانه، له‌دایکبووی شاری که‌رکوکه له ساڵانه‌کانی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه، له ده‌ست ڕژێمی فاشی عێراقی، وڵاتی جێهێشتووه و له وڵاتی هۆڵه‌ندا جێگیربووه، ده‌رچووی زانکۆی ئه‌مستردامه.له ساڵی ۲۰۰۲ بووه به ئه‌ندام له پارتی سۆسیالیستی هۆڵه‌ندی به‌هۆی چوست و چالاکی له‌و پارته‌دا، زۆر به‌رپرسیارێتی به‌رزی خراوه‌ته ئه‌ستۆ.
به‌ڕێز (یونس گۆران) چاوه‌ڕێی پشتگیری و ده‌نگی ئێوه‌ی به‌ڕێزه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته په‌رله‌مانی ئه‌وروپی، ئه‌گه‌ر متمانه‌ی پێ بده‌ن، ئه‌و ئه‌رکانه‌ی له‌سه‌رشانی بووه، چۆن له ڕابردوودا به‌دڵسۆزیه‌وه ڕای په‌ڕاندووه، به‌ڵێن ده‌دات له ئاینده‌دا ببێته نماینده‌یه‌کی دڵسۆزی ئێوه، له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا.
به‌رێزیان ئێستا وته‌بێژی فه‌رمی پارتی سۆشیالیستی هۆڵه‌ندیه، له‌سه‌ر مه‌له‌فی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یه‌کێکه له پاڵێوراوه‌کان بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورپا، ژماره‌که‌ی - ۲۲-ه له بیری مه‌که‌ن، ڕۆژی ده‌نگدان ڕێکه‌وتی 22-05-2014 ه.