له‌رێگه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانه‌وه فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، گه‌شه‌ی پێده‌درێت چاوه‌ڕوان ده‌كرێت فرۆكه‌خانه‌كه ببێته به‌نده‌ری گواستنه‌وه‌ی شمه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.
كۆمپانیای گۆڵف مار، مۆڵه‌تی دوو پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای ته‌واوبوونی ئه‌و دوو پرۆژه‌یه فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی گه‌شه‌كردنێكی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت و فرۆكه‌خانه‌كه ببێته یه‌كێك له فرۆكه‌خانه گه‌وره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
یه‌كێك له پرۆژه‌كان دروستكردنی تیرمیناڵێكی نوێییه بۆ فرۆكه‌خانه‌كه كه هه‌شت گێت ( (ده‌روازه) ) له‌خۆی ده‌گرێت و ئێستادا كۆمپانیاكه مۆڵه‌تی دروستكردنه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و پرۆژه‌كه به‌شێوه‌ی وه‌به‌رهێنان جی به‌جی ده‌كرێت
پرۆژه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 500 هه‌زار مه‌تر دووجا دروست ده‌كرێت، كه پێك دێت له‌م به‌شانه:شوێنی وه‌ستانی فرۆكه له‌سه‌ر رووبه‌ری 95 هه‌زار مه‌تردووجا كه له‌یه‌ك كاتدا جێگه‌ی 12 فرۆكه ده‌بێته‌وه.
تێرمیناڵێك له‌سه‌ر رووبه‌ری 40 هه‌زار مه‌تردووجا كه ساڵانه 2 ملیون و نیو گه‌شتیار ده‌توانن گه‌شت بكه‌ن تیایدا و به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و به‌ستانداردی جیهانیدیزاین كراوه و شوێنی هاتوان و رۆیشتوان و بازاریئازادو چه‌ندین كافتریا‌و رێستۆرانت له‌خۆی ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها پرۆژه‌یه‌كه ئوتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌ی تێدا دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ترانزێتیان هه‌یه یان هه‌ركه‌سَك بیه‌وێت له‌و هۆتێله‌دا بمێنێته‌وه.
سه‌رجه‌می تێچووی پرۆژه‌كه‌ش به 250 ملیون دۆلار خه‌مڵێنراوه و بریاره له‌ماوه‌ی 3 ساڵدا ته‌واو بكرێت. به‌ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌چێته ریزی فرۆكه‌خانه گه‌وره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ك بریاره دوای ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه تێرمیناڵی ئێستای فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی وه‌ك په‌یمانگای فرۆكه‌وانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و ببێت به ناوه‌ندێك بۆ پێگه‌یاندنی فرۆكه‌وانی كورد.
جگه‌له‌و پرۆژه‌یه، كۆمپانیای گۆڵف مار، پرۆژه‌ی گوندی كارگۆی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی گه‌یاندووته قۆناغی كۆتایی و بریاره له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بكرێته‌وه.
ئه‌م پرۆژه‌یه كه‌له‌ساڵی 2010 به‌ردی بناغه‌ی دانراوه، یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیژی و گرنگه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی بازرگانی شاری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی كۆمپانیای گۆڵف مار، پرۆژه‌ی گوندی كارگۆی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نزیك بووته‌وه له ته‌واو بوون و كۆمپانیاكه‌ش گفتوگۆ و رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی جیهان له بواری گواستنه‌وه‌ی كاڵادا كردووه و ئاماده‌ییان نیشانداوه له رێگه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه كاڵاكانیان بگوازنه‌وه.
پرۆژه‌ی گوندی كارگۆی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، به كه‌وتنه‌كاری وه‌ك به‌نده‌رێكی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌توانێت بۆشای نه‌بوونی به‌نده‌ری ئاوی له‌هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكات.
به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانیشه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت فرۆكه‌خانه‌كه‌و گوندی كارگۆ، ببێته به‌نده‌رێكی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی شمه‌ك و كه‌لوپه‌لی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.
به‌م پێیه‌ش فرۆكه‌خانه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌ل و په‌ل بۆ ئه‌وروپا ده‌توانێت جێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی دوبه‌ی و شاریقه بگرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌رووی جیوگرافییه‌وه فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نزیكتره له فرۆكه‌خانه‌كانی تر بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌ل و په‌ل و تێچوونی كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه كه‌متر ده‌كاته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ته‌واو بوونی ئه‌و دوو پرۆژه‌یه كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره بكاته سه‌ر رێژه‌ی گه‌شه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی وئابوری ناوچه‌كه گه‌شه‌یه‌كی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت جگه‌له ره‌خساندی ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌لی كار.